بۆچی خواى گەورە حیجابی فەرز کردوە لەسەر ئافرەتان؟ سودەکانى حیجابی شەرعى ئافرەتان چیە؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
خوای پەروەردگار حیجابی لەبەر چەند حیکمەتێکی گەورە فەرز کردووە ، وچەندان نهێنی وئامانجی گەورەی لەپشتەوەیە ، لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دە پلەو پایەیی حیجابی ئافرەتی موسوڵمان باس دەکەین لەوانە :
یەکەم : پاراستی ناموس :
حیجاب قەڵغانێکی شەرعیە بۆ پاراستنی ناموس ، ودوور خستنەوەی فیتنە وفەسادی وبەدڕەوشتی لەکۆمەڵگا .
دووەم: پاراستنی پاکی دڵ :
حیجاب دڵی پیاو وئافرەتی موسوڵمان بەپاکی دەهێڵێتەوە ، و وا لێ دەکات سنوورەکانی خودا بپارێزێت ، وڕێگایەکە بۆ لەخوا ترسان ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: - { ذَٰلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ }.
واته: ئهمهی كه له پشت پهردهوه قسهیان لهگهڵدا بكهن بۆ دڵی ئێوهو بۆ دڵی ئهوانیش پاكترهو گومان دروست نابێ.
سێیەم : ئاکار وڕەوشتی بەرز وپەسەند:
حیجاب هۆکارە بۆ دەست خستنی ئاکار وڕەوشتی بەرز وحەیا وشەرم ، وڕێگرە لە بەردەم ناپاکی وفەسادی خراپەکاریدا .
چوارەم : نیشانەی داوێن پاکی یە :
حیجابە عەلامەت ونیشانەی کەسانی داوێن پاک و بەشەرەفە ، و هۆکارە؟بۆ پاراستنی ئافرەت لەکەسانی نەفس نزم ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: { يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا}.
واته: ئهی پێغهمبهری خوا - ﷺ - به خێزانهكانت و كچهكانت و خێزانی باوهڕداران بڵێ با جلباب و لهچك و پۆشاكهكانیان شۆڕ بكهنهوه تا ههموو لهشیان بگرێتهوهو جوانی خۆیان دهرنهخهن و سینگ و ملیان دابپۆشن [ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ] ئهمه نزیكتره لهوهی كه بناسرێنهوه، لهبهر ئهوهی كاتی خۆی ئهوهی ئافرهتی ئازاد بوایه بهو شێوازه خۆی دائهپۆشی، وه ئهوهی كهنیزهك و داوێن پیس بوایه خۆی دانهئهپۆشێ بۆیه ئهیانزانی كه ئهمه ئافرهتی ئازادهو لهلایهن كهسانی خراپهوه ئازار نادران [وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (59)] وه خوای گهوره زۆر لێخۆشبوو بهبهزهییه.
وه بێگومان چاکی ڕواڵەت نیشانەی ناخ وداوێن پاکی یە ، وداوێن پاکیش بەنرخترین سەرمایە و تاجی ئافرەتە .
پێنجەم : ڕێگرە لەبەردەم تەماح وچاوی خراپەکاراندا :
حیجاب پارێزەرێکی کۆمەڵایەتی یە ، و وا دەکات ئافرەت وپیاوی موسوڵمان دوور بن لەختووره وبیرکردنەوەی خراپ ونابەجێ وشەیتانی ، وهۆکارێکە بۆ پاراستنی ئافرەت لەدەمی کەسانی خراپ .
شەشەم : پاراستنی شەرم و حەیا :
حەیا لەحەیاتەوە وەرگیراوە ، و حەیات و ژیان بەبێ بوونی شەرم وحەیا هیچ مانایەکی نییە ، حەیا یەکێکە لەتایبەتمەندیەکانی مرۆڤ ، وبەشێکە لەئیمان ، هەروەک لەفەرموودەدا هاتووە ( الحیاء شعبة من الٳيمان ) .
واته: شەرم وحەیا بەشێکە لەئیمان .
حەوتەم : حیجاب ڕێگرە لەبەردەم بڵاو بوونەوەی سفوری وتێکەڵی پیاوان وئافرەتان لەوڵاتانی ئیسلامی دا .
هەشتەم : حیجاب پارێزەرە لەکەوتنە نێو زینا وخراپەکاریەوە ، وئافرەت دەپارێزێت لەوەی ببێته کاڵایەکی هەرزان بەدەستی کەسانی هەرزە وئارەزوو بازەوە.
نۆیەم : ئافرەت خۆی لەخۆیدا عەورەتە ، حیجاب داپۆشەریەتی ، وئەوەش جۆرێکە لەتەقوا ولەخوا ترسان ،خوای پەروەردگار فەرموویەتی: { يا بني آدم قد أنزلنا عليكم لباساً يواري سوآتكم وريشاً ولباس التقوى ذلك خير } (الأعراف / 26).
واته: ئهی نهوهكانی ئادهم ئهوه ئێمه پۆشاكێكمان بۆ دابهزاندوون بۆ ئهوهی كه عهورهتتان داپۆشێ ، وه پۆشاكێكیش بۆ جوانی كه خۆتانی پێ بڕازێننهوهو عهورهتی خۆتانی پێ داپۆشن ، وه بهڵام پۆشاكی تهقواو ئیمان و كردهوهی چاك و له خوا ترسان ئهمه باشترین پۆشاكێكه كه خهڵكی خۆی پێ بڕازێنێتهوه .
عبدالرحمن بن أسلم لە تەفسيری ئەم ئایەتەدا دەڵێت : تەقوای خودا دەکات وعەورەتی دادەپۆشێت ، ئا ئەوە پۆشاکی تەقوایە .
لەپێغەمبەرەوە ﷺ گێڕدراوەتەوە کەیەکێک لەپاڕانەوەکانی ئەمە بوو : ( اللهم استر عوراتي... ) رواه أبو داود وغيره.
واتە: خوایە عەورەتم داپۆشە .
خودایە عەورەتی ئێمە وهەموو موسوڵمانان داپۆشە ، آمين.
دەیەم : پاراستنی غیرەت و پیاوەتی وشەهامەت .
سەرچاوە : حراسة الفضيلة
بكر بن عبد الله أبو زيد
عضو اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء بالمملكة العربية السعودية سابقاً ورئيس المجمع الفقهي الدولي ... رحمه الله رحمة واسعة وغفر له ولوالديه ولمشايخه ولتلامذته ولمحبيه.