چۆن دەتوانین خشوع بەدەست بهێنین لە نوێژدا، و لە قورئان خوێندندا و لەدەرەوەى نوێژیش؟
خشوع كرۆك و ناوەرۆكى نوێژە، ماناكەشى واتە ئامادەبوونى دڵ و نەچوونى ئاگایی و دڵى نوێژخوێن بەملاولادا، وە ئەگەر مرۆڤ هەستى بە شتێك كرد كە لەخشوع دوورى دەخاتەوە لاى دەدات ئەوا با پەنابگرێت بەخوا لە شەیتان وەكو پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمانى بەوە كردووە(١)، وە گومانى تێدا نییە كە شەیتان سوورە لەسەر تێكدانى هەموو عیبادەتەكان و بەتایبەت نوێژ كە باشترین عیبادەتە لەدواى شایەتومان، بۆیە دێت بۆ لاى كەسی نوێژخوێن و دەڵێت: بیرى ئەوە و ئەوە بكەرەوە(٢) بۆیە واى لێ دەكات لەناو داڵغە و بیركردنەوەدا بێت كە هیچ سوودى نییە و بە كۆتایی هێنانیش بە نوێژ ئەویش نامێنێت.
بۆیە واجبە لەسەر مرۆڤ كە زۆر سووربێت لەسەر ڕووكردنە خوا – عزوجل- و ئەگەریش هەستى بەشتێك كرد لەم وەسوەسە و بیركردنەوانە با پەنابگرێت بە خوا لە شەیتانى ڕەجم كراو ئیتر ئەگەر لە ركوعدا بێت یان لە تەحیات یان دانیشتبێت یاخود لەهەر حاڵەت و كاتێكدا بێت لەنوێژدا.
وە لەباشترین هۆكارەكانى دروست بوونى خشوع لەنوێژدا ئەوەیە كە وابزانێت و بیرلەوەبكاتەوە كە ئەو لەنوێژدا بەرانبەر بە خواى گەورە وەستاوە و قسەى لەگەڵدا دەكات.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
(١) رواه مسلم في باب 25- التعوذ ن شيطان الوسوسة في الصلاة 4/1728 ح 68 (2203).
(٢) هذا جزء من حديث أبي هريرة المتفق عليه، رواه البخاري في الأذان/ باب فضل التأذين ح/608. ومسلم في الصلاة/ باب فضل الأذان وهرب الشيطان عند سماعه 1/291 ح 19 (389).