من كە دەكەومە سوڕى مانگانەوە حەوت ڕۆژ تیا دەبم نازانم كە تەواو ئەبم چۆن نوێژەكانم بگێرمەوە : ماڵپەڕی وەڵامەکان
من كە دەكەومە سوڕى مانگانەوە حەوت ڕۆژ تیا دەبم نازانم كە تەواو ئەبم چۆن نوێژەكانم بگێرمەوە

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
خوشكى بەڕێزمان ئەگەر ئافرەت گەشتە تەمەنى باڵغ بوون و كەوتە سوڕى مانگانەوە، ئەوا لەو كاتەدا نوێژ و ڕۆژووى لە سەر نامێنێت بە درێژى ئەو ڕۆژانەى كە لە سوڕى مانگانەى دەبێت، بەڵام ئەگەر پاك بوویەوەى تەنها ڕۆژووەكانى دووبارە دەكاتەوە، نەك ئەوەى نوێژەكانى دووبارە بكاتەوە، ئەوەش بە پێی ئەو فەرموودەیەى كە لە دایكى خۆشەویست و بەڕێزمان (عائشة) ـ ڕەزاى خواى لێ بێت ـ دەگێڕنەوە كە (معاذة) پرسیارى لێ دەكات: " ما بال الحائض تقضي الصوم ولا تقضي الصلاة ؟ "، واتە: ئەوە چیە ئافرەت كە كەوتە سوڕى مانگانەى ڕۆژووەكانى قەزا دەكاتەوە، و نوێژەكانى ناكاتەوە ؟ ئەویش لە وەڵامدا فەرمووى:" كان يصيبنا ذلك مع رسول الله فنؤمر بقضاء الصوم ولا نؤمر بقضاء الصلاة" (رواه مسلم)، واتە: ئێمە لە سەردەمى پێغەمبەردا () تووشى ئەوە دەبووین، و تەنها فەرمانمان پێ دەكرا ڕۆژووەكانمان قەزا بكەینەوە، و فەرمانمان پێ نەدەكرا كە نوێژەكانمان قەزا بكەینەوە.
خواى پەروەردگار زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٢٥٤ بەش: نوێژ