چ کاتێک قنوت دەخوێندرێت؟ وه ئایا مانای قنوت چی یە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ کاتێک قنوت دەخوێندرێت؟ وه ئایا مانای قنوت چی یە ؟

قنوت چەند واتایەکی هەیە ، لەوانە :
بەردەوام بوون لەسەر تاعەت وعیبادەت ، وەهەروەها ملکەچی ، وئارام بوون ، جا دوعای قنوت دوای بەرز بوونەوە لەڕکوع ودوای زیکری ( ربنا ولك الحمد ...) دەکرێت ولەقنوتی نوێژی ویتردا ئەم پاڕانەوەیە هاتووە کە پێغەمبەر فێری حەسەنی کوڕی عەلی کرد : (اللهم اهدني فيمن هديت، وعافني فيمن عافيت، وتولني فيمن توليت، وبارك لي فيما أعطيت، وقني شر ما قضيت، فإنك تقضي ولا يقضى عليك، وإنه لا يذل من واليت ولا يعز من عاديت؛ تباركت ربنا وتعاليت، اللهم إني أعوذ برضاك من سخطك، وبعفوك من عقوبتك، وأعوذ بك منك لا أحصي ثناءً عليك أنت كما أثنيت على نفسك ).
ئائەم پاڕانەوەیە سوننەتە لەنوێژی ویتردا جا لەسەرەتای شەودا بکرێت یاخود ناوەڕاست و یاخود کۆتایی شەو ، حەسەنی کوڕی عەلی دەڵێت پێغەمبەر فێری ئەم کەلیمانەی کردم کەلەنوێژی ویتردا بیڵێم : ( اللهم اهدني فيمن هديت، وعافني فيمن عافيت، وتولني فيمن توليت، وبارك لي فيما أعطيت، وقني شر ما قضيت، فإنك تقضي ولا يقضى عليك، وإنه لا يذل من واليت ولا يعز من عاديت، تباركت ربنا وتعاليت )، ئەمەى کۆتای ئەوەیە کەحەسەن گێڕاویەتیەوە ، بەڵام لەڕیوایەتێکی تردا هاتووە کەپێغەمبەر لەدوعای قنوتدا دەیفەرموو : ( اللهم إني أعوذ برضاك من سخطك، وبعفوك من عقوبتك، وأعوذ بك منك لا أحصي ثناء عليك أنت كما أثنيت على نفسك ) خۆ ئەگەر کەسێک لەو دوعایانە زیاتریش بپاڕێتەوە ئاساییە زۆر درێژ نەبێت .
الشیخ عبدالعزیز بن باز رحمه الله

سەردان: ١٠,٢٧٢ بەش: نوێژ