اللە اکبر کردن بە کۆمەڵ لە رۆژی جەژندا پێش ئەنجامدانی نوێژ و بە مایکرۆفۆن دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
اللە اکبر کردن بە کۆمەڵ لە رۆژی جەژندا پێش ئەنجامدانی نوێژ و بە مایکرۆفۆن دروستە؟
پرسیار:

دیاردەیەک ھەیە ئەویش بریتیە لە اللە اکبر کردن بە کۆمەڵ لە رۆژی جەژندا پێش ئەنجامدانی نوێژ و بە مایکرۆفۆن, ھەروەھا لە رۆژانی دو و سێ و چواری جەژنی قوربانیشدا لە پاش نوێژەکان و دەڵێن: بەبەراورد لەگەڵ بانگداندا دروستە, جا ئایا حوکمی ئەوە چیە؟ 

اللە اکبر کردن لە دە رۆژی مانگی حاجیاندا پەیوەست نیە بە دوای نوێژەکانەوە ھەروەھا لە شەوی جەژنیشدا – قوربان – پەیوەست نیە بە دوای نوێژەکانەوە, جا کە ئەوان پەیوەستی دەکەن بە دوای نوێژەکانەوە ئەوا جێگای سەرنجە لەراستیدا, و پاشانیش بە کۆمەڵ دەیڵێن دیسانەوە جێگەی سەرنجە, لەبەر ئەوەی ئەوکارە پێچەوانەی ئاکاری سەلەفە و ھەروەھا بە مایکرۆفۆنیش دەیڵێن بە ھەمان شێوە جێگای سەرنجە، جا ئەمە سێ شت کە جێگای سەرنج و تێبینین.
ئەوەی شەرعی و رێگەپێدراوە لەدوای نوێژەکانەوە وتنی ئەو زیکرانەی کە ھاتوون لە دوای نوێژەوەو ئەگەر تەواوت کرد ئەوا اللە اکبر بکە و ئەوەی شەرعیە ئەوە نیە کە خەڵکی بە کۆمەڵ اللە اکبر بڵێن, بەڵکو ھەریەکەو بۆ خۆی دەیڵێت, ئەوە شەرعی و رێگەپێدراوە وەکو ئەنەس دەیگێڕێتەوە دەڵێت: ئەوان لەگەڵ پێغەمبەری خوادا بوون تێیاندا ھەبوو لا إلە إلا اللە ی دەکرد و تێیشیاندا ھەبوو اللە اکبری دەکرد, وە لەسەر یەک حاڵەت نەبوون.
لقاء الباب المفتوح [2] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله

سەردان: ١,٨٠٤ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان