كه‌سێك له‌سه‌فه‌ردا بێت واجبه‌ له‌سه‌رى بچێت بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كه‌سێك له‌سه‌فه‌ردا بێت واجبه‌ له‌سه‌رى بچێت بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت؟
پرسیار:

ئایا ئەگەر من لەسەفەر دا بووم و ماوەی چوار یان پێنج ڕۆژێك لە شوێنێكى وەك كەلاردا مامەوەو بۆ دێنی خزمەكانم چووبووم ئایا بچم بۆ جەماعەت یان نوێژەكانم كورت بكەمەوە؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
بەڵی موسافریش واجبە لە سەر كەوا نوێژەكانی بە جەماعەت بكات بە بەڵگەی ئەم ئایەتە و ئەم فەرموودەیە:
ئایەتەكە: [وَإِذَا كُنتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ الصَّلاَةَ... ] [سورة النساء: (102) ] .
واتە: ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر تۆ [لە كاتی جەنگدا] لە نێوانیاندا بوویت و بە جەماعەت نوێژت بۆیان كرد..
كەواتە لە كاتی جەنگ و لە كاتی ترسدا نوێژی جەماعەت پێویستە و واجبە، بێ گومان زۆر جارێكیش جەنگ لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوون دەكرێت واتە لە حاڵەتی سەفەردا.
فەرموودەكە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ((ما من ثلاثة في قرية ولا بدو [لا يؤذن] ولا تقام فيهم الصلاة إلا قد استحوذ عليهم الشيطان))[أخرجه أحمد (5/196 و6/446) و صحيح أبي داود رقم: (547)] .
واتە: سێ كەس نابێت لە گوندێكدا یان لە دەشتاییكدا بانگ نەدەن و نوێژ بە جەماعەت نەكەن لە نێو خۆیاندا ئیللا شەیتان زاڵ دەبێت بە سەر سەریاندا.
ئەمەش بە بێ جیاوازی لە نێوان ئەوەی كە نیشتەجێببن یان موسافیر بن.

لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٢٧٦ بەش: نوێژى جەماعەت