ئایا ئەتوانى نوێژ بەجەماعەت بكەى لەگەڵ مسجد الحرام لەتەلەفزوێنەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئەتوانى نوێژ بەجەماعەت بكەى لەگەڵ مسجد الحرام لەتەلەفزوێنەوە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
نوێژكردن لە پشتى تەلەفزوێن یان ڕادیۆ دروست نییە نوێژى فەرز بێت یان سوننەت هەرچەند گوێى لە (الله أكبر) كردن و قورئان خوێندنەكەش بێت چونكە واجبە لەسەر موسڵمان نوێژ بە جەماعەت لە مزگەوتەكاندا بكات لەگەڵ موسڵماناندا وەك پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى:: (من سمع النداء فلم يأتِهِ فلا صلاة له إلا من عزر)رواه أبوداود وابن ماجه والدارقطني والحاكم وقال الحافظ اسناده على شرط مسلم وصححه الألباني في تمام المنة
واتە: هەركەس گوێى لە بانگ بوو نەهات بۆ نوێژى جەماعەت ئەوە نوێژى بۆ نییە مەكەر بیانو (عذر)ێكى هەبێ.
بۆیە زانایان فەرموویانە دەبێ لەگەڵ ڕیزى جەماعەتدا بێت ئەگەر ڕیزەكانى جەماعەت پاڵ خانووەكەى ئەوكاتە دەتوانێ لە ماڵى خۆى دا نوێژ بكات بتوانێ لەگەڵ ئیمامدا بێ و گوێى بەدەنگیەوە بێت.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٦٩٩ بەش: نوێژى جەماعەت