ئایا کەسێک کە توشی کۆکە وهەڵامەت هاتبێت ڕێگری لێ دەکرێت بێته مزگەوت لەترسی ئازار دانی کەسانی تر وگواستنەوەی نەخۆشیەکە بۆ کەسانی تر؟
ئێمە دەزانین پێغەمبەر ﷺ ڕێگری دەکرد لەو کەسانەی کەسیرو پیازیان خواردووە بێنە مزگەوت ، ئەی ئەبێ حاڵی ئەو کەسانە چۆن بێت کەتوشی ئەنفلۆنزا بوونە ، گەر ئامادە بوونی ببێته هۆکاری بڵاو بوونەوەی نەخۆشیەکە ؟
وە ئەبێ حاڵی ئەو کەسانە چۆن بێت کەلەکاتی نوێژ هەینیدا توشی کۆکە دەبن وبەردەوام دەکۆکن وکەسانی دەورو بەر ئیزعاج دەکەن بەشێوەیەک ئاگایان لەوتاری هەینی نامێنێت ؟
یەکەم :
ئیمامی البخاري (855) ومسلم (564) لەجابری کوڕی عبداللەوە رضي الله عنهما گێڕاویانەتەوە ودەڵێن : پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : (مَنْ أَكَلَ ثُومًا أَوْ بَصَلًا فَلْيَعْتَزِلْنَا ، أَوْ قَالَ : فَلْيَعْتَزِلْ مَسْجِدَنَا ، وَلْيَقْعُدْ فِي بَيْتِهِ) .
واتە : هەر کەسێک سیر یاخود پیازی خوارد با دوور کەوێتەوە لەمزگەوتەکەمان یاخود فەرمووی : با دوور کەوێتەوە لەمزگەوتەکەمان ، و با لەماڵی خۆیدا دانیشێت و نوێژ بکات .
وە زانایان ڕوونیان کردۆتەوە کە مەکڕوهە کەسێک سیر وپیازی خواردبێت و بێت بۆ مزگەوت ، وباش وایە دەر بکرێت ، وهەندێ لەزانایان پێیان وایە حەڕامە کەسێک کەسیر وپیازی خواردبێت بێت بۆ مزگەوت ، ودواتر هەر شتێکی تر کەبۆنی ناخۆشی لێ بێت هەمان حوکمیان بۆ داناوە .
ابن عبد البر رحمه الله لە "التمهيد" (6/422)دا ، دەڵێت : " لەو فەرموودەیەدا ئەوەی لێ وەردەگیردرێت :
کەسێک سیری خواردبێت دوور دەخرێتەوە لەمزگەوت ودەردەکرێت ، چونکە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : (لا يقرب مسجدنا أو مساجدنا لأنه يؤذينا بريح الثوم)
واتە : با نزیکی مزگەوتەکانمان نەبنەوە چونکە ئازارمان دەدەن بەبۆنی سیر .
جا ئەگەر هۆکاری دەرکردنیان لەمزگەوت لەبەرئەوە بێت ئازار بەکەسانی تر دەگەیەنێت ، ئەوا لەقیاسدا هاتووە : هەرشتێک ببێته هۆکاری ئازار دانی کەسانی نزیک لێیانەوە لەنوێژدا ،بەوەی زمان شڕ بێت وسەفیە بێت ، یاخود بۆنی ناخۆشی لێ بێت لەبەر کارەکەی یاخود لەبەر نەخۆشیەک وەک گەڕی وهاوشێوەکانی ئەوا بۆ موسوڵمانان هەیە لەمزگەوت دەریان کەن ، تاوەکو ئەو بۆنەی نامێنێت ئەو کات ڕێگای پێ دەدرێت .
وە پێویسته ئەزیەت لەموسوڵمانان دوور بخرێتەوە ، خۆ ئەگەر بەهۆی کۆکەو هەڵامەتەوە تووشی ناڕەحەتی دەبوون ، وە ئەو کەسە نەیدەتوانی چارەسەری خۆی بکات بەجۆرەها دەرمان ، ئەوا نابێت بێت بۆ مزگەوت تاوەکو ئەو بۆنەی پێوە نامێنێت ، وە ئەگەر توانی لەسوچێکی مزگەوت نوێژ بکات ئەوا بۆی هەیە .
لە حاشیەی "أسنى المطالب" (1/262) دا هاتووە :
گەر بۆنی لێ دەهات ودەیتوانی لەدەرەوەی مزگەوت بووەستێت بەشێوەیەک ئازاری کەس نەدات ئەوا پێویستە ئامادەی نوێژی هەینی ببێت .
دووەم :
گەر کەسێک توشی نەخۆشی بووبێت کەخودا وای کردبێت بەتێکەڵ بوونی کەسانی تر کەسانی تریش توش ببن ، ئەوا عوزری هەیە ودەتوانێت نەیەت بۆ مزگەوت ؛ بۆ ئەوەی ئازار نەگەیەنێت بەموسوڵمانان ، بەڵکو ڕێگری لێ دەکرێت بێتە نێو مزگەوتەوە تاوەکو نەخۆشیەکەی چاک دەبێت ، لەبەر ئەوەی پێغەمبەر ﷺ ڕێگری کردووە لەوەی نەخۆش تێکەڵی ساغ ببێت ، هەر وەک ئیمامی بوخارى (5771) ومسلم (2221) لەئەبوهورەیرەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت : پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : (لَا يُورِدَنَّ مُمْرِضٌ عَلَى مُصِحٍّ) .
واتە : با کەسی نەخۆش نەچێتە نێو کەسانی لەش ساغەوە