ئەگەر ئیمام لە نوێژدا قورئانەکەى بە هەڵە خوێندەوە واجبە بۆى ڕاست بکەینەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر ئیمام لە نوێژدا قورئانەکەى بە هەڵە خوێندەوە واجبە بۆى ڕاست بکەینەوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەگەر پێشنوێژ هەڵەی كرد لەو خوێندنەوەی كەواجبە وەكو فاتحە ، ئەوا ئەوانەی دواوە واجبە بۆی ڕاست بكەنەوە ، ئەگەریش لە قورئان خوێندنی سوننەت ( قورئان خوێندنی دوای فاتحە ) بوو ئەوا سەیر دەكەین ئەگەر هەڵەكە مانای قورئانی گۆڕی ئەوا واجبە ڕاست بكرێتەوە و ئەگەریش مانای نەگۆڕی واجب نیە.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)

سەردان: ٢,٢٥٧ بەش: نوێژى جەماعەت