كه‌ به‌خه‌به‌رهاتم و توشى له‌شگرانى بو بوم و ئاوى گه‌رم نه‌بوو ...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كه‌ به‌خه‌به‌رهاتم و توشى له‌شگرانى بو بوم و ئاوى گه‌رم نه‌بوو ...
پرسیار:

ئەگەر بەیانى لەخەو هەستام و بینیم إحتلام (شەیتانى) بوومە، وە ئاوى گەرمیش نەبوو، وە حومامیش زۆر سارد بوو جا هەتا ئاو گەرم بكەم كاتى نوێژ نامێنێ دواى كە نوێژەكە بكەم نییەتى چى لێ بێنم ؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
ئاو گەرم دەكات ئەنجا پاشان نوێژەكەی دەكات ئەگەر خۆریش هەڵهاتبێت
پێویستە هەوڵ بدات زوو بە خەبەر بێتەوە بۆ ئەوەی لە كاتی خۆیدا فریای خۆشوشتن بكەویت و نوێژەكەی لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدات وەك ئەوەی سەعاتەكەی یان مۆبایلەكەی تەوقیت بكات، بەڵام ئەگەر بە بێ كەمتەرخەمی درەنگ بە خەبەر هاتەوە ئەوا ئاوی خۆشوشتن ئامادە دەكات و خۆی دەشوات ئەگەر چی ماوەكەش نزیك بێت لە خۆر هەڵهاتنەوە، ئەنجا لە پاش خۆشوشتن نوێژەكەی ئەنجامدەدات ئەگەر چی خۆریش هەڵهاتبێت.
كەواتە نابێت بڵێت لە بەر ئەوەی ماوەیەكی كەم ماوە بۆ ئەوەی خۆر هەڵبێت تەیەموم دەكەم و نوێژەكەم دەكەم ! بەڵكو دەبێت خۆی بشوات ئەنجا نوێژەكەی بكات وەك باسكرا (ئەمە فەتوای شێخ ئەلبانى یە ڕەحمەتی خوای لێبێت لە كتێبی (تـمام المنة) ص: (132)).
ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە