حوکمی فەوتاندنی نوێژ بەهۆی تەماشاکردنی یاریەکانەوە چییە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی فەوتاندنی نوێژ بەهۆی تەماشاکردنی یاریەکانەوە چییە؟

واجب و پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانێک کە حەقی خوای گەورە پێش بخات بەسەر هەوا وئارەزوەکانی نەفسیدا، وە حەقی خوای گەورە پێش بخات بەسەر تەماشاکردنی بۆ یاریەکان وجگە لە یاریەکانیش ، جا نوێژیش یەکێکە لە حەقەکانی خوای گەورە ، هەر بۆیە واجبە لەسەر ئەو کەسەی کە تەماشای یاری یان جگە لە یاری دەکات واز بهێنێت لە تەماشاکردنی لەکاتی ئامادەبونی نوێژدا، وە دەبێت موسڵمان دەستپێشخەری بکات لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە بەئەنجام گەیاندنی نوێژەکان بە جەماعەت .

عبدالعزيز بن عبدالله بن باز (ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێ)