ئەو کەسەی گومانی هەیە لەوەی ئایا نوێژی کردووە یا خود بیری چووە ، چی بکات ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کەسەی گومانی هەیە لەوەی ئایا نوێژی کردووە یا خود بیری چووە ، چی بکات ؟ 
پرسیار:

ئەگەر کەسێک کەوتە گومانەوە و نەیزانى نوێژى کردووە یان لە بیرى چووە ئایا لەم حاڵەتەدا چی بکات نوێژەکەى بکاتەوە؟

 واجب و پێویستە لە سەری پەلە بکات لە کردنی نوێژەکەی ، چونکە ئەصڵ بنەماو بنچینە چەسپان و مانەوەی واجبەکەیە ، بۆیە پێویستە لەسەری کەوا پەلە کات لەکردنی ، چونکە پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : ( من نام عن صلاة ٲو نسیها فلیصلها ٳذا ذكرها، لا كفارة ٳلا ذلك ) . واتا : هەرکەسێک خەوی لێ کەوت و بەهۆی خەوەکەی نوێژی لەدەس چوو یا خوود بیری چوو ئەوا با ئەو کاتە نوێژەکەی بکات کەوا بیری ئەکەوێتەوە یاخود خەبەری ئەبێتەوە ، چونکە هیچ شتێک کەفارەو شوێنگرەوەی نابێت ئیللا ئەوە نەبێت کەوا نوێژەکەی بکات . 
وە واجب و پێویستە لەسەر مسوڵمان کەوا زۆر گرنگی بدات بەنوێژەکانی ، وە نوێژەکانی بکات بەجەماعەت ، وە نابێت بەشتێکەوە خۆی مەژغوڵ بکات کەوا نوێژەکانی لەبیر بباتەوە ،  چونکە نوێژ کۆڵەکە ئیسلامە ، وە لە گرنگترین واجبەکانە  دوای شایەتمان ، خوای گەورە ئەفەرموێت : ( حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَىٰ وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ) [البقرة : 43 ] واتا: پارێزگاری له‌سه‌ر نوێژه‌كانتان بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری به‌تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ڕاست كه‌ نوێژی عه‌صره‌ ، وە گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ خشوعتان بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌بێ وه‌ بێده‌نگ بن و قسه‌ مه‌كه‌ن له‌ناو نوێژه‌كانتاندا. 
وە پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : (رٲس الٲمر الٳسلام ، وعمودە الصلاة ، وذروة سنامه الجهاد في سبیل الله).
واتا: گەورەی هەموو شتێک ئیسلامە ، وە کۆڵەکەو پایەی ئیسلامیش نوێژە ، وە چڵەپۆپەی ئیسلامیش جیهاد و تێکۆشانە لەپێناو خوای گەورەدا .
وەپێغەمبەری خوا فەرمویەتی ( بني الٳسلام علی خمس : شهادة ٲن لا ٳله ٳلا الله ، وٲن محمدا رسول الله ، وٳقام الصلاة ، وٳیتاء الزكاة ، وصوم رمضان ، وحج البیت ).
واتا : ئیسلام بونیات نراوە لەسەر پێنج شت، شایەتی دان بەوەی کەوا خوا تاک و تەنهایە و هیچ پەرستراوێک نیە شایەنی پەرستن بێت بە حەق جگە لە ئەو ، وە شایەتی دان بەوەی کەوا محمد  نێردراوی خوایە ، وە کردنی نوێژەکان ، زەکات دەرکردن ، بەڕۆژوو بونی مانگی ڕەمەزان ، وەحەج کردن . 
ئەو ئایەت و فەرمودانەی کەوا هەن لەسەر بەگەورە ڕاگرتنی نوێژ زۆر زۆرن کەوا هاتون دەربارەی .

زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -