منداڵ و تێپەڕبوونى بە بەردەم نوێژخوێندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
منداڵ و تێپەڕبوونى بە بەردەم نوێژخوێندا
پرسیار:

چ کاتێک و لەتەمەنی چەند ساڵی دا واجبە لەسەرمان ڕێگری لە منداڵ بکەین بەپێش نوێژ یاخود سوترەدا تێپەڕ ببێت ؟

وەئایا گەر گەر کەسێک بەنێوان نوێژ خوێن و سوترەدا تێپەڕ بوو ئەو کارە بەبەزاندنی سنووری سوترە ئەژمار دەکرێت لەکاتێکدا هەوڵێکی زۆر دراوە بۆ ڕێگری کردن لێی ؟ 

یەکێک لەو شانەی کەپێویستە موسوڵمان گرنگی پێ بدات دانانی سوترەیە لەنوێژدا جا ئیمام بێت یاخود بەتەنها نوێژ بکات ، وەهەروەها پێویسته ڕێگە نەدات کەس بەپێشیدا تێپەڕ ببێت لەکاتێکدا کەنوێژ دەکات ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر   : ( إذا صلّى أحدكم إلى شيء يستره من الناس فأراد أحد أن يجتاز بين يديه فليدفعه فإن أبى فليقاتله فإنما هو شيطان ) رواه البخاري ( الصلاة / 509 ) ومسلم ( الصلاة /505 ) .
واتە : کاتێک یەکێک لە ئێوە نوێژی کرد ڕووەو بەر بەستێک بۆ ئەوەی بیپارێزێت لە خەڵک، وە یەکێک ویستی بە بەردەمیدا تێپەڕێ ئەوا با پاڵی پێوە بنێ، ئەگەر ئینکاری کرد ئەوا با بە تووندتر پاڵی پێوە بنێ چونکە ئەوە شەیتانە).

زانایان دەڵێن وتەى : (فإن أبى فليُقاتِلْه)، واتە: ئەگەر ئینکاری کرد ئەوا با بە تووندتر پاڵی پێوە بنێ.

زاناى پایەبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (واتە: پاڵی پێوە بنێ بە تووندتر، مەبەست پێی ئەوە نییە شەڕی لەگەڵ هەتا دەیکوژیت، چونکە خوێنی موسلمان حەڵاڵ نابێت بەم شتە) فتح ذی الجلال والاکرام (٢/٤٤٩).

وە بەنیسبەت تێپەڕ بوونی منداڵەوە بەهەمان شێوە ڕێگری لێ دەکرێت ، چونکە بەڵگەکە گشت گیرە ، هەروەک عەمری کوڕی شوعەیب لەباک وباپیریەوە گێڕاویتیەوە ودەڵێت  : ( هبطنا مع رسول الله من ثنية أذاخر فحضرت الصلاة يعني فصلّى إلى جدار فاتخذه قبلة ونحن خلفه فجاءت بهمة تمرّ بين يديه فما زال يدارئها حتى لصق بطنه بالجدار ومرّت من ورائه ) رواه أبو داود (807) وصححه الألباني . 
واتە : لە (ثنية أذاخر) لەگەڵ پێغەمبەرا دابەزین ، وکاتی نوێژ هات وڕووی کردە دیوارێک وئێمەش لەدوایەوە بووین ، بەرخێک هات وبەبەرەدەمی دا تێپەڕ دەبوو ، وبەردەوام هەوڵی ڕێگری کردنی دەدا تاوەکو سکی نوساند بەدیوارەکەوە وبەرخەکە لەپشتیەوە تێپەڕ بوو .

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ڕێگری کردن تایبەت نی یە بەکەسی عاقڵ وبالغ .

بەڵام لەحاڵەتێکدا گەر زۆر هەوڵێ دا ڕێگری بکات لەو کەسەی کەدەیەوێت بەپێشی دا تێپەڕ ببێت بەڵام بێ سوود بێت ،حوکمی چی یە ؟

شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەڵێت :

( الإثم على المار أما أنت إذا كنت قد قمت بما أمرك به النبي عليه الصلاة والسلام ولم تتمكن من دفع هذا المار فإن صلاتك لا تنقص ) الشرح الممتع ص : 343 .
واتە : تاوانەکە لەسەر ئەو کەسەیە کەتێپەڕ دەبێت ،گەر تۆ ئەو فەرمانەی پێغەمبەرت عليه الصلاة والسلام جێ بەجێ کردبێت و هەوڵی ڕێگری کردنت دابێت و نەتوانیبێت ڕێگری لێ بکەیت ، لەم حاڵەتەدا نوێژەکەت تەواوە وبێ کەم وکورتییە .

وەپرسیار کراوە لە  زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله: 
حوکمی تێپەڕ بوونی منداڵی خوار پێنج ساڵان چی یە ، گەر هەوڵی ڕێگری لێ کردنی بدەین ئەو زیاتر هەوڵی هاتن وچوون دەدات ،و یاخود لەجێگای سەژدەکەدا دادەنیشێت ، ویاخود لەسەر سەری نوێژ خوێن دادەنیشێت بەتایبەت ئەوانەی کە لەخوار سێ ساڵیەوەن ؟
چ بکەین لەگەڵ ئەم منداڵانەدا خوداپاداشتان بداتەوە ؟

لەوەڵامدا فەرمویەتى :

واجبە ڕێگری لێ بکرێت ، لەبەر گشت گیری بەڵگە شەرعیەکان ،لەوانە ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( إذا صلى أحدكم إلى شيء يستره من الناس، فأراد أحد أن يجتاز بين يديه فليدفعه ، فإن أبى فليقاتله ، فإنما هو شيطان ) متفق عليه.
جا مانای  (فليقاتله ) : واتە : با بەهێز وقوەت ڕێگری لێ بکات  . والله ولى التوفيق" انتهى .
"مجموع فتاوى الشيخ ابن باز" (29/327).

بەڵام گەر منداڵاکە زۆر دەهات و دەچوو ونوێژ خوێنەکەی سەرقاڵ دەکرد  ئەوا لێی دەگەڕێت وخۆی سەرقاڵ ناکات بەڕێگری کردن لێی چونکە ئەوە زیانەکەی زۆر ترە بۆ نوێژ لە تێپەڕ بوونی کەسێک . 
  والله أعلم .

سەردان: ٢,٤٣٦ بەش: نوێژ