ئایا دروستە نوێژ بكەیت لە شوێنێكی بەرزدا وەكو دۆشەك یان هاوشێوەی ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە نوێژ بكەیت لە شوێنێكی بەرزدا وەكو دۆشەك یان هاوشێوەی ؟
پرسیار:

 ئایا دروستە نوێژ بكەیت لە شوێنێكی بەرزدا وەكو دۆشەك یان هاوشێوەی ئەگەر هاتوو كەسەكە گومانی هەبوو لە پاكێتی زەوی و عوزریشی نەبوو بەوەی كە نەخۆشە یان شتی تر؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هیچی تێدا نیە لەوەی كە مرۆڤ لەسەر شتێكی بەرز نوێژبكات وەكو دۆشەك و هاوشێوەی، بەمەرجێك پاك وخاوێن و جێگیر ودامەزراو بێت واتە شل وشێواو نەبێت و لەقەلەق بكات كەببێتە هۆی ئەوەی نوێژخوێن بیری لای نوێژەكەی نەبێت.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,٤٩٥ بەش: نوێژ