پیاوێكی نەصرانی پرسیاری لە ئافرەتێكی موسڵمان كرد سەبارەت بەوەی كە چۆن و بۆچی ئیسلام ئافرەتی شوبهاندووە بە سەگ، و ئەو فەرموودەیەشی كرد بەبەڵگە كە باسی ئەوە دەكات ئەگەر هاتوو ئافرەتێك بەپێش نوێژی پیاوێكدا تێپەڕی ئەوا نوێژەكەی بەتاڵ دەبێتەوە، و فەرموودەكەش لە صەحیحی موسلیمدا هاتووە. بۆیە داوا لەبەڕێزتان دەكەم كە ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بەم پرسە بدەن بۆ ئەوەی ئافرەتانی موسڵمان بەرچاو ڕۆشن بن لەم بارەیەوە.
دەبێـت بۆ وەڵامی وەها پرسیارێك سەرەتا چەند شتێك وەبیری خوێنەر بهێنرێنەوە كە پێویست و بنەڕەتین، كە ئەمانەی خوارەوەن:
یەكەم: هیچ شتێك لەم گەردوونەدا نییە ئیلا بەشێوەیەك لە شێوەكان لێكچوون و چوونیەكیەك لەنێوانیاندا هەیە، ئیتر كەم بێت یان زۆر، بۆ نمونە: بێگیان لە مرۆڤ دەچێت لەو ڕووەی هەردووكیان بوونەوەر و دروستكراون، وە مرۆڤ لە گیانەوەران دەچێت لەو ڕووەی هەردوكیان زیندەوەرن و دەخۆن و دەخۆنەوە و دەژین و دەمرن، هەروەها لەنێوان مرۆڤ و ڕووەكدا دیسان لێكچوون هەیە لەو ڕووەی هەردووكیان ژیانیان هەیە و بەروبومیان هەیە و پێویستیان بەخۆراكە بۆ گەشەكردن و هاوشێوەی ئەم مانایانە.
تەنانەت وەكو ابن تەیمیە دەڵێت: لەنێوان دوو بوونەوەردا جۆرێك لە یەكچوون هەیە لەهەندێ ڕووەوە ئیتر نزیك بێت یان دوور.... "بیان تلبیس الجهمیة" (٧/٥٦٩).
وە ئەو لێكچوونانە مانای كەمی و نەنگی و عەیبە نین چ بۆ مرۆڤ و چ بۆ گیانەوەر و بێگیانەكەش بەڵكو تەنها لێكچوونێكە و هیچی تر.
دووەم: لێكچوون لە زمان ومەنتقدا (ژیربێژی) چوار پایەی هەیە كە ئەمانەن:
چووێنراو (المشبَّه )، لێچوو (والمشبَّه به) ، ڕووی لێكچوون (ووجه الشبه) ، ئامرازی لێكچوون (وأداة التشبيه) .
جا ئەگەر داوای ئەوە بكەین و بزانین كە لێكچوونێك چاكە یان خراپە، ئەوا نەشارەزاییە كە تەنها سەیری لێچووەكە بكەین، بەڵكو دەبێت سەیری ڕووی لێكچوونەكەش بكەین و دیقەتی بدەین.
ئەوەتا هاتووە لەهەندێك هاوەڵانەوە كە كار و كردەوەیەكی خۆی شوبهاندووە بە كرداری ئاژەڵێك، وەكو عەماری كوڕی یاسر ڕەزاى خواى لێ بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ بۆ كارێك ناردمی، جا تووشی لەشگرانی بووم و ئاوم دەستنەكەوت، بۆیە وەكو ئاژەڵ خۆم لەناو خۆڵەكەدا پل دەدا. رواه البخاري (٣٤٧). ومسلم (٣٦٨).
لەمەدا هیچ كەس وەها تێنەگەیشت كە ئەو هاوەڵە لەهەموو ڕوویەكەوە خۆی بە ئاژەڵ شوبهاندووە، و جگە لەوەش زمانی عەرەبیش ئەوە هەڵناگرێت.
بۆیە دەبێت سەرەتا لە زمانی عەرەبی باش بگەین كە زمانی قورئان و فەرموودەیە، پێش دەمكوتانە نێو ئەم باسە و گومان بۆخۆدروستكردن، و پێش ئەوەی گومان بۆ ئافرەت دروست بكرێت و بەدگومان بین لێی و بەشتێكی ناشرین و نەشیاوی بشوبهێنین و بەراوردی بكەین.
سێیەم: هەر كەس تەماشایەكی ئەو فەرموودەیە بكات كە پرسیاری لەبارەوە كراوە و بابەتەكە لەسەر ئەوەتا، ئەمە دەقەكەیەتی:
عن أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( يَقْطَعُ الصَّلاَةَ الْمَرْأَةُ وَالْحِمَارُ وَالْكَلْبُ ، وَيَقِي ذَلِكَ مِثْلُ مُؤْخِرَةِ الرَّحْلِ ) رواه مسلم (٥١١).
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: سێ شت نوێژ دەبڕن ئەگەر لەنێوان تۆ و سوترەكەتدا تێپەڕبوون، ئەوانیش: ئافرەت و گوێدرێژ و سەگە، و بەدانانی سوترەیەك نوێژەكەت دەپارێزیت. سوترەكەش بەئەندازەی پشتی ئەو كورسیە دەبێت كە دەخرێتە سەر پشتی وشتر.
سەرەتا ئەوە بزانە كە ڕووی لێكچوون لەم سێ شتەدا ئەو سیفەتە خراپە نییە كە هەیە لەهەریەك لە گوێدرێژ و سەگدا، یان ئافرەت لەپلە و ئاستی ئەم دوو ئاژەڵەدایە پەنا بەخوا، و عائیشەش ڕەزای خوای لێ بێت كاتێك ئەم فەرموودەیەی بیست وتی: "ئێمەتان شوبهاند بە گوێدرێژ و سەگ" بەڕەهای مەبەستی ئەم گومانە نەبوو، واتە لەبارەی نوێژبڕینەوە ئێمەتان شوبهاند بەو دوو ئاژەڵە.
بەڵكو ڕووی لێكچوون لێرەدا ئەمەیە: هاوبەشی لە كارێكی دیاریكراودا كە پەیوەستە بە نوێژەوە كە بریتییە لە دەركردنی نوێژخوێن لە خشوعی نوێژ و پەیوەندی بە پەروەردگاریەوە، وە دەبێت ئاگامان لەوەبێت كە تێپەڕبوونی كەسێك یان شتێك بە بەردەم نوێژخوێندا كاریگەری لەنوێژی كەسێك دەكات، ئیتر ئەو تێپەڕبووە هەرچیەك بێت، پیاو یان ئافرەت، مرۆڤ یان ئاژەڵ، ئەمە هەمووی لە بنەڕەتدا قەدەغەیە، وەكو پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
( لَوْ يَعْلَمُ الْمَارُّ بَيْنَ يَدَيِ الْمُصَلِّي مَاذَا عَلَيْهِ لَكَانَ أَنْ يَقِفَ أَرْبَعِينَ خَيْرًا لَهُ مِنْ أَنْ يَمُرَّ بَيْنَ يَدَيْهِ ) قَالَ أَبُو النَّضْرِ : لاَ أَدْرِي أَقَالَ أَرْبَعِينَ يَوْمًا أَوْ شَهْرًا أَوْ سَنَةً " رواه البخاري ( ٥١٠ ) . واتە: ئەگەر ئەو كەسەی كە بەبەردەم نوێژخوێندا تێپەڕدەبێت بزانێت چەند تاوانێكی گەورەی لەسەرە ئەگەر چل بوەستێت باشترە بۆی لەوەی لەبەردەم ئەو نوێژخوێنەوە تێپەڕبێت. گێڕەرەوەی فەرموودەكە دەڵێت: نازانم كە ئایا فەرمووی چل ڕۆژ یان چل مانگ یان چل ساڵ.
جگە لەوەش ئەم فەرموودەیە:
البخاري (٤٨٧) ، ومسلم (٥٠٥) : " أن أَبَا سَعِيدٍ الْخُدْرِيَّ كان فِي يَوْمِ جُمُعَةٍ يُصَلِّي إِلَى شَيْءٍ يَسْتُرُهُ مِنْ النَّاسِ ، فَأَرَادَ شَابٌّ مِنْ بَنِي أَبِي مُعَيْطٍ أَنْ يَجْتَازَ بَيْنَ يَدَيْهِ ، فَدَفَعَ أَبُو سَعِيدٍ فِي صَدْرِهِ ، فَنَظَرَ الشَّابُّ فَلَمْ يَجِدْ مَسَاغًا إِلَّا بَيْنَ يَدَيْهِ ، فَعَادَ لِيَجْتَازَ ، فَدَفَعَهُ أَبُو سَعِيدٍ أَشَدَّ مِنْ الْأُولَى ، فَنَالَ مِنْ أَبِي سَعِيدٍ ثُمَّ دَخَلَ عَلَى مَرْوَانَ فَشَكَا إِلَيْهِ مَا لَقِيَ مِنْ أَبِي سَعِيدٍ ، وَدَخَلَ أَبُو سَعِيدٍ خَلْفَهُ عَلَى مَرْوَانَ ، فَقَالَ : مَا لَكَ وَلِابْنِ أَخِيكَ ، يَا أَبَا سَعِيدٍ ؟
قَالَ : سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : ( إِذَا صَلَّى أَحَدُكُمْ إِلَى شَيْءٍ يَسْتُرُهُ مِنْ النَّاسِ فَأَرَادَ أَحَدٌ أَنْ يَجْتَازَ بَيْنَ يَدَيْهِ فَلْيَدْفَعْهُ ، فَإِنْ أَبَى فَلْيُقَاتِلْهُ ، فَإِنَّمَا هُوَ شَيْطَانٌ ) . واتە: ڕۆژێكی هەینی ئەبو سەعیدی خودری نوێژی دەكرد بەرەو ڕووی سوترەیەك، بەڵام گەنجێك ویستی بەبەردەمیدا تێپەڕببێت، ئەبو سەعدیش بەسەر سنگیدا دا بەرەو دواوە، گەنجەكەش سەیری كرد كە هیچ شوێنێكی تر نییە جگە لەبەردەم نوێژەكەیدا نەبێت بۆیە دووبارە ویستی تێپەڕبێت، بەڵام ئەبو سەعید لەجاری پێشوو توندتر بەسەر سنگیدا دا، گەنجەكەش بۆ سكاڵای حاڵی لەلێدانەكانی ئەبو سەعید چوو بۆ لای مەروان و ئەبو سەعیدیش بەشوێنیدا ڕۆیشت بۆ لای مەروان، مەروانیش وتی: ئەی ئەبو سەعید كێشەت لەگەڵ ئەو برازایەتدا چییە؟
ئەویش وتی: من لە پێغەمبەری خواوە ﷺ بیستوومە كە فەرموویەتی: ئەگەر یەكێكتان بەرەو سوترەیەك نوێژی كرد و یەكێك ویستی لەبەردەمیدا تێپەڕبێت ئەوا با نەهێڵێت و پاڵی پێوەبنێت، خۆ ئەگەر سووربوو لەسەر تێپەڕبوون ئەوا با شەڕی لەگەڵدا بكات چونكە ئەوە شەیتانە.
پێشەوا نەوەوی بەڕەحمەت بێت دەڵێت:
ئەو بڕگەیەی كە دەڵێت: "ئەوە شەیتانە" قاضیي دەڵێت: وتراوە ماناكەی ئەوەیە كە ئەو كەسەی دەیەوێت تێپەڕببێت ئەوە شەیتان وەهای لێ دەكات و ڕێگری لێ دەكات لەوەی بگەڕێتەوە. وتراویشە: ئەو كەسە كاروكردەوەی شەیتان ئەنجام دەدات، چونكە شەیتان دوورە لە هەموو خێر و سوننەتێكەوە. وتراویشە: مەبەست لە شەیتان لێرەدا ئەو شەیتانەیە كە هاوەڵی مرۆڤە و پێوەی پەیوەستە و لەگەڵیدایە هەمیشە و ئەو وای لێدەكات ئەم كارە خراپە ئەنجام بدات كە پێی دەوترێت: قەرین. وَاللَّهُ أَعْلَمُ " انتهى من "شرح مسلم" (4/167) .
جا ئەوەی كە ڕوون و ئاشكرایە لێرەدا ئەوەیە كە ئەم فەرموودەیە گشتیە و هەموو كەسێك دەگرێتەوە كە بیەوێت لەبەردەم نوێژخوێنەوە بڕوات و ئەم بەسەرهاتەی ئەبو سەعیدیش بەهیچ شێوەیەك باسی ئافرەتی تێدا نییە.
چوارەم: ئەگەر تێپەڕبوون بەبەردەم نوێژخوێندا بەهەموو شێوەیەك قەدەغەبێت، ئیتر بۆ پیاو بێت یان ئافرەت و كاریگەری نەرێنی بكاتە سەر نوێژ و نوێژخوێن، ئەوا هەندێك لە زانایان لەلێكدانەوەی ئەم فەرموودەیەدا دەڵێن: مەبەست بەتاڵبوونەوەی نوێژەكە نییە و كەسەكە نوێژەكەی دووبارە بكاتەوە، بەڵكو مەبەست ئەوەیە كە تەواوێتی كەم دەكاتەوە لەڕووی خشوعەوە چونكە وای لێدەكات سەرقاڵ بێت بە سەرنجدان و ڕێگری كردن لەتێپەڕبوون و لاكردنەوە لەنوێژدا.
پێشەوا قورتوبی بەڕەحمەت بێت دەڵێت:
لەبەر ئەوەیە كە ئافرەت پیاو تووشی فیتنە دەكات و گوێدرێژ دەسەڕێنێت و سەگیش ترس دروست دەكات، بۆیە مێشكی نوێژخوێن دەوروژێنێت و سەرقاڵی دەكات و هەتا نوێژەكەی لێ تێكدەدات، جا لەبەر ئەوەی ئەم شتانە سەردەكێشێت بۆ بڕینی نوێژ بۆیە ڕاستەوخۆ لە فەرموودەكەدا وتی نوێژەكەی دەبڕێت." المفهم لما أشكل من تلخيص صحيح مسلم " (2/109) .
ابن ڕەجەبیش بەڕەحمەت بێت لەم بارەیەوە قسەیەكی هەیە كە ئەمە پوختەكەیەتی:
موسڵمان بەگشتی كاتێك عیبادەتێك ئەنجام دەدات ئەوە نزیكترین كاتێكی لە پەروەردگاریەوە، بەتایبەت نوێژ كە بەتەنها كەوتن و قسەكردنە لەگەڵ خوای پەروەردگار و سوجدەی تێدایە كە بەدەقی فەرموودە نزیكترین حاڵی موسڵمانە لە خواوە، بۆیە سوترە شەرعێنراوە بۆ ئەوەی سنووری خۆت بزانیت و ئەو نزیكیە تێك نەچێت لەخواوە، وە شەیتانیش كە دوورخراوەتەوە و دەركراوە لە ڕەحمەتی خوا، بۆی نییە بكەوێتە نێو ئەو نزیكیەوە و تێكی بدات بۆیە بەشتی تریش بێت هەوڵ دەدات ئەو پەیوەندیە لاواز بكات. لەبەر ئەم مانایەیە كە وریا و ئاگاداربوون لەم سێ شتە كراوە كە بریتین لە:
ئافرەت، چونكە ئافرەتان پەتی شەیتانن، و ئەگەر ئافرەت لەماڵ بێتەدەرەوە ئەوا شەیتان سەرپەرشتی دەكات، ئەوەتا شەیتان توانی كە ئادەم لە بەهەشتی نزیك لەخواوە دەربكات بەهۆی ئافرەتەوە.
وە سەگی ڕەشیش شەیتانە بە دەقی فەرموودە. بەهەمان شێوە گوێدرێژیش، بۆیە دەبێت لەكاتی بیستنی دەنگی گوێدرێژدا بەشەو پەنا بەخوا بگیرێت، چونكە ئەو شەیتان دەبینێت.
بۆیە فەرمانكراوە بەنزیكبوونەوە لە سوترە، لەترسی ئەوەی نەوەك شەیتان نوێژەكەی پێ ببڕێت، بەڵام نەك بەو مانایەی كە دووبارەی بكاتەوە، بەڵكو لەئاستی تەواوێتی كەمی دەكاتەوە... "فتح الباري" لابن رجب (4/135) .
پێنجەم: لەڕاستیدا ئەوە لەدادگەری و ویژدان ڕاستیەوە نییە كە توێژەر بێت لەناو ئەو هەموو دەق و بڕگانەی ئیسلامدا كە وەسفی ئافرەت دەكات و بەڕێزەوە تەماشای دەكات بێت دەقێك دەستنیشان بكات كە بەهۆی تێنەگەیشتنی خۆیەوە لێی بیكاتە هۆكاری گومانی خراپ بردن و تانە لەدین بدات لەكاتێكدا خۆی كوێر كردووە لە چەندین دەق كە ڕوون و ڕاشكاو پلەوپایەی ئافرەت بەرز دەنرخێنن وەكو:
عَنْ عَائِشَةَ رضي الله عنها قالت ، قَالَ رسول الله ﷺ : ( إِنَّ النِّسَاءَ شَقَائِقُ الرِّجَال ).
رواه الترمذي (113) ، وصححه الألباني في "صحيح ابي داود " (234 ) .
واتە: بەڕاستی ئافرەتان هاوشانی پیاوانن.
وە هەر فەرمانێك لەشەرعدا بۆ پیاوان هاتبێت ئافرەتانیش دەگرێتەوە مەگەر حوكمەكە تایبەت بێت بە پیاوانەوە. ئەگینا هیچ جیاوازیەك نییە لە نێوان پیاو و ئافرەتدا لە حوكمە شەرعیەكاندا. ئەمەش لەچەندین دەقدا هاتووە وەكو ئەمانەی خوارەوە:
یە کەم : ژن و پیاو یهكسانن له پاداشتدا
خواى گەورە فەرموویەتى : ( مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ) النحل /٩٧.
واته : ههر كهسێك كردهوهی چاك بكات ئهگهر پیاو بێ یان ئافرهت به مهرجێك باوهڕدار بێ ئهوا ئهیژیهنین ژیانێكی زۆر خۆش قهناعهت و ڕزقی حهڵاڵی ئهدهینێ وه بهختهوهرو سهركهوتووی ئهكهین له دونیادا ، وه به دڵنیایی له بهههشتیشدا پاداشتیان ئهدهینهوه به باشتر لهوهی كه له دونیا كردوویانه.
دووەم : لە پاداشت وەرگرتندا جیاوازی لە نێوان ژن و پیاودا نیە
خواى گەورە فەرموویەتی: ( إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا ) الأحزاب/٣٥.
(ئوم عومارهى ئهنصارى) هاته خزمهت پێغهمبهری خوا - ﷺ - وتى: ههموو شتێك تهنها باسى پیاوانهو نابینم باسى ئافرهتان بكرێت، خواى گهوره ئهم ئایهتهى دابهزاند، وه (ئوم سهلهمهى) خێزانی پێغهمبهر - ﷺ - وتی: ئهی پێغهمبهری خوا - ﷺ - بۆ ئێمهی ئافرهتان له قورئاندا باس ناكرێین وهكو پیاوان كه باس دهكرێن؟ خوای گهوره ئهم ئایهتهی دابهزاند: بهڕاستی پیاوانی موسڵمان و ئافرهتانی موسڵمان، (ههر چهنده كه خوای گهوره بفهرمێت (الْمُسْلِمِينَ) ژن و پیاو دهگرێتهوه) [وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ] وه پیاوانی باوهڕدارو ئافرهتانی باوهڕدار [وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ] وه پیاوانی خواپهرست و گوێڕایهڵ وه ئافرهتانی خواپهرست و گوێڕایهڵ [وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ] وه پیاوانی ڕاستگۆ و ئافرهتانی ڕاستگۆ [وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ] وه پیاوانی ئارامگرو ئافرهتانی ئارامگر [وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ] وه پیاوانی خۆبهكهمزان و ئافرهتانی خۆبهكهمزان، یان له عیبادهتدا ملكهچ بۆ خوای گهوره [وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ] وه پیاوانی خێرخوازو ئافرهتانی خێرخواز [وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ] وه پیاوانی ڕۆژووهوان و ئافرهتانی ڕۆژووهوان [وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ] وه ئهو پیاوانهی كه داوێنی خۆیان له حهرام ئهپارێزن، وه ئهو ئافرهتانهیشی كه داوێنی خۆیان له حهرام ئهپارێزن [وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ] وه ئهو پیاوانهی كه زۆر زیكرو یادی خوای گهوره ئهكهن، وه ئهو ئافرهتانهی كه زۆر زیكرو یادی خوای گهوره ئهكهن له ههموو حاڵهتێكیاندا، (پێغهمبهری خوا - ﷺ - دهفهرمێت: ئهگهر پیاو شهو ههستێت و خێزانهكهى ههستێنێت و دوو ركات نوێژ بكهن ئهوا لهو كهسانه ناونوس دهكرێن كه زۆر زیكرو یادى خواى گهورهیان كردووه) [أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا (٣٥)] ئا ئهمانه به ژن و پیاوهوه خوای گهوره لێخۆشبوون و ئهجرو پاداشتێكی زۆر گهورهی بۆ ئامادهكردوون.