ئایا حوكمی بانگەشەكردن بۆ ( وحدة الأدیان) یەکبوونی ئایینەكان یان یەکبوون لە باوەڕدا و ئاینی ئیبراهیمی چییە؟
"الحمد لله وحده ، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده ، وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين ، أما بعد :
لیژنەی هەمیشەیی بۆ توێژینەوەی زانستی و فەتوا پرسیارێكیان ئاراستەكراوە كە زۆرتر لە سایتەكانی ئینتەرنێت و ماڵپەڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاوە و برەوی پێدەدرێت سەبارەت بە بانگەوازی (وحدة الأدیان) كە مەبەست لێی بریتییە لە یەكگرتن و لێكنزیككردنەوەی ئایینی ئیسلام و جولەكە و گاور، كە ئەمە سەردەكێشێت بۆ دروستكردن و بیناكردنی كەنیسە و مزگەوت و پەرستگای جولەكە لەیەك گەڕەك و یەك شوێندا و هاوكات چاپكردنی قورئان و ئینجیل و تەورات لەیەك بەرگدا و چەندین دەرهاویشتەی تری پەیوەست بەم كارەوە، ئەمەش دوای بەستنی چەندین كۆنگرە و سیمینار و كۆڕ و كۆبوونەوە لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات بۆ ئەو مەبەستە كراوە، جا دوای وردبوونەوە و توێژینەوە، لیژنەكە گەیشت بەم بڕیار و خاڵانەی لای خوارەوە:
یەكەم: یەكێك لە بنچینەكانی بیروباوەڕ لە ئیسلامدا كە هەموو موسڵمانان لەسەری كۆكن ئەوەیە كە لەسەر ڕووی زەوی هیچ ئایینێكی حەق و ڕاستی بوونی نییە جگە لە ئیسلام نەبێت و ئەو كۆتا ئایینە و هەڵوەشێنەرەوەی تەواوی دینەكانی ترە، وە خواپەرستی تەواو و ڕاستەقینە بە جگە لە ئایینی ئیسلام ناكرێت و وەرگیراو نییە. خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا) واتە: ئه‌مڕۆ دینه‌كه‌ی خۆم بۆتان ته‌واو كرد، وه نیعمه‌تی خۆم ته‌واو ڕژاند به‌سه‌رتاندا، وه ڕازی بووم كه ئیسلام دینی ئێوه بێ تا ڕۆژی قیامه‌ت.
هەروەها فەرموویەتی: ( وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ) . واتە: وه هه‌ر كه‌سێ جگه له ئیسلام داوای دینێكی تر بكات و له‌سه‌ر دینێكى تر بێت ئه‌وا خوای گه‌وره لێی قبووڵ ناكات و لێی وه‌رناگرێ، وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا له زه‌ره‌رمه‌ندانه وه ڕزگاری نابێت.
دووەم: یەكێكی تر لە بنچینە ڕەسەن و نەگۆڕەكانی ئیسلام ئەوەیە كە كتێبەكەی خوا كە قورئانە، كۆتا كتێبە كە خوای گەورە ناردبێتیە خوارەوە بۆ هەموو جیهان و هەڵوەشێنەرەوەی كتێبەكانی پێش خۆیەتی لە تەورات و ئینجیل و زەبوور و جگە لەوانیش و زاڵە بەسەریاندا، بۆیە هیچ كتێبێك نییە كە خواپەرستی پێبكرێت و خوای پێ بناسرێت جگە لە قورئان. خوای گەورە فەرموویەتی: ( وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ۖ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ عَمَّا جَاءَكَ مِنَ الْحَقِّ )
سێیەم: واجبە باوەڕت بەوە هەبێت كە تەورات و ئینجیل هەڵوەشێنراونەتەوە بە قورئان و تووشی گۆڕین و دەستكاری كردن بوونەتەوە، وەكو خوای گەورە فەرموویەتی: ( فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً ۖ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِ ۙ وَنَسُوا حَظًّا مِّمَّا ذُكِّرُوا بِهِ ۚ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىٰ خَائِنَةٍ مِّنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ ) واتە: جووله‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م به‌ڵێن و په‌یمانه‌یان شكاند‌و هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه خوای گه‌وره نه‌فره‌تی لێ كردن و له ڕه‌حمه‌ت و هیدایه‌تی خۆی ده‌ری كردن [وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً] وه دڵیانمان ڕه‌ق كرد كه په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رناگرن [يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَنْ مَوَاضِعِهِ] وه قسه‌و فه‌رمووده‌كانى خواى گه‌وره كه ئایه‌ته‌كانی ته‌ورات بوو له جێی خۆی ئه‌یانگۆڕی و ده‌ستكاریان ئه‌كردو ته‌ئویلیان ئه‌كرد [وَنَسُوا حَظًّا مِمَّا ذُكِّرُوا بِهِ] وه ئه‌وه‌ی كه یادیان خرایه‌وه له‌بیریان كرد كه چ به‌شێكیان هه‌یه له قیامه‌تدا ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن و ئیمان بێنن، یاخود كاریان پێ نه‌كرد [وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَى خَائِنَةٍ مِنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِنْهُمْ] وه به‌رده‌وام ئه‌ی محمد- ﷺ - تۆ ئاگات لێیه‌و ئه‌بینی كه ئه‌وان خیانه‌ت و ناپاكی و خراپه‌كاری به‌رامبه‌ر تۆ‌و هاوه‌ڵانت ئه‌كه‌ن، پیلانتان بۆ داده‌ڕێژن ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ.
هەروەها فەرموویەتی: ( فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ يَكْتُبُونَ الْكِتَابَ بِأَيْدِيهِمْ ثُمَّ يَقُولُونَ هَٰذَا مِنْ عِندِ اللَّهِ لِيَشْتَرُوا بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ۖ فَوَيْلٌ لَّهُم مِّمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ وَوَيْلٌ لَّهُم مِّمَّا يَكْسِبُونَ ) واتە: تیاچوون و له‌ناوچوون و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و سزای دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ده‌ستی خۆیان و به‌هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان ئه‌و كتابانه ئه‌نووسنه‌وه، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر زانایانی جوله‌كه دابه‌زیووه [ثُمَّ يَقُولُونَ هَذَا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ] پاشان ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره‌و ئه‌ڵێن ئه‌مه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه‌و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه [لِيَشْتَرُوا بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا] بۆ ئه‌وه‌ی كه دونیایه‌كی كه‌می پێ بكڕن و پاره‌یه‌كی كه‌میان پێ ده‌ست بكه‌وێ [فَوَيْلٌ لَهُمْ مِمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ] تیابچن بۆ شتێك كه به‌ده‌ستی خۆیان نوسیویانه [وَوَيْلٌ لَهُمْ مِمَّا يَكْسِبُونَ (79)] وه تیابچن بۆ ئه‌و پاره كه‌مه‌ی دونیا كه له‌به‌رامبه‌ر گۆڕینی كه‌لامی خوای گه‌وره ده‌ستی ئه‌خه‌ن.
هەروەها فەرموویەتی: (وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُم بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِندِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِندِ اللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ) .
جا بۆیە ئەوەی لەو كتێبانەدا هاتووە و صەحیحە ئەوا ئیسلام هەڵی وەشاندۆتەوە و ئەوەش كە دەستكاری كراوە و گۆڕاوە ئەوا ڕەدكراوەتەوە و پێویستی بەهەڵوەشاندنەوە نییە، چونكە خۆی وەرگیراو نییە.
جێگیربووە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ توڕەبووە كاتێك پەڕەیەكی لە تەورات بینیوە بەدەستی عومەری كوڕی خەتتابەوە ڕەزاى خوای لێ بێ و فەرموویەتی: "ئەی كوڕی خەتتاب ئایا تۆ گومانت هەیە لە ڕاستێتی ئیسلام؟ ئەی ئایا من قورئانم بە تەواوێتی و بێ كەموكوڕی نەهێناوە؟ چاك بزانە كە ئەگەر موسای برام زیندووە بوایە بۆی نەبوو ئیلا دەبوایە شوێنی من بكەوتایە". رواه أحمد والدارمي و غیرهم.
چوارەم: یەكێكی تر لە بنچینەكانی بیروباوەڕی ئیسلام ئەوەیە كە دەبێت باوەڕت وەها بێت كە پێغەمبەرمان (محمد ﷺ) كۆتا پێغەمبەرە و هیچ پێغەمبەرێكی تری بەدوادا نایەت، وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: ( مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ۗ )
جا بۆیە هیچ پێغەمبەرێك نەماوە كە واجب بێت شوێنی بكەویت جگە لە موحەممەد نەبێت ﷺ، وەكو خوای گەورە فەرموویەتی: ( وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُم مِّن كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُّصَدِّقٌ لِّمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنصُرُنَّهُ ۚ قَالَ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَىٰ ذَٰلِكُمْ إِصْرِي ۖ قَالُوا أَقْرَرْنَا ۚ قَالَ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُم مِّنَ الشَّاهِدِينَ )
تەنانەت كە پێغەمبەر عیسا سەلامی خوای لێبێت كاتێك لە كۆتایی زەماندا دێتە خوارەوە دەبێتە شوێنكەوتەی پێغەمبەر موحەممەد ﷺ و بە شەریعەتی ئەو حوكم دەكات، خوای گەورە دەفەرموێت: ( الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ ۙ أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ )
وەكو چۆن لە بنچینەكانی باوەڕ لە ئیسلامدا ئەوەیە كە ناردنی موحەممەد وەكو پێغەمبەر بۆ هەموو جیهانە و ئاراستەی تێكڕای گەلانی دونیا كراوە، وەكو خوای گەورە فەرموویەتی: ( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِّلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ).
هەروەها فەرموویەتی: ( قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا ) واتە: ئه‌ی محمد - ﷺ - به خه‌ڵكی بفه‌رمه: ئه‌ی خه‌ڵكی من پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌م بۆ لای هه‌ر هه‌مووتان نێردراوم.
پێنجەم: یەكێكی تر لە بنچینەكانی باوەڕ لە ئیسلامدا ئەوەیە كە دەبێت باوەڕت وەها بێت ئەوەی نەیەتە ناو ئایینی ئیسلامەوە لە جولەكە و گاور و باوەڕەكانی تر، ئەوا بێباوەڕە و بەدوژمنی خوا و پێغەمبەر وباوەڕداران هەژمار دەكرێت و لە ئەهلی ئاگرە، خوای گەورە فەرموویەتی: (لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ الْبَيِّنَةُ ) واتە:
هەروەها فەرموویەتی: (إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ أُولَٰئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ) واتە: به دڵنیایی كافران له ئه‌هلی كتاب له جووله‌كه‌و گاور‌و سه‌رجه‌م هاوبه‌شبڕیارده‌ران به بت په‌رست و ئاگرپه‌رست و هه‌ر شتێكی تر بپه‌رستن و بیكه‌نه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره تێكڕای ئه‌مانه له ئاگری دۆزه‌خدان به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه وه هیچ كاتێك سزایان له‌سه‌ر سوك ناكرێ و سزایان له‌سه‌ر هه‌ڵناگیرێ به‌ڵكو به‌هه‌میشه‌یی له سزای ئاگری دۆزه‌خدان [أُولَئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ (6)] ئا ئه‌مانه خراپترین دروستكراوی خوای گه‌وره‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار داوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان نه‌كردووه.
وە سابت بووە لە صەحیحی موسلیمدا كە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: " والذي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بيَدِهِ، لا يَسْمَعُ بي أحَدٌ مِن هذِه الأُمَّةِ يَهُودِيٌّ، ولا نَصْرانِيٌّ، ثُمَّ يَمُوتُ ولَمْ يُؤْمِنْ بالَّذِي أُرْسِلْتُ به، إلَّا كانَ مِن أصْحابِ النَّارِ " . واتە: سوێند بەو زاتەی گیانی منی بەدەستە هیچ كەسێك نییە كە بزانێت من هاتووم و پێغەمبەرم لەم ئوممەتە، جولەكە بێت یان گاور و پاشان بمرێت و باوەڕ بەو پەیامە نەهێنێت كە من هێناومە ئەوا لە ئەهلی ئاگرە.
هەربۆیە ئەوەی كافری ئەسڵی واتە ئەوەی خوا و پێغەمبەر بە دەق كافریان كردبێت وەكو جولەكە و گاور و مەجوسی و هاوشێوەكانیان، بە كافری نەزانێت ئەوا خۆی كافر دەبێت.
شەشەم: لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بنچینانەی باوەڕ كە ئاماژەیان بۆكرا و ئەو حەقیقەتە شەرعیانەی كەباس كران، بانگەوازی (وحدة الأدیان) یەكگرتنی ئایینەكان و نزیككردنەوەیان لەیەكتر و یەكترقبوڵكردن و نەسڕینەوەی یەكتر و .... بانگەوازێكی پیس و ناڕەوایە و مەبەست لێی تێكەڵكردنی حەق و ناحەقە و ڕووخاندنی ئیسلامە و داڕماندنی كۆڵەكەكانێتی، لەم بارەیەوە خوای گەورە فەرموویەتی: ( وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا) واتە: وه به‌رده‌وام كافران كوشتاری ئێوه ئه‌كه‌ن تا له ئیسلام هه‌ڵتانگه‌ڕێننه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانن و بۆیان بگونجێ.
هەروەها فەرموویەتی: ( وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاءً) واتە: ئه‌و مونافیقانه ئاواته‌خوازن كه ئێوه‌ش كافر بن وه‌كو چۆن خۆیان كافرن تاوه‌كو له كوفردا یه‌كسان بن و وه‌كو یه‌ك وابن نه‌ك ئێوه موسڵمان بن، له حه‌سوودی و رق و كینه‌و دوژمنایه‌تیان.
حەوتەم: یەكێكی تر لە دەرهاویشتەكانی ئەم بانگەوازە بریتییە لە وەلانان و پشتگوێ خستنی جیاوازیەكانی نێوان ئیسلام و كوفر و حەق و باتڵ و چاكە و خراپە و شكاندنی لەمپەری پشتكردن و دووركەوتنەوە لە نێوان موسڵمانان و بێباوەڕان و دۆستایەتی و دوژمنایەتی و پوچەڵكردنەوەی جیهاد و بەرزڕاگرتنی وشەی یەكخواپەرستی، خوای گەورە فەرموویەتی: ( قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّىٰ يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَن يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ )
هەروەها فەرموویەتی: ( وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً ۚ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ ).
هەشتەم: ئەگەر بانگەوازی (وحدة الأدیان) لەلایەن موسڵمانێكەوە بانگەشەی بۆبكرێت ئەوا بەهەڵگەڕانەوەیەكی ڕوون و ڕاشكاو لەقەڵەم دەدرێت لە دینی ئیسلام، چونكە دژەوانەیە لەگەڵ بنەما و بنچینەكانی ئیسلام و باوەڕدا و بە كوفر ڕازی بووە و قورئان بەدرۆ دەخاتەوە كە شەریعەتەكانی پێش خۆی بەتاڵكردۆتەوە.
بینا لەسەر ئەوەش ئەمە بیرۆكەیەكی پەسەند نەكراو و وەرنەگیراو و حەرامە بەهەموو بەڵگەكانی قورئان و سوننەت و یەكدەنگی زانایان.
بینا لەسەر ئەوانەی سەرەوە:
1. دروست و ڕێگەپێدراو نییە بۆ هەر موسڵمانێك كە باوەڕی بە خوا و بە موحەممەد ﷺ و دینی ئیسلام هەبێت كە بانگەواز بۆ ئەم بیروبۆچوونە بكات و خەڵكی بۆ هان بدات، چ جای وەڵامدانەوەی و بەشداری كردن لە كۆڕ و كۆبوونەوەكانیان و خۆدانەپاڵی.
2. دروست نییە بۆ هیچ موسڵمانێك كە تەورات و ئینجیل چاپ بكات چ جای لەگەڵ قورئاندا و لەیەك بەرگدا!! چونكە ئەوە كۆكردنەوەیە لەنێوان حەق و باتڵ‌دا.
3. دروست نییە بۆ هیچ موسڵمانێك وەڵامی بانگەوازی دروستكردنی كەنیسە و پەرستگای جولەكە و مزگەوت بداتەوە لەیەك گەڕەك و ناوچەدا، چونكە داننانە بەبوونی ئایینێكی تردا جگە لە ئیسلام كە خواپەرستی پێبكرێت، و بەڵكو لەسەریەتی بەئاشكرایی دژایەتی ئەو بۆچوونە بكات، وە دروست نییە بە كەنیسەكان بووترێت (ماڵی خوا) بەڵكو ئەوە ماڵی كوفرە، وەكو شێخی ئیسلام ابن تەیمیە بەڕەحمەت بێت لە كتێبی (مجموع الفتاوی 22/162) دەڵێت: بیەع و كەنیسە ماڵی خوا نین و بەڵكو مزگەوتەكان ماڵی خوان، وە ئەوانە ماڵانێكن كە كوفری خوایان تێدا دەكرێت هەرچەندە ناوی خواشیان تێدا ببرێت، چونكە ماڵ بەپێی ئەوانەیە كە تێیدان لە خەڵكی، جا مادام ئەو خەڵكانەی ناوی بێباوەڕن كەواتە ئەوانەش ماڵانێكن كە هی پەرستشی بێباوەڕانن.
دەیەم: ئەوەی پێویستە بزانرێت ئەوەیە كە بانگەوازی بێباوەڕان بەگشتی و ئەهلی كیتاب بەتایبەتی بۆ ئیسلام واجبە لەسەر موسڵمانان، بەدەقی قورئان و سوننەت، بەڵام بەشێوەی دانایی و گفتوگۆی چاك و لەهەمان كاتدا سازش نەكردن لە هیچ بڕگەیەكی شەریعەتی ئیسلام. لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ئایەتەی كە خوای گەورە فەرموویەتی: (قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ) واتە:ئه‌ی محمد - ﷺ - بڵێ: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوران وه‌رن بۆ لای وشه‌یه‌ك كه ئێمه‌و ئێوه تیایدا یه‌كسانین [أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ] ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه با هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستین جگه له زاتی پیرۆزی الله [وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا] وه با هیچ كه‌سێ نه‌كه‌ینه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ] با هه‌ندێكمان هه‌ندێكمان نه‌كه‌ینه ڕه‌ب و په‌روه‌ردگارو له غه‌یری خوا نه‌یانپه‌رستین وه‌كو ئێوه كه جووله‌كه ده‌ڵێن: عوزێر كوڕی خوایه، گاوره‌كانیش كه ئه‌ڵێن: عیسى كوڕی خوایه و ئه‌یانكه‌ن به خوا‌و ئه‌یانپه‌رستن [فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ (64)] ئه‌گه‌ر به‌مه ڕازی نه‌بوون و پشتیان هه‌ڵكرد ئه‌وا پێیان بڵێن: شایه‌ت بن ئێمه موسڵمانین خۆمان ته‌سلیم خوای گه‌وره كردووه‌و به‌تاك و ته‌نها ئێمه خوای گه‌وره ئه‌په‌رستین .
بەڵام دانیشتن لەگەڵیاندا بۆ سازشكردن لەسەر ئیسلام و شەریعەت و بەدیهێنانی ئامانجەكانیان و كردنەوە و پووچەڵكردنەوەی بنەماكانی ئیسلام ئەوا كوفرە و دوژمنایەتی كردنی خوا و پێغەمبەر و باوەڕدارانە و خوای گەورە فەرموویەتی: (وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ) واتە: وه ئاگادار به حه‌قه‌كه‌ت لێ نه‌شێوێنن و فێڵت لێ نه‌كه‌ن له هه‌ندێك له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه به‌وه‌ى ده‌ستكاری بكه‌ن و پێتی بگۆڕن.
لە كۆتاییدا لیژنەی هەمیشەیی فەتوا ئاگاداری هەموو موسڵمانان دەكاتەوە و وەسیەتی ئەوەیە بۆیان بەتایبەت زانایان و شارەزایان كە تەقوای خوایان هەبێت و هەست بەچاودێری بكەن و پارێزگاری لە ئیسلام بكەن و لەهەوڵی پاراستنی بیروباوەڕی ئیسلامدا بن و وریای بیدعە و بیدعەكارانیش بن و لەهەمان كاتیش‌دا ئاگاداری كوفر و كافران بن و لەم بیرۆكە هەڵەیە بێداربن. خوا هەموو لایەك بپارێزێت.
سەبارەت بە ئاینی ئیبراهیمی
بنچینەی بیرۆكەی ئایینی ئیبراهیمی لەسەر هاوبەشییەك بونیادنراوە لەنێوان بیروباوەڕی ئیسلام و جگە لە ئیسلام لە بیروباوەڕەكانی تر كە بیرۆكەیەكی ناڕەوا و بەتاڵە، چونكە ئیسلام لەسەر یەكخواپەرستی و خوابەتاك دانان وەستاوە و بونیاد نراوە لەپەرستندا، لەكاتێكدا ئایینزا خوار و چەوتەكانی تر شیرك و گومڕایی تێكەڵیان بووە و بتپەرستی بوەتە بڕگەیەك تێیاندا. لەكاتێكدا یەكخواپەرستی و فرەخوایی یان شیرك هەرگیز یەكناگرنەوە.
ئەو دەنگۆیەی كە هەیە گوایە ئیبراهیم سەلامی خوای لێبێت لەسەر ئایینێكی كۆكەرەوەبووە لە ئیسلام و جولەكە و گاور، ئەوا گومان و درۆیەكی بەتاڵ و ناڕەوایە و باوەڕێكی لادەر و تێكچووە، چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا وَلَٰكِن كَانَ حَنِيفًا مُّسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ﴾ [آل عمران: 67].
واته : ئیبراهیم - ﷺ - نه جووله‌كه بووه‌و نه گاور بووه [وَلَكِنْ كَانَ حَنِيفًا مُسْلِمًا] به‌ڵكو حه‌نیف بووه له هه‌موو دینه‌كان لایداوه بۆ ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره وه موسڵمان بووه‌و تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌و دینه‌كه‌ی ئیسلام بووه [وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (67)] وه ئه‌و له موشركین نه‌بووه‌و هاوبه‌شی بۆ خوا بڕیار نه‌داوه وه‌كو ئێوه .