ئایا زەکاتى بەروبوومی کشتوکاڵی (گەنم و جۆ) چۆن دەردەکرێ؟
یەکێک لە ئەو ماڵانەی کە پەروەردگار زەکاتی تێدا واجب کردووە بریتیە لە بەروبوومی کشتوکاڵی …
بەڵگەی واجب بوونی بریتیە زەکات تێیدا بریتیە لە وتەی پەروەردگار کە دەفەرمووێت : [ وَآتُواْ حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ]
وە هەروەها : [ وَمِمَّا أَخْرَجْنَا لَكُم مِّنَ الْأَرْضِ.. ]
١- زەکات دەغڵ و دان و بێستان لە چی واجبە ؟
زانایان بۆچوونی جیاوازیان هەیە سەبارەت بە ئەو خواردنەی کە زەکاتی تێدایە بەڵام بۆچوونی پەسەند بریتیە لە ئەو خواردنانەیە کە لە فەرموودەدا بە تایبەت دیاری کراوە ئەوانیش : گەنم و جۆ و خورما و مێوژ .
٢- ئەندازەی واجب بوونی زەکات تێیدا چەندە ؟
ئەندازەی واجب بونی زەکات لە دەغڵ و دان و بێستاندا بریتیە لە پێنج ویسق . کە هەر ویسقێک بریتیە لە ٦٠ صاع .
واتا : نیصابی زەکاتی دەغڵ ودان وبێستان بریتیە لە (٣٠٠) صاع.
بەڵام ئەندازەی صاع بە پێی خواردنەکان دەگۆڕێت بۆیە بە شێوەیەکی گشتی (٦٥٠) کیلۆ بە گونجاو دانراوە .
واتا : واتا بەروبوومی هەرکەسێک بگات بە (٦٥٠) کیلۆ ئەوا زەکاتی لەسەر واجبە ئەگەر کەمتر بێت ئەوا ووجب نیە لەسەری .
٣-بڕی ئەو زەکاتەی دەبەخشرێت چەندە ؟
بڕی ئەو زەکاتەی دەبەخشرێت بەپێی زەویەکە دەگۆڕێت .
یەکەم : زەوی دەیم . کە بە باران یان کانی یان ڕوبار یان لەڕێگای ڕەگەکانیەوە ئاو دەدرێت بەبێ ئەوەی پێویست بە مەسرەف بکات ئەوا . یەک لەدەیە (١/١٠) واتا : (١٠٪)
لە ١ تەن ١٠٠ کیلۆ زەکاتە .
دووەم : زەوی بەراو .
کە لەڕێگای ماتۆر و کرێکار و مەسروفەوە ئاو دەدرێت ئەوا بڕی یەک لە بیست (١/٢٠) واتا : (٥ ٪) .
لە یەک تەن ٥٠ کیلۆ زەکاتەکەیەتی .
سێیەم : زەوی تێکەڵ کە نیوەی بە بارانە و نیوەی بە مەسرەفە ئەوا یەک لە پانزەیە واتا:( ٧،٥٪) واتا لە یەک تەن ٧٥ کیلۆ .
٤-زەکاتی دەغڵ و دان چۆن دەردەکرێت ؟
لە ئەسڵدا پێویستە زەکاتی هەر شتێک بە لە جۆری خۆی دەربکرێت .
بەڵام ئەگەر نەکرا ئەوا دەکرێت بە پارە دەربکرێت بەم جۆرەی خوارەوە:
ئەو کەسەی کە دەتەوێت زەکاتی پێ بدەیت قسەی لەگەڵ بکە پێی بڵی:
کە تۆ زەکاتەکەی پێ دەدەیت ئایا خودی خواردنەکەی دەوێت ؟ خۆ ئەگەر وتی دەمەوێت ئەوا دێت و دەیبات .
چونکە هەندێ کەس دەیەویت بۆ خواردن یان بنە تۆ یان بۆ ئاژەڵ .
ئەگەریش نەیەویت تۆ بکات بە وەکیل و لەگەڵ بەشی خۆتدا بۆی بفرۆشە و پارەکەی پێ بدە .
هەندێک لە خەڵکی بەروربوومەکەیان دەفرۆشن دەیکەن بە پارە دواتریش زەکاتی پارە دەردەکەن لە هەر ملیۆنێک ٢٥ هەزار دینار ئەمەش هەڵەیە .
بەلکو ئەگەر کرا بە پارە ئەوا :
لە زەوی دەیم لە ملیۆنێک ١٠٠ هەزارە .
لە زەوی بەراو لە ملیۆنیک ٥٠ هەزارە .
٥- کۆمەڵێکی زۆر دەپرسن دەربارەی ئەو خەرجیانەی کە دەکرێت ئایا دەردەکرێت لە یان نا ؟
جێگای ڕاجیایی زانایانە بەڵام بۆچوونی دروست ئەوەیە کە خەرجی و مەسروف دەرناکرێت پێش دەرکردنی زەکات، واتە کەسێک بایی پێنج ملیۆن گەنمی فرۆشتوە نابێ سەرەتا مەسروفی لێ دەربکات ئینجا زەکاتەکەى بدات.
والله أعلم