بەر و بوومه کشتوکاڵیەکان بگاتە چەند زەکاتی تێدایە ؟ جیاوازى هەیە کە بە باران یان بە ئامێر ئاودرابێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەر و بوومه کشتوکاڵیەکان بگاتە چەند زەکاتی تێدایە ؟ جیاوازى هەیە کە بە باران یان بە ئامێر ئاودرابێ؟
پرسیار:

بەر و بوومه کشتوکاڵیەکان بگاتە چەند زەکاتی تێدایە ؟ ، وئایا هیچ جیاوازی هەیە لەنێوان ئەوانەی به باران دەڕوێن لەگەڵ ئەوانەی بە ئامێر ئاو دەدرێن ؟
وکاتێک گەشتە حەدی زەکات ئایا لەبەر و بووم و خورمادا چەندێک دەرێت بەزەکات ؟

پێغەمبەرى خوا ـ ـ ڕوونی کردۆتەوە کە حەدی ئەم بەر و بوومانە چەندە ، ئەویش بریتی یە لە : پێنج ویسق ، وە ویسقیش شەست صاعە ، وەحەدەکەشی لە(خورما و بەر و بوومدا وەک گەنم و جۆ و برنج و هاوشێوەکانیان ) سێ سەد صاعە بەصاعی پێغەمبەر ـ ـ وەصاعی پێغەمبەریش ـ ـ چوار مشتە بەمشتێکی ناوەند ، ئائەمە ئەندازەی صاعە ، جا بەوەزن حەدی بەر و بووم شەش سەد و دوازدە کیلۆیە(٦۱۲) تەقریبەن .
وە ئەگەر بەر و بووم بەباران و ڕووبار ئاو بدرێت ، ئەوا (دە یەکی تێدایە)، واتە : لەدە کیلۆدا کیلۆیەک دەدرێت بەزەکات ولەسەد کیلۆدا دەکیلۆ دەرێت بەزەکات...هتد ،
وئەگەر بەر و بووم بەئامێر ئاو بدرێت ، ئەوا (بیست یەکی تێدایە) ، واتە : لە (بیست کیلۆدا) کیلۆیەک دەدرێت بەزەکات و لەدوو سەد کیلۆدا دەکیلۆ دەرێت بەزەکات...هتد ، و خورماش هەمان حوکمی هەیە .
سماحة الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله
"فتاوى نور على الدرب" (2/1199) .

سەردان: ٢,٨٨٥ بەش: زەکاتى دانەوێڵە و بەروبوم