ئایا دروستە بۆ کەسی بێگانە و غەریب مردوو بشۆرێت،لە کاتێکدا کەسوکارى مردووەکە لەوێ حازر بن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بۆ کەسی بێگانە و غەریب مردوو بشۆرێت،لە کاتێکدا کەسوکارى مردووەکە لەوێ حازر بن ؟

شوشتنی مردوو فەرزی کیفایەیە ، و گەر وەسیەتی کرد بوو فڵانە کەس بیشۆرێت ئەوا با ئەو کەسە بیشۆرێت ، وە گەر وەسیەتی نەکردبوو ، ئەوا لەپێش ترین کەس بۆ ئەو کارە خزمەکانیەتی ، وەگەر خزمەکانی نەیان دەزانی مردو بشۆرن ، ئەوا با ئەو کەسە بیشۆرێت کەعادەتەن مردو دەشۆرێت، وە بێگومان ئەمە شتێکی زانراو و مەعلوومە ، وە لەهەندێ لەوڵاتاندا شارەوانی کەسانێکی دیاری کردووە بۆ ئەو کارە، پیاوی داناوە بۆ شوشتنی پیاو، وە ئافرەتی داناوە بۆ شوشتنی ئافرەت ، وە لەهەندێ لەوڵاتاندا بەو شێوەیە نی یە ، بەڵام لەهەر شار و گوندێکدا کەسانێکی ناسراو هەن و خەڵک بانگیان دەکەن بۆ شوشتنی مردو پیاو بۆ شوشتنی پیاو ، وە ئافرەتیش بۆ شوشتنی ئافرەت.
الشيخ : محمد بن صالح العثيمين -رحمه الله-
المصدر: سلسلة فتاوى نور على الدرب :

سەردان: ٢,٧٣١ بەش: شۆردن و کفن کردنى مردوو