ئایا واجبە کفنى مردوو سپی بێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا واجبە کفنى مردوو سپی بێت؟

کفن کردنی مردوو واجبە و فەرزی کفایەیە ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەری خوا ـ ـ کە جارێكیان پیاوێك لەسەر كێوی عەرەفە ڕادەوەستێت ، لەسەر وڵاخەكەی دەكەوێتە خوارەوە و ملی دەشكێت ، پێغەمبەری خواش فەرمووی : «اغسلوه بماء وسدر وكفنوه في ثوبين». بە ئاو و سیدر بیشۆن ، لە دوو كراسدا كفنی بكەن
جا واجب نی یە کفن سپی بێت ؛ بەڵکو سوننەتە سپی بێت ؛ و پێغەمبەرى خوا کفنی مردووی دەکرد لەسێ جلی سپی تەنکدا ،وئەم کارە سوننەتێکی زانراو مەعلوومە لەزەمانی پێغەمبەرى خواوە ـ ـ تاوەکو ئەمڕۆ ، بەڵکو لەپێغەمبەرەوە ـ ـ هاتووە کە فەرمانی کردووە بەکفن کردن لە جلی سپیدا و فەرموویەتی : جلی سپی یەکێکە لەباشترین جلەکانمان .
الشيخ : محمد بن صالح العثيمين -رحمه الله-
المصدر: سلسلة فتاوى نور على الدرب :

سەردان: ٣,٠٧٥ بەش: شۆردن و کفن کردنى مردوو