چۆنێتى کفن کردنی مردوو و هەندێ لە حوکم و ئادابەکانى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى کفن کردنی مردوو و هەندێ لە حوکم و ئادابەکانى
پرسیار:

حوکم و ئادابەکانى کفن کردنى مردوو چیە؟ وە شێوازی دروست چۆنە لە کفن کردنى مردوودا؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەکەم: حوکمی کفن کردنی مردو 
کفن کردنی مردوی موسوڵمان فەرزی کیفایەیە ،، هەریەک لە: ابنُ حزم، وابنُ العربيِّ، والقرطبي، والنوويُّ، والمرداوي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

فەرزی کیفایە: ئەوەیە گەر هەندێک یاخود کەسێک لەموسوڵمانان پێی هەستن لەسەر ئەوانی تر دەکەوێت ، خۆ ئەگەر لەجێگایەکدا کەس پێی هەڵنەستێت ئەوا هەموویان تاوان بار دەبن.

دووەم: کێ پێویستە لەسەری کفنی مردو بکات گەر مردووەکە ماڵ و پارەی هەبێت؟
گەر مردو پارە وماڵی هەبێت ئەوا کفنەکەی یاخود پارەی کفنەکەی لەماڵەکەی دەدرێت ، هەریەک لە: النوويُّ، وابنُ القَطَّان کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

سێیەم: کێ پێویستە لەسەری کفنی مردو بکات گەر مردووەکە ماڵ و پارەی نەبێت؟
گەر مردو پارە و ماڵی نەبێت ئەوا کفنەکەی و باقی مەسرەفی ناشتنی واجبە لەسەر ئەو کەسە کە نەفەقەی پێویستە لەسەری وەک باوک ومنداڵ وسەید ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەکە.

چوارەم: گەر مردو پارە وماڵی نەبێت و کەسێکی نەبێت لەوانەی کەنەفەقەی لەسەریان پێویستە :
 گەر مردو پارە وماڵی نەبێت وکەسێکی نەبێت لەوانەی کەنەفەقەی لەسەریان پێویستە ئەوا مەسرەفاتی ناشتنی لەبەیتول مال دەبێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەکە.

پێنجەم: ئەی گەر لەحاڵەتێکدا بەیتول مالیش پارەی تێدا نەبوو ئەو کات لەسەر کێ واجبە کفن کردنی مردو ؟
لەم حاڵەتەدا کفن ومەسرەفی ناشتنی لەسەر عامی موسوڵمانان واجبە ، ئەمە گەر کەسێکی نزیکی خۆی نەبوو لەوانەی کەنەفەقەی لەسەریان واجبە وبەیتول مالیش پارەی تێدا نەبێت ئەوەش بەکۆدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەکە.

شەشەم: ئایا واجبە لەسەر مێرد کفن کردنی خێزانەکەی ؟
زانایان جیاوازن لەم بارەیەوە کەئایا واجبە لەسەر مێرد کفنی خێزانەکەی بکات یاخود نا ؛ ودوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم:
واجبە لەسەر مێرد کفنی خێزانەکەی بکات ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفیەکانە ، وبۆچوونی دروستە لای شافعیەکان ، وبۆچوونێکیشە لای مالکیەکان ،و ابن عثيمين ئەم بۆ چوونەی هەڵبژاردووە.
بۆچوونی دووەم: واجبە کفنی لەماڵی خۆی بۆ بکرێت ، ئەوەش مەزهەبی مالکیەکان ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای شافعیەکان ، وقسەی موحەمەدی کوڕی حەسەنە لەحەنەفیەکان ، وقسەی هەندێک لەسەلەفە ،و ابن حَزْم ئەم بۆچوونەی هەڵبژاردووە.

حەوتەم: ئەندازەی واجبی کفن ،واتە: چەند مەتر کفن واجبە:
زانایان جیاوازن لەبارەی ئەندازەی پێویست لەکفن کردندا ودوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: کەمترین شت کەئەویش ئەوەندەیە کەعەورەت دادەپۆشێت ، ئەوەش بۆ چوونی ڕاستە لای شافعیەکان ، ویەکێک لەبۆچوونە باوەکانە لای مالکیەکان ، و ابنُ عبد البَرِّ هەڵی بژاردووە.
بۆچوونی دووەم: کەمترینی ئەوەیە کفن بکرێت بەیەک جل کەهەموو لاشەی داپۆشێت ، ئەوەش مەزهەبی حەنبەلیەکانە ، ویەکێکە لەبۆچوونە دیارەکان لای مالکیەکان ، وقسەی هەر یەک لە: الصنعانيِّ، والشوكانيِّ، وابنِ باز، وابنِ عُثيمينَ.

هەشتەم: ئەو کفانەی کە سوننەتن ، و ئەوەی کە دروستن :
1- کفن کردنی پیاو لەسێ جلدا کەهیچ قەمیس وعەمامەیەکی لەگەڵ نەبێت سوننەتە ئەوەش مەزهەبی شافعیەکان ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆ چوونی ابنِ حزم ـە، وەهەریەک ابنُ باز، وابنُ عُثيمين هەڵیان بژاردووە.
2- کفن کردنی ئافرەت لەپێنج جلدا :
سوننەتە ئافرەت لەپێنج جلدا کفن بکرێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبە فیقهیەکە ، وبۆ چوونی هەندێ لەسەلەفە ، وەهەروەها بۆ چوونی ابنِ حَزْم ـە.
3- کفن کردن بەجلی سپی:
سوننەتە جلی سپی بکرێتە کفن ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبە فیقهیەکە.
4- جوان و ڕێک کفن کردن:
سوننەتە جوان وڕێک کفن کردن ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبە فیقهیەکە ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفه.

 ئیمامى النووي دەڵێت: مەبەست لەجوان کفن کردن ئەوەیە: کفنەکە سپی بێت وپاک بێت و گونجاو و ئەستور بێ و تەنک نەبێ ، نەک گران بەها بێت.((المجموع)) (5/197).

5- کفن کردنی مردو لەجلی لەبەرکراودا :
دروسته مردو لەجلێکدا کفنی بۆ بکرێت کەکرابێتە بەر ، هەر یەک: النوويُّ، وابنُ المُلَقِّن کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

نۆیەم: ئەو کفانەی کە مەکروهن و باش نین:
1- کفن کردن بەجلی حەریر:
- کفنی حەریر بۆ پیاوان:
حەرامە کفنی حەریر بۆ پیاوان ، ئەوەش مەزهەبی شافعی ، وحنبەلیەکانە.
- کفنی حەریر بۆ ئافرەتان :
زانایان جیوازن لەبارەی کفنی حەریرەوە کەئایا بۆ ئافرەت دروستە یاخود نا وچەند بۆچوونێکیان هەیە ، وبەهێزترینیان دوو بۆچوونە:
بۆچوونی یەکەم: کفنی حەریر باش نی یە بۆ ئافرەتان ، ئەوەش مەزهەبی مالکیەکان ،وشافعیەکانە ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەف وعامی زانایانە ، و ابنُ المُنْذِر هەڵی بژاردووە.
بۆچوونی دووەم: دروستە بۆ ئافرەت کفنی حەریر بەکار بهێندرێت ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفیەکان ، وابنِ حَبيب ـە لەمالکیەکان ، وبۆچوونێکە لای حەنبەلیەکان ، وابنُ حَزْم هەڵی بژاردووە.
2- زیاد لەپێویست کردن لەکفندا باش نی یە:
باش نی یە بەنیسبەت پیاوەوە لەسێ کفن زیاتری بۆ بکرێت ، ئەوەش مەزهەبی حەنبەلیەکانە.
3- زیادەڕوی کردن یاخود کڕینی کفنی گران بەها:
باش نی یە زیادەڕەوی بکرێت لەکفندا و کفنی گران بەها بکڕدرێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.
4- کفن کردنی لەجلی ( المُعَصْفَر والمُزَعْفَر)دا:
باش نی یە مردو کفن بکرێت لەجلی ( المُعَصْفَر والمُزَعْفَر)دا ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ،وشافعی ، وحەنبەلیەکان .

 المُعصفَر: جلێکی ڕەنگ کراوە بە (العُصفُر)، و(العُصفُر) ڕووەکێکی هاوینەیە وڕەنگی سوری لێ بەرهەم دەهێندرێت وحەریر وهاوشێوەکانی پێ ڕەنگ دەکرێت. يُنظر: ((المصباح المنير)) للفيومي (2/414)، ((المعجم الوسيط)) لمجموعة مؤلفين (2/605).
و(المُزَعْفر): جلێکی ڕەنگ کراوە بەزەعفەران . يُنظر: ((المصباح المنير)) للفيومي (1/253).

5- کفن کردن لە موو و سوفدا :
لەحاڵەتی بوونی توانا لەکفن کردن بەشتی تر باش نی یە مردو کفن بکرێت لەموو و سوفدا ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، وحەنبەلیەکانە.

دەیەم: حوکمی بۆن خۆش کردنی مردو :
1- حوكمی بۆنی موخڕ دان لە کفن:
سوننەتە بۆنی موخڕ دان لەکفن  ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

2- (الحَنُوط) بەکار هێنان:
سوننەتە (الحَنُوط) بۆ مردو بەکار بهێندرێت ؛ جا پیاو بێت یاخودئافرەت ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

الحَنوطُ: بۆنێکە بەتایبەت دەدرێت لەمردو ، وەهەر شتێک کەمردوی پێ بۆنخۆش بکرێت جا میسک بێت یاخود عەنبەر وکافور وجگە لەمانە ، لەوانەی دەدرێت لێی بۆ بۆنخۆش کردن بێت ،یاخود وشک کردنەوەی تەڕاییەکانی ئەوە بە(حَنُوطٌ)حسابه. يُنظر: ((الزاهر)) للأزهري (1/91)، ((لسان العرب)) لابن منظور (7/278)، ((المصباح المنير)) للفيومي (1/154).

3- بۆنخۆش کردنی مردویەک بەئیحرامەوە مردبێت:
گەر کەسێک بەئیحرامەوە بمرێت ئەوا حەرامە بۆنی لێ بدرێت ، ئەوەش مەزهەبی شافعی ، وحەنبەلیەکانە ، وقسەی هەندێ لەسەلەفە ،و ابنُ عُثيمين، والألبانيُّ ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە.
4- بۆن دان لەئافرەتێک کەمێردەکەی مردبێت وهێشتا لەعیدەدا بێت و بمرێت:
 لەم حاڵەتەدا بۆن لەئافرەت نادرێت، ئەوەش مەزهەبی مالکیەکانە ، وبۆچوونی دروستە لای شافعیەکان ،وحەنبەلیەکان.

یازدەیەم: چۆنیەتی کفن کردن:
1- سوننەتە بەجوانترین شێوە کفنی یەکەم بکرێت ، پاشان دووەمیان ، پاشان سێیەمیان ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ،وشافعی ، وحەنبەلیەکان.
2- مردو بەداپۆشراوی دەبرێت بۆ نێو کفن و لەسەر پشت دادەنێرێت لەنێو کفندا ، ئەوە دەقی قسەی شافعی ، وحەنبەلیەکانە.
 3- پارچە پەموویەک دەهێندرێت وحەنوت وکافوری تێکەڵ دەکرێت ، ودادەنرێن لەنێو ڕانەکانیدا و توند دەکرێت ودەبەسترێت ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.
4- پارچە پەموویەک دەهێندرێت وحەنوت وکافوری تێکەڵ دەکرێت ، ودادەنرێن لەسەر دەم ولوتی وچاو وگویەکانی وهەموو کونەکانی تری لاشەی ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبە فیقهیەکە.
5- حەنوت دەکرێت بەجێگاکانی سەژدەی مردودا ،واتە: ئەو جێگایانەی کەسەژدەی لەسەر دەبات ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبە فیقهیەکە.
6- هەموو لاشەی مردو بۆنخۆش دەکرێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفە.
7- وسوننەتە سەر وڕیشی مردو بۆنخۆش بکرێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبە فیقهیەکە.
8- بەشی لای چەپی کفنەکە دەهێندرێتەوە ودەدرێت بەلای ڕاستی دا ، پاشان لای ڕاستی دەگەڕێندرێتەوە بۆلای چەپ ، پاشان بەهەمان شێوە کفنى دووەم وسێیەم ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبە فیقهیەکە.
9- مردووەکە لەسەر کفنەکە دادەنرێت بەشێوەیەک لا چاکەکەی دەدرێت بەلای سەری دا ، دواتر لای پێیەکانی ، ئەمە دەقی قسەی شافعی ، وحەنبەلیەکانە.
10- لەفافەکان گرێ دەدرێن دوای کفن کردنی مردووەکە تیایدا ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

وەرگیراوە لە کتێبی : (ملخص فقه العبادات)

سەردان: ٢,٨٠٠ بەش: شۆردن و کفن کردنى مردوو