حوکمی شوشتنی شەهید: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی شوشتنی شەهید
پرسیار:

حوکمی شوشتنی شەهید چیە و چ شەهیدێک ناشۆردرێ ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
حوکمی شوشتنی شەهید
1- ئەو شەهیدەی لەجەنگ لەگەڵ بێ باوەڕاندا دەکوژرێت:
ئەو شەهیدە ناشۆردرێت کەمردووە بەهۆی جەنگی بێ باوەڕانەوە وپێش تەواو بوونی جەنگەکە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە. وە هەریەک لەمالکی وشافعی وحەنبەلیەکان لەسەر ئەوەن حەرامە کەسی شەهید بشۆردرێت.

شەهید دوو جۆرە:

شەهیدی دونیا ،و شەهیدی دواڕۆژ .

شەهیدی دونیا: ئەوەیە کە لەجەنگ لەگەڵ کافراندا دەکوژرێت ڕوو بەڕوو نەک لەکاتی هەڵهاتندا ودڵسۆز بێت بۆ کارەکەی .

شەهیدی دواڕۆژ: ئەوەیە کەپاداشتی شەهیدی دەدرێتێ و لەدونیادا حوکمی شەهیدی نادرتێ بەسەردا ، وەک ئەوانەی کەدەمرن بەشێرپەنجە ، ونەخۆشی ناوسک ، وئەوەی دەسوتێت ،وئەوەی لەئاودا دەخنێکێت وجگە لەمانەش.

2- ئەو شەهیدانەی لە جگە لە جەنگدا دەمرن:
ــ حوکمی شوشتنی ئەو کەسەی کە بە ستەم کوژراوە:
کەسێک کە بە ستەم دەکوژرێت دەشۆردرێت ، ئەوەش مەزهەبی مالکیەکان ،وشافعیەکانە ، وڕیوایەتێکیشە لەئیمام ئەحمەدەوە ، وەهەریەک لەابن باز وابن عثیمین ئەم بۆ چوونەیان لا پەسەندە .
ــ حوکمی شوشتنی شەهیدێک کەمردووە و نەکوژراوە:
مردوویەک کە پلەی شەهیدی هەیە دەشۆردرێت ، وەک: کەسێک بەتاعون، ونەخۆشی نێو سک ، و سوتان ، و غەرق بوون لەئاودا بمرێت و ئەوەش کەخانو دەڕوخێ بەسەریدا ، هەریەک لە: ابن قودامە ونەوەوی وشەوکانی کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

وەرگیراوە لە کتێبی : (ملخص فقه العبادات)

سەردان: ٢,٤٢٣ بەش: شۆردن و کفن کردنى مردوو