کێ هەڵدەستێک بەشوشتنی مردو بۆ پیاو و ئافرەت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
 کێ هەڵدەستێک بەشوشتنی مردو بۆ پیاو و ئافرەت؟
پرسیار:

لەپێشترین کەس کێ یە بە شۆردنى مردوو؟ دروستە پیاو خێزانى خۆى بشوات یان بە پێچەوانەوە؟ گەر ئافرەتێ مرد و جگە لە پیاوان کەس نەبو بیشوات چی دەکرێت لەم حاڵەتەدا؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
 کێ هەڵدەستێک بەشوشتنی مردو؟
1- لەپێشترین کەس بەشوشتنی مردو گەر مردووەکە پیاو بێت:
لەپێشترین کەس لەشوشتنی دا ئەو کەسەیە کەخۆی وەسیەتی بۆ کردووە بیشوات ، پاشان باوکی ، پاشان باپیری ، پاشان کوڕەکەی ، پاشان ئەوانی تر کەلەپشتەوە لێی نزیکن وکامیان نزیک تر بێت لەپێشترە بۆ شوشتنی ، پاشان ئەو بەندەیەیی کەئازادی کردووە ، پاشان خزمەکانی تری، ئەوەش مەزهەبی حەنبەلیەکانە، وەهەڵبژاردەی هەریەک لە ابن باز وابن عثیمینە.

2-لەپێشترین کەس بەشوشتنی مردو گەر مردووەکە ئافرەت بێت:
زانایان جیاوازن لەبارەی لەپێشترین کەسەوە گەر مردووەکە ئافرەت بێت و دوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: گەر مردووەکە ئافرەت بوو ئەوا لەپێشترین کەس بەشوشتنی ئافرەتانە ، پاشان مێردەکەی گەر شووی کردبوو ، ئەوەش بۆچوونی دروست وتەواوە لای شافعیەکان.
بۆچوونی دووەم: لەپێشترین کەس مێردە پاشان ئافرەتان ،ئەوەش مەزهەبی مالکیەکانە ، و بۆچونێکیشە لای شافعیەکان.

3- حوکمی شوشتنی مێرد لەلایەن خێزانیەوە:
پیاو کاتێک دەمرێت دروستە خێزانی بیشوات، هەریەک ابن منذر ، وابن عبدالبر ،والنووي‌، وابن رشد ،والشربيني، والشوكانی کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

4- حوکمی شوشتنی ئافرەت لەلایەن مێردەکەیەوە:
دروستە بۆ پیاو کاتێک خێزانی دەمرێت بیشوات ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان ، و قسەی هەندێ لەسەلەفە.

5- شوشتنی منداڵی کوڕ لە لایەن ئافرەتەوە:
دروسته بۆ ئافرەت منداڵی کوڕی بچوک بشۆرێت ، هەریەک لە ابن منذر وابن القدامة کۆ دەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

لەبارەی تەمەنی منداڵیشەوە خیلاف هەیە لەنێوان زانایاندا، لەلای مالکیەکان منداڵی حەوت ساڵ دانراوە ، وحەنبەلیەکان پێیان وایە دەبێ لەحەوت ساڵ کەمتر بێت ،وحەنەفی وشافعیەکان تایبەتیان کردووە بەمنداڵێک کەتەماحی تێ نەکرێت. 

6- شوشتنی منداڵی کچ لەلایەن پیاوەوە:
دروستە بۆ پیاو منداڵ کچ بشۆرێت بەڵام بەمەرجێک ئەوەندە منداڵ بێت تەماحی تێ نەکرێت ئەوەش مەزهەبی حەنەفی وشافعیەکانە.

ئەمەش نزیکە لەقسەی مالکیەکانەوە ، بەڵام ئەوان دەڵێن: پیاو تەنها دەتوانێ منداڵی شیرە خۆرە یاخود نزیک لەوە بشۆرێت.

7- حوکمی ئەو ئافرەتەی کە لەنێو پیاوانی نامەحرەم دا دەمرێت وەهەروەها ئەو پیاوەی کە لەنێو ئافرەتانی نامەحرەم دا دەمرێت:
گەر ئافرەتێک لەنێو پیاوانی نامەحرەم دا مرد و یاخود پیاوێک لەنێو ئافرەتانی نامەحرەم دا مرد ، وەهیچ کەسێک دەست نەکەوت دروست بێت بۆی بیشواتەوە ، ئەوا تەیەمومیان بۆ دەکرێت  ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە وقسەی هەندێک لەسەلەفیشە.

8- حوکمی شوشتنی موسوڵمان لەلایەن کافرەوە:
دروست نی یە کەسی بێ باوەڕ وکافر موسوڵمان بشۆرێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وحەنبەلیەکان.

وە مالیکیەکان خیلافیان هەیە گەر هیچ کەسێک نەبێت ئەو پیاوە بشوات جگە لەپیاوی بێ باوەڕ و ئافرەتی نامەحڕەم .

وەرگیراوە لە کتێبی : (ملخص فقه العبادات)

سەردان: ١,٣١٩ بەش: شۆردن و کفن کردنى مردوو