ئایا شۆردن و کفن کردنى مردوو تا چەند خێرە و چۆن باسکراوە لە فەرمودەکاندا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا شۆردن و کفن کردنى مردوو تا چەند خێرە و چۆن باسکراوە لە فەرمودەکاندا؟

ئەو كەسەی كە هەڵدەستی بە شۆردنی مردوویەك پاداشتێكی گەورەی هەیە ، بەڵام ئەو پاداشتە گەورەیە بە دوو مەرجە :
یەكەم : ستری بكات و باسی هیچێك لەو عەیبانە نەكات كە بەرچاوی دەكەوێت ، ئەوەش لە بەر ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەر كە فەرموویەتی : " من غسل مسلما ، فكتم عليه ، غفر له الله أربعين مرة ، ومن حفر له ، فَأَجَنَّه ، أجري عليه ، كأجر مسكن أسكنه إياه إلى يوم القيامة ، ومن كفنه ، كساه الله يوم القيامة من سندس ، واستبرق الجنة " (1)
، واتە : ئەو كەسەی كە موسڵمانێك بشوات ، عەیب و عاری بپۆشێت ، ئەوا خوای پەروەردگار چل جار لە تاوانەكانی خۆش دەبێت ، و ئەو كەسەش گۆڕەكەی بۆ بكەنێت ، و دایبپۆشێت ، ئەوا بەبەردەوامی خێری ئەوەی بۆ دەنووسرێت وەکو ئەوەى كە خانوویەكی بۆ دروست كردبێت و تێیدا نیشتەجێى كردبێت تاكو ڕۆژی دوایی ، و ئەو كەسەش كە كفنی بكات ، ئەوا خوای پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا لە ئاورێشمی تەنك و ئەستوری بەهەشتی لە بەر دەكات .
دووەم : هەستانی بەو كارە تەنها لەبەر ڕەزامەندی خوای پەروەردگار بێت ، هیچ پاداشت و سوپاس گوزاریەكی نەوێت لە شتە دونیاوییەكان ، ئەوەش لە بەر ئەو بنەوایەی كە لە شەریعەتدا جێگیر بووە كە خوای پەروەردگار هیچ پەرستش و كردەوەیەك وەرناگرێت ئەگەر تەنها بۆ خوای پەروەردگار ئەنجام نەدرابێت .
وە سوننەتە بۆ ئەو كەسەی كە هەڵدەستێ‌ بە شۆردنەكەی خۆی بشوات ، ئەوەش لە بەر فەرموودەی پێغەمبەر كە فەرموویەتی : " من غسل ميتا فليغتسل ، ومن حمله فليتوضأ " (2) ، واتە : ئەو كەسەی مردوویەك دەشوات با غوسڵ بكات ، وئەوەش كە هەڵی دەگرێت با دەستنوێژ بشوات .
========================
(1) أحرجه الحاكم ( 1 / 354 ، 362 ) والبيهقي ( 3 / 395 ) من حديث أبي رافع رضي الله عنه ، وقال الحاكم : " صحيح على شرط مسلم " . ووافقه الذهبي ، وهو كما قالا . وقد رواه الطبراني في " الكبير " بلفظ : " أربعين كبيرة " .
(2) أخرجه أبو داود ( 2 / 62 - 63 ) والترمذي ( 2 / 132 ) وحسنه ، وابن حبان في صحيحه ( 751 - موارد ) والطيالسي ( 2314 ) وأحمد ( 280 ، 433 ، 454 ، 472 ) .
من طرق عن أبي هريرة،وبعض طرقه حسن،وبعضه صحيح على شرط مسلم

سەردان: ٣,١٢٠ بەش: شۆردن و کفن کردنى مردوو