لە کاتى گیان دەرچوون و مردنى کەسێک دا چی شتێک لەسەر ئامادەبوان و کەسو کارەکەیەتى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە کاتى گیان دەرچوون و مردنى کەسێک دا چی شتێک لەسەر ئامادەبوان و کەسو کارەکەیەتى؟

ئەو کەسەى کە لە سەرەمەرگدایە گەر گیانی سپارد و مرد کەسوکارى چەند شتێكیان لەسەرە :
أ ـ ب ـ نوقاندنی چاوەكانی ، و دوعای خێر بۆ كردنی .
ج ـ بە پۆشاكێك كە هەموو لەشی بگرێتەوە دابپۆشرێت .
د ـ ئەمە بۆ كەسێك لەكاتی ئیحرام پۆشی دا نەبێت ، بەڵام ئەو كەسەی كە پۆشاكی ئیحرامی لەبەردایە دەم و چاوی داناپۆشرێت .
هـ ـ ئەگەر مردنی ئاشكرا بوو ، ئەوا پەلە بكرێت لە شۆردن و كفن و ناشتنی ، لەبەر فەرموودەكەی ( أبو هریرە ) رضي الله عنه كە دەیداتە پاڵ پێغەمبەر ( واتە : مرفوعا ) كە فەرمویەتی : " أسرعوا بالجنازة " ، واتە : پەلە بكەن لە بەڕێكردنی جەنازەدا .
ز ـ دەبێت هەندێكیان پەلە بكەن لە دانەوەی قەرزەكانی لە پارەو ماڵی مردووەكە خۆی ، ئەگەر قەرزەكە ئەوەندەش بێت كە هەموو ماڵەكەی تەواو بكات .

وەرگیراوە لە كتێبی [ئەحكامەكانی جەنازە و داهێنراوەكانی ]نووسینی زانای فەرموودە ناسی سەردەم پێشەوا شێخ : محمد ناصرالدین الألبانی رحمه الله

سەردان: ٢,١٧٨ بەش: کاتى سەرەمەرگ