ئادابەکانی سەردان کردنی نەخۆش: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانی سەردان کردنی نەخۆش
پرسیار:

ئایا ئادابەکانی سەردان کردنی نەخۆش کامانەن کە گرنگە موسڵمانان ڕەچاوی بکەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

سەبارەت بە ئادابەکانی سەردانی کردنی نەخۆش گرنگە ئەم خاڵانە ڕەچاو بکرێ :
1- دووعا و پاڕانەوە بۆ نەخۆش
ئەو کەسەی سەردانی نەخۆش دەکات باش وایە دوعای خێری بۆ بکات ،ئەمەش بۆچوونی مالیکی وشافعی وحەنبەلیەکانە.

2- کەم مانەوە لەلای نەخۆش
ئەو کەسەی سەردانی نەخۆش دەکات باش وایە کەم لە لای بمێنێتەوە ،و زۆر لەلای دانەنیشێت ، ئەمەش بۆچوونی مالیکی وشافعی وحەنبەلیەکانە . بەڵام گەر نەخۆشەکە خۆى پێی خۆش بوو دەتوانێ زیاتر لاى بمێنێتەوە .

3- هەڵنان و تەشجیع کردنی بۆ تەوبە کردن:
کارێکی باشە هەڵنان وتەشجیع کردنی نەخۆش بۆ تەوبە کردن ئەمەش بۆچوونی حەنەفیەکان وشافعیەکان وحەنبەلیەکانە.

4- هەڵنان وتەشجیع کردنی بۆ وەسیەت کردن:
کارێکی باش وچاکە هەڵنان وتەشجیع کردنی نەخۆش بۆ وەسیەت کردن ، ئەمەش بۆچوونی حەنەفیەکان وشافعیەکان وحەنبەلیەکانە. 

5-هەڵنان و تەشجیع کردنی لەسەر گومانی باش بردن بەخودا:
پێویستە ئەو کەسەی کەسەردانی نەخۆش دەکات ئامۆژگاری بکات لەسەر گومان باش بردن بەخودا ، ئەمەش بۆچوونی حەنەفیەکان وشافعی یەکانە.

6- هەموو ڕۆژ سەردانی نەکرێت:
باش وایە هەموو ڕۆژ سەردانی نەخۆش نەکرێت ؛ ئەمەش بۆچوونی حەنبەلی وشافعی یەکانە .

ئیمامى نەوەوی ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێ: ئەمە بۆ تاک تاکى خەڵکە بەڵام کەسی نزیکى خۆى یان ئەو کەسەى کە نەخۆشەکە دڵی پێ دەکرێتەوە دروستە ڕۆژانە سەردانى بکات . 

سود وەرگیراوە لە کتێبی :  (ملخص فقه العبادات)

سەردان: ٣,٥٢٩ بەش: ئادابەکان