خۆشی و لەزەتەکانی دونیا سێ جۆرە :
یەکەم : لەزەتێک کە ناخۆشیەکی گەورەتری بەدوادا دێت ، یاخود بەهۆیەوە خۆشیەکی گەورەتر لەدەس دەچێت ، وەک ئەو کەسانەی کەلەزەت لەزینا وخواردنی عەرەق ودزی...هتد ، دەبینن ، ئائەوا ئەو کەسانەن کە خودا پێیان دەفەرموێت : [أَذْهَبْتُمْ طَيِّبَاتِكُمْ فِي حَيَاتِكُمُ الدُّنْيَا][سورة الأحقاف :20] .
واتە : پێیان ئهووترێ ئێوه ههرچی شههوهت و ئارهزوو تاوان ههبوو له دونیادا ههموویتان جێبهجێ كرد، واته: حهقی خۆتان لهوێ وهرگرت
دووەم : لەزەتێک کە ناخۆشی لەڕۆژی دوایدا بەدوادا نایەت ، بەڵام سەرقاڵ بوون پێوەی پلەی بەرز لەدەستی مرۆڤ دەدات ودەبێتە ڕێگر لەبەردەم پاداشتدا ، ئەمەش لەزەت وچێژی کەسانی بێ ئاگایە بەشتە موباح ودروستەکان کە ئەو خۆشیانە بەکار ناهێنن بۆ دەست کەوتنی پاداشت ، ونیەتی عیبادەتی لێ ناهێنن ، وەک زیاد گرنگیدان و زیادە ڕەوی کردن لەخواردن وخواردنەوە وخانو وسەفەر وگەشت کردن ، وهاوشێوەی ئەمانە کە نەزیان ونەقازانجی نەبێت وکاری حەڕامی تێدا ئەنجام نەدرێت .
سێیەم : لەزەتێک کەمرۆڤ پاداشت دەدرێتەوە لەسەری ، ئەوەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە وەک واجبێکی نەفس بۆ دڵ خۆش کردنی خۆیان ئەو کارانە ئەنجام دەدەن وەک خۆ بەهێز کردن بۆ عیبادەتی خودا وزیاتر چالاک بوون ، ودوور کەتەنەوە لەتاوان وسەرپێچی .
جا بەم نیەتە جوانانە ئەم لەزەت وەرگرتنەش دەبێتە جۆرێک لەعیبادەت ، ئائەمە ئەوەیە کەپێغەمبەر ﷺ لەبارەیەوە فەرموویەتی (إن الله ليرضى عن العبد يأكل الأكلة فيحمده عليها ، ويشرب الشربة فيحمده عليها) أخرجه مسلم 2734 من حديث أنس .
واتە : خودا لەبەندەیەک ڕازی دەبێت کاتێ خواردنێک دەخوات سوپاسی خودای لەسەر بکات ، ویاخود خواردنەوەی دەخواتەوه سوپاسی خودای لەسەر بکات .
وەهەروەها فەرموویەتی : ( وفي بضع أحدكم صدقة ) قالوا : يا رسول الله ! أيأتي أحدنا شهوته ويكون له فيها أجر ؟ قال : ( أرأيتم لو وضعها في حرام ، أكان عليه وزر ؟ فكذلك إذا وضعها في الحلال كان له أجر ) كما في حديث أبي ذر ، أخرجه مسلم ( 1006 ) .
واتە : بەچونە لای خێزانتان پاداشت دەدرێنەوە ، گوتیان ئەی پێغەمبەری خودا یەکێک لەئێمە ئارەزووی خۆی بەجێ دێنێت لەهەمان کاتدا پاداشت دەدرێتەوە ؟!
فەرمووی : ئەی گەر لەتاواندا ئارەزووی بەجێ بگەیاندایە ئایا تاوانی بۆ نەدەنوسرا ؟
بەهەمان شێوە گەر لەحەڵاڵدا بەکاری بێنێت پاداشت دەدرێتەوە .
لەم فەرمووڕەیەدا ئەوە ڕوون کراوەتەوە چێژ ولەزەت بینین لەو شتە خۆشانە بەشێوەیەک کە سوپاسی خودای لەسەر بکرێت ومەبەست لێی دوور کەوتنەوە بێت لەحەڕام ئەوا مرۆڤ پاداشت وەردەگرێت لەسەری ، ؛ فلله الحمد على منته . أنظر مجموع الفوائد لابن سعدي ص: 234 .
جا لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە لەئیسلام دا خۆشی موباح ودروست هەیە وەک خواردن وخواردنەوە وجل وبەرگ و سەیارە...هتد ، ومرۆڤ گەر نیەتێکی چاکی هەبێت ئەوا لەڕۆژی دوایدا پاداشت وەردەگرێت لەسەریان هەرچەند لەدونیاشدا چێژی وەرگرتووە ، وەک ئەوەی بەخواردنی خواردنێک مەبەستی بەهێز بوون بێت بۆ عیادەتی خودا ونیەتی لەخەوتەنەکەی بەهێز بوون بێت بۆ شەو نوێژ ، ونیەتی لەچونە لای خێزانی پاراستنی داوێنی خۆی وخێزانی بێت لەحەڕام ، ونیەتی لەتیجاڕەتەکەی و وەزیفەکەی نەفەقە کێشانی خۆی ودایک وباوک وماڵ ومنداڵی بێت ، والله أعلم .