پەیوەندی بەکچێکەوە هەیە و وەعدی پێ داوە مارەی بکات ، بەڵام دایکی کوڕەکە ڕازی نی یە لەم حاڵەتەدا کوڕەکە چ بکات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پەیوەندی بەکچێکەوە هەیە و وەعدی پێ داوە مارەی بکات ، بەڵام دایکی کوڕەکە ڕازی نی یە لەم حاڵەتەدا کوڕەکە چ بکات ؟
پرسیار:

من حەوت ساڵ پەیوەندیم لەگەڵ کچێکدا هەبوو و پاشان وازمان لەیەک هێنا ؛ چونکە پەیوەندیەکەمان حەڕام بوو ، بەڵام بەمەبەستی مارە کردن بوو لەنزیک ترین فرسەتدا ، جا فرەسەتمات بۆ ڕێک کەوت وکاتێ بۆ دایکم  باس کرد دایکم ڕازی نەبوو وڕەتیکردەوە ؛ چونکە کچێکی تری بۆم دەست نیشان کردبوو ، جا دوای ئەوەی زۆر داوام لەدایکم کرد گوتی تۆ ئازادی ، بەڵام وانابینم ئەو کچە گونجاو بێت بۆ تۆ ، ئەمە لەکاتێکدایە ئەو کچە لەماوەی چوار ساڵدا هەر کەسێک چووەتە داوای لەبەر من ڕەتی کردۆتەوە ، چارەسەرێکی بنچینەیم پێ پیشان بدەن کە خودا ڕازی بکات ؟

یەکەم :
کارێکی زۆر هەڵەیە کاتێک کچان وکوڕان پەیوەندی حەڕام لەگەڵ یەک دەبەستن ، وبەردەوام دەبن تاوەکو زۆر هۆگری یەکتر دەبن ، جا هەندێ جار گونجاون بۆ یەکتر وهەندێ جاریش نەگونجاون ، پاشان کێشەکە دەتەقێتەوە کاتێ کە کەس وکاری کوڕەکە یاخود کچەکە دەبنە ڕێگر لەبەردەمیان دوای ئەو هەموو ساڵە لەهۆگری یەک بوون .

پاشان هۆکاری کێشەکە کەم تەرخەمیه ودوور نەکەوتنەوەیە لەحەڕام .

دووەم :
زەواجێک کەبونیات نرابێت لەسەر پەیوەندی پێش وەختە وحەڕام زۆر جار سەر کەوتوو نابێت وبەتەڵاق کۆتایی دێت .
وە ئەوەی پێی دەوترێت (زەواجی تەقلیدی) کە دایکت دیاری دەکات زیاتر تر سەرکەوتوو ترە ، هەروەک لێکۆڵینەوەکان ئاماژەیان پێداوە .

پاشان ڕێگریەکی تر هەیە لێرەدا ئەویش ڕازی نەبوونی دایکتە .
ناگونجێ بڵێین ئەو کچە مارە بکە ، کەڕەنگە سەرەنجامەکەی تێک چوونی پەیوەندی تۆ بێت لەگەڵ دایکتدا ، جا ئەو ناخۆشیە ڕەنگە چەندین ساڵ بەردەوام بێت وپاشان دایکت بەئەمری واقع ڕازی دەبێت ، جا لەماوەی ئەو ساڵانەدا ڕەنگە هەست بەوە بکەیت کەتۆ خۆت توشی موشکیلەیەک کردووە کەناتوانی تەحەمولی بکەیت لەکاتێکدا دەتوانی خۆت توشی ئەو کێشەیە نەکەیت .

حەتمەن لەڕوی شەرعەوە ژن هێنانی کوڕ بەبێ ڕازی بوونی کەس وکاری زەواجێکی سەحیح ودروستە ، هیچ تاوانێکی تێدا نی یە ، بەڵام واقع پێمان دەڵێت : ئەو زەواجە زۆر جار سەرکەوتوو نابێت ، بەڵکو ئەو کێشانە ئارامی ماڵ تێک دەدەن ، وتوشی تەنگە تاوی دەکەن ، وپەیوەندی دۆستایەتی نێوان کەس وکار دەشێوێنن .

جا ئامۆژگاریمان بۆت ئەوەیە بەردەوام هەوڵی ڕازی کردنی دایکت بدە تاوەکو بەتەواوی ڕازی دەبێت ، گەر گەشتە ئەو ئاستە ، ئەوا هیچ ڕێگریەک نی یە ئەو کچە مارە بکەیت کە حەزت لێیەتی وخۆت دەس نیشانت کردووە .

بێگومان بۆ ئێمە گونجاو نی یە بڵێین : ئەو کچە شیاوە بۆ تۆ یاخود بەپێچەوانەوە ، ئەو بابەتە خۆت دیاری دەکەیت وخۆت باشتری لێ دەزانی ، حەتمەن ئەوەش دەبێ دوای بیر کردنەوەیەکی قوڵ بێت وهەروەها پرس کردن بەکەسانی نزیکی دڵسۆزت .

لەکۆتایدا گەر سەرکەوتوو نەبوویت لەڕازی کردنی دایکتدا :
ئەوا باشتر وایە واز لەو کچە بێنیت و ئەو کچە مارەکەیت کە دایکت بەدڵیەتی و دیاری کردووە (حەتمەن ئەمە گەر ئەو کچەت بەدڵ بوو) ویاخود بەدوای کچێکی تردا بگەڕێ ئەوانەی کەگونجاون لەگەڵت ، لەگەڵ ئەوەی ئێمە دەزانین زەحمەتە دوای ئەو هەموو ساڵە و وەعد بەیەک دانە واز لەو کچە بێنیت ؛ حەتمەن ئەوە لەپیاوەتی ومروئەتەوە نی یە .

بەڵام گەر لەپیاوەتی ومڕوئەتەوە نەبێت واز لەو کچە بێنی دوای ئەو هەموو چاوەڕوانیەتان ، لەهەمان کاتدا کارێکی گونجاو نی یە لەڕووی شەرعەوە دایکت غەم بار کەیت وبێبەشی بکەیت لە خۆشیەی کە ئومێدی بەتۆ هەبووە دوای ئەو هەموو ساڵ و تەمەنە ، جا کاتێک ویستوویەتی هاوبەشی تۆبێت لەو خۆشیەدا وخۆی بۆتی دەس نیشان کردووە ، حەتمەن ئەمەیان زیاتر توشی ئیحڕاجی دەبیت ، ونزیکترە لەوەی کە ڕێگری لێ بکرێت .
وفقك الله تعالى للخير ، ويسر لك أمرك .
والله أعلم .

سەردان: ٣,٤٩١ بەش: عیشق و خۆشەویستى