گەنج و خۆشەویستی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەنج و خۆشەویستی
پرسیار:

من گەنجێكم خاوەن بیروباوەڕێكی ڕاستم بەڵام كەسێكم خۆش دەوێت هەرچەند دەكەم ناتوانم لە دڵ دەری بێنم، وە لەترسی خوا سەیری ناكەم وە چەند جار چووەمەتە داوای ماڵەوەیان رازی نابێت، هەموو كات لە یادمە زۆر یادی خواش دەكەم، تكام وایە یارمەتیم بدەن بۆ ئەوەی لەم نەهامەتییە رزگارم بێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پێغەمبەرى خوا () فەرمویەتى: ((لم أر للمتاحبین مثل النكاح)) دوو كەس كە یەكتریان خۆش بوێت هیچ شتێكم نەدیوە سودبەخش بێت بۆیان وەكو ئەوەى كە ببنە ژن و مێردى یەكترى، واتە چارەسەر تەنها ئەوەیە، بەڵام پێویستە بچیتە پێشەوەو هەوڵى خۆت بدەیت بەڵكو خواى گەورە بۆت ئاسان بكات وە ئەگەر بێئومێد بوویت لەوەى كە پێتدەدەن ئەوا واجبە لەسەرت كە داوا لە خواى پەروەردگار بكەیت لە دڵت دەریبێنێت وە دواى ئەوەش نەچیتەوە بە لایداو نەچیتە سەر ڕێگاى وە تەماشاى مەكە، هەروەها داڵغەشى پێوە لێمەدەو داوا لە خواى گەورە بكە بۆت بگۆڕێت و كەسێكى لەو باشترت بەنسیب بكات، بەڵام كە تۆ خۆت پێوە سەرقاڵ بكەیت و بەردەوام لە دڵتدا بێت و بشزانى كە نایهێنى ئەوە توشى گوناه دەبیت وە خۆشویستنى خواو دینى خوا لە دڵتدا كەم دەبێتەوە بە ئەندازەى خۆشویستنى بۆ ئەو ئافرەتە، توشى زیان دەبیت و توشى بەڵاو موسیبەت دەبیت.
لە لایەن بەڕێز [د.عبداللطيف أحمد] ه وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٠٣١ بەش: عیشق و خۆشەویستى