من کچێکم تەمن هەژدە ساڵە ، وا ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ گەنجێکدا قسە دەکەم ، هەندێ کاری نەشیاوم لەگەڵ کردووە ...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من کچێکم تەمن هەژدە ساڵە ، وا ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ گەنجێکدا قسە دەکەم ، هەندێ کاری نەشیاوم لەگەڵ کردووە ...
پرسیار:

من کچێکم تەمن هەژدە ساڵە ، وا ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ گەنجێکدا قسە دەکەم ، هەندێ کاری نەشیاوم لەگەڵ کردووە ، هەموو جارێ پەیمان بەدایکم دەدەم واز بێنم دوای دەگەڕێمەوە سەری ، ومن بەو هۆیەوە لەقوتابخانە ناجح نەبووم ، ودەورو بەرەکەم بەکەسێکی چاک لەمن گەیشتون ، بەڵام من بەو شێویە نیم ، تکایە ئامۆژگاریم بکەن بەڵکو ڕزگارم بێت لەوەی ئاماژەم پێ کرد  .

یەکەم :
پێویستە لەسەر مرۆڤ بەڕێگای ڕاستدا بڕوات تاوەکو بگاتە ڕەزامەندی خودا و بەهەشتەکەی .
(اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ) الفاتحة/6 ، دەبێ ئەوە بزانێت گەر لەو ڕێگا ڕاستە لایدا ئەوا ڕێگایەکی هەڵەی گرتووە کە نایگەیەنێت به خۆش گوزەرانی دونیا و بەهەشت و خۆشیەکانی بەڵکو توشی دەردە سەری و سزا دەبێت .
جا یەکەم هەنگاو بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست بریتی یە لەوەی مرۆڤ بزانێت ئەو کارانەی پێشتر کردوونی هەڵە بوون .
پاشان هەنگاوی دووەم دەست پێ دەکات : ئەویش دوور کەوتنەوەیە لەو هەڵەیە ، پاشان گەر هەندێ جار مرڤ توشی هەڵە بوو و لەڕێگای ڕاست لایدا ، واجبە لەسەری بگەڕێتەوە سەر ڕێگا ڕاستەکە و پەشیمان بێتەوە لەهەڵەکان و بەردەوام نەبێت لەسەری و خۆی یەکلایی کاتەوە کە جارێکی تر ناگەڕێتەوە سەر ڕێگای چەوت ئائەمە بریتی یە لە تەوبە .
پاشان گەر دوو بارە توش بووەوە دووبارە تەوبە بکات .
جا گومان لەوەدا نی یە خوای پەروەرگار خۆی دەزانێ کە مرۆڤ بەردەوام لەسەر ڕێگای ڕاست نابێت و هەندێ جار توشی لادان دەبێت جا ئەو لادانە کەم بێت یاخود زۆر ، هەر بۆیە تەوبەی داناوە بۆ ئەوەی لێمان خۆش بێت ، پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : ( كُلُّ ابْنِ آدَمَ خَطَّاءٌ ، وَخَيْرُ الْخَطَّائِينَ التَّوَّابُونَ) رواه الترمذي (2499) وحسنه الألباني في " صحيح الترمذي " .
واتە :هەموو مرۆڤێک توشی هەڵە دەبێت ، وباشترینى هەڵەکارانیش ئەوانةن کەتەوبە دەکات .
پێویستە لەسەرت بەردەوام بیت لەسەر تەوبە کردن ، هەر جارێک هەڵەت کرد : پەشیمان ببیتەوە و بڕیار بدەیت جارێکی تر نەگەڕێیتەوە سەر ئەو تاوانە ، بەم شێوەیە بەردەوام بە .

دووەم :
زۆر هۆکار هەیە کەیارمەتی دەرە بۆ زاڵ بوون بەسەر شەیتاندا ، وەهەروەها بۆ زاڵ بوون بەسەر هەواو ئارەزوودا کە فەرمانی پێدەکا بەکاری خراپ .

هەندێ لەو هۆکارانە :
• ترسان لەخودا کەهیچ شتێک شاراوە نی یە لەو ، ولێپرسینەوە لەمرۆڤ دەکات لەبەرانبەر ئەو شتانەی ئەنجامی دەدات لەدونیادا ، هیچ کردەوەیەکی مرۆڤ شاراوە نی یە لەخودا .
• شەرم کردن لەخودا ، شەرم بکات لەخودا لەوەی بیبینێت سەر پێچی بکات .
• ترسان لەسزای ناو گۆڕ و دۆزەخ و سەرشۆڕی و زەلیلی ڕۆژی دوایی .
• ئومێد بوون بەسەر کەوتن و چوونە بەهەشت .
هەموو ئەم هۆکارانە گەر مرۆڤ بەهۆیانەوە وازی لەتاوان هێنا یاخود بەهۆی هەندێکیانەوە ، ئەوا لەبەر خودا وازی لێهێناوە و خودا پاداشتی دەداتەوە .

وەچەند هۆکارێکی تر هەیە کە وا لەمرۆڤ دەکات واز لەتاوان بێنێت ، ئەو هۆکارانە خراپ نین ،بەڵام مرۆڤ پاداشت وەرناگرێت لەسەری ؛ چونکە لەبەر خودا وازی لەتاوانەکە نەهێناوە .
هەندێ لەو هۆکارانە :
- ترسان لەحەیا چوونی لەدونیادا ، ونەمانی ڕێزی لەنێو کۆمەڵگادا .
وە تۆ باس لەوە دەکەی کە کاتێک کەسێک دەتبینێت وا هەست دەکات کەسێکی باشی ؛ بۆیە تۆش ڕێز و پایەی خۆت بپارێزە .
- ترسان لەوەی ئەو تاوانە سەرقاڵی بکات لەهەندێ شتی تر کە گرنگ ترە لەژیانیدا ، وە تۆ ئاماژەت بەوە کردووە : بەهۆی ئەو تاوانەوە ناجح نەبووی لەقوتابخانە .
- ترسان لەوەی ئەو تاوانە بەرە و خراپتری بەرێت ، لەو کاتەدا کارەکە زۆر ترسناک دەبێت ، بەتایبەت ئەم حاڵەتەی تۆ ، هەندێ جار گەنج بەقسە کردن دەس پێ دەکەن دواتر وردە وردە دەکەونە داوی شەیتانەوە ، بەشێوەک دڵی هۆگر دەبێت بەو کەسەوە کە زۆر قسەی لەگەڵ دەکات تا وای لێ دێت ناتوانێت وازی لێ بێنێت ، وڕەنگە سەرەتا شەرم بکەن بەڵام بەتێپەر بوونی کات ئەو شەرمە نامێنێت وسەر دەکێشێ بۆ شتی زۆر نەشیاو و پاشان بۆ یەکتر بینین ...پاشان ....
وزۆر لەکچان ئەم ڕێگایە دەگرنە بەر و واز ناهێنن تا کۆتایی ، ئەو کاتەی کە تووشی دۆڕانێک دەبن کە قەره بوو ناکرێتەوە .
جاهەموو ئەم هۆکارانە وات لێ دەکات واز لەو هەڵانە بێنی کە ئەنجامی دەدەیت .

سێ یەم :
ویەکێک لەوشتانەی کەدەبێتە یارمەتی دەرت واز لەو تاوانانە بێنیت خۆ سەرقاڵ کردنە بەگوێڕایەڵی خوداوە و بەهەندێ کاری سوود بەخشەوە ، ئاگات لەنوێژەکانت بێت ، چونکە نوێژ دڵ چارەسەر دەکات و ڕێگری لێ دەکات لەهەموو کارێکی خراپ و نەشیاو ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ) العنكبوت/45.
واتە : نوێژ ئەنجام بدە ، بەتەئکید نوێژ ڕێگری دەکات لەهەموو کارێکی خراپ و نەشیاو .
وە زۆر یادی خوا بکە و قورئان زۆر بخوێنە ، چونکە ئەم کارانە شەیتان ڕاو دەنێت وە وات لێ دەکات نزیک بیت لەخوداوە .
با کاتی دەست بەتاڵیت نەبێت نەبادا شەیتان تووشی بیر کردنەوەی هەڵەت بکات .
زۆر بەتەنها دامەنیشە ، تەنها کاتێک نەبێت کە خەریکی گوێڕایەڵی خودا بیت یاخود خەریکی کارێکی بەسوود بیت .
وەگرنگترین ئامۆژکاری کە تەئکیدی لێ دەکەینەوە ئەوەیە : ڕێگای پەیوەندی کردن لەگەڵ ئەو گەنجانەدا ببچڕێنە ، چ پێویستی بەپەیوەندی کردنە لەئينتەرنێت ؟!
بەڵکو ئەسڵەن چ پێویستیەکی بەوەیە بچێتە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە  .
پێویسته جدی بیت لەم شتەدا ، خۆ ئەگەر ئیشێکت هەبوو بەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، ئەوا بەتەنها مەچۆرە سەری ، بەڵکو لەگەڵ باوکتدا ، یاخود یەکێک لەبراکانت ، پێویستیەکەت جێ بەجێ دەکەیت ، پاشان دەگەڕێیتەوە بۆ ژیانی ئاساییت ئەو شتانەی سوود بەخشن بۆت .
وأخيرا نسأل الله تعالى أن يحفظك من كل سوء وأن يوفقك لكل خير .

والله أعلم .

سەردان: ٤,٣٦٦ بەش: عیشق و خۆشەویستى