من گەنجێکم خۆش دەوێت و داوای لێ کردووم لەگەڵی بچمە دەرەوە بەڵام من نازانم چ بکەم و دەترسم بۆیە داوای یارمەتیتان لێ دەکەم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من گەنجێکم خۆش دەوێت و داوای لێ کردووم لەگەڵی بچمە دەرەوە بەڵام من نازانم چ بکەم و دەترسم بۆیە داوای یارمەتیتان لێ دەکەم

یەکەم :
زۆر دڵ خۆش بووین لەوەی کە داوای یارمەتیمان لێ دەکەیت ، پێش ئەوەی ئەو کارە بکەیت ، وە ئێمە بەشتێک ڕازی نابین تەنها ئەوە نەبێت کە بۆ کچ وخوشکەکانی خۆمان پێمان خۆشە ، جا داوات لێ دەکەین ئاگاداری بەنرخ ترین شت بیت و لە دەستى نەدەى کە ئەویش دین و ئەخلاق و ڕەوشتەکەتە ، و ئاممان ئاگادار بە هەڵنەخەڵەتێیت بەفێڵی شەیتان بەناوی خۆشەویستی یەوە .

خوشکە بەڕێزەکەم ...
زۆر پێمان خۆشە پارێزگاری بکەیت لەنوێژە فەرزەکانت ، وحیجاب کردن ، وڕەوشتی بەرز وپاراستنی داوێن وحەیات ، ودەست گرتنت بەڕێنماییەکانی ئیسلامەوە کەبۆ بەرز کردنەوەی پلەی مرۆڤەکان وپاک کردنەوەیان هاتووە .

وەزۆر پێمان ناخۆشە بەپێچەوانەوە بیت ، پێمان ناخۆشە شەیتان بەرە وهەڵدێرت بەرێت ، ببیت بەقوربانی وخۆتیش هەستی پێ نەکەیت !!

ئەم بابەتە جدیه وگاڵتە نی یە ، زۆر کەسی تر جگە لە تۆ ئەم ڕێگەیەیان گرتۆتە بەر ، بەڵام سەرەنجامەکەی نەهامەتی بووە بۆ خۆى و کەسوکار و بنەماڵەکەى و دواتر زۆر پەشیمان بوون ، بەڵام ...دوای لەدەس چوونی فرسەت ، وکاتێک کە پەشیمانی سوودی نی یە ، وە ڕەنگە لەم بارەیەوە تۆ چەندین بەسەرهاتت خوێندبێتەوە ، کە پەند و عیبرەتی تێدایە ، بۆیە ئاگادار بە تۆ نەبیت بەیەکێک لەو کەسانەی کە کەسانی تر پەند عیبڕەتی لێ وەردەگرن .

دووەم :
دروست نی یه بۆ ئافرەت پەیوەندی دامەرزێنێت لەگەڵ پیاوی نامەحڕەم دا ، هەرچەند نیەتی زەواجیانیش هەبێت ؛ چونکه خوای پەروەردگار خەڵوەتی حەڕام کردووە لەگەڵ ئافرەتی نامەحڕەمدا ، وەهەروەها تەوقە کردن لەگەڵیدا وتەماشا کردنی ، مەگەر بۆ پێویستی نەبێت ، وەک سەیر کردن بەمەبەستی مارەکردن و شایەتی دان ، وەحەڕامە لەسەر ئافرەت عەوڕەتی خۆی پیشانی پیاوانی نامەحڕەم بدات ، وە بە بۆن خۆش کراوی دەرچێت بۆ جێگایەک کەپیاوی لێ بێت ، وەهەروەها حەرامە دەنگی خۆی ناسک بکاتەوە بۆ پیاوان ، ئائەم شتانە حەرامن ومەعلومن بەبەڵگەی قورئان وفەرموودە ، هیچ مەجالێکی تێدا نی یە تەنانەت بۆ کەسێکیش کەنیەتی مارە کردنی هەبێت ، بەڵکو بۆ ئەوانەش کەچوونەتە داوای ئافرەت ؛ چونکە ئەو کەسەش هەر نامەحەڕەمە تاوەکو مارەی نەکات .

چەند بەڵگەیەک سەبارەت بە حەرامێتى مانەوەى کوڕ و کچی نامەحرەم بە تەنها و سەیرکردنى یەکتر و تەوقە کردن و دەنگ ناسک کردنەوەى ئافرەتان و لەبەر کردنى جلى ناشەرعى و سەرنج ڕاکێش و بۆن لە خۆدان .

1- بەڵگەی حەڕامیەتی خەڵوەت هەر چەند لەگەڵ ئەو کەسەشدا بێت کەهاتووەتە داوای کچەکە ، بەبەڵگەی ئەو فەرمووەیەیی کە ئیمامی البخاري (3006) ومسلم (1341) لە ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا گێڕاویانەتەوە کەگوێی لەپێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بووە فەرموویەتی : ( لا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ ) .
واتە : با هیچ پیاوێک لەگەڵ ئافرەتێکدا بەیەکەوە لەجێگەیەکدا کۆنەبنەوە .

وەهەروەها پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : ( أَلا ، لا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ إِلا كَانَ ثَالِثَهُمَا الشَّيْطَانُ ) رواه الترمذي (2165) وصححه الألباني في صحيح الترمذي .
واتە : ئاگادار بن ، هیچ پیاوێک لەگەڵ ئافرەتێکدا لەجێگەیەکدا کۆ نابنەوە ئیلا شەیتان سێ یەمیانە .

2- بەڵگەی حەڕامیەتی تەماشا کردنی پیاو بۆ ئافرەت ئەم ئایەتە پیرۆزەیە : ( قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ) النور/30 .
واتە : ئه‌ی محمد - - به‌ پیاوانی باوه‌ڕداران بڵێ: با چاوی خۆیان بپارێزن له‌ تێڕوانینی حه‌رام (چونكه‌ زیناى چاو بریتییه‌ له‌ تێڕوانینى حه‌رام) وه‌ دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا . وە هەروەها سەبارەت بە ئافرەتانیش دەفەرموێ : [وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ]
وه‌ ئه‌ی محمد - - به‌ ئافره‌تانی باوه‌ڕداریش بڵێ: با چاوی خۆیان بپۆشن له‌ تێڕوانینی پیاوانی نامه‌حره‌م ، وه‌ با دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا

وە ئیمامی مسلم (2159) لە جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ نَظَرِ الْفُجَاءَةِ فَأَمَرَنِي أَنْ أَصْرِفَ بَصَرِي .
واتە : پرسیارم کرد لەپێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لەبارەی تەماشا کردنی لەناکاوەوە و فەرمانی پێکردم یەکسەر چاوم وەرگێڕم .

جا ( تەماشا کردنی لەناکاو ) ئەو تەماشا کردنەیە کە چاوت بەئافرەتێک بکەوێت بەبێ مەبەست ، هەروەک ئەوەی بەڕێگایەکدا تێپەڕ ببیت وچاوت بەئافرەتێک بکەوێت .

3- بەڵگەی حەڕامیەتی تەوقە کردن لەگەڵ ئافرەتی نامەحڕەمدا ، ئەم فەرموودەی پێغەمبەرە : ( لأن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمس امرأة لا تحل له ) رواه الطبراني من حديث معقل بن يسار ، وصححه الألباني في صحيح الجامع برقم (5045) ،
واتە : گەر ئاسانێک بچەقێندرێت بەسەر یەکێک لەئێوەدا ئەوا باشترە بۆی لەوەی دەستی بەر لاشەی ئافرەتێک بکەوێت کەحەڵاڵ نی یە بۆی .

جا لێرەدا تاوانەکەی لەسەر پیاوان وئافرەتان یەکسانە .

4- بەڵگەی حەڕامیەتی خۆ دانەپۆشینی ئافرەت و دەربڕین جوانی لەبەر چاوی پیاوانی نامەحەڕەمدا ، ئەو فەرمووەدیەیە کە ئیمامی مسلم (2128) لە أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا : قَوْمٌ مَعَهُمْ سِيَاطٌ كَأَذْنَابِ الْبَقَرِ يَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ ، وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلَاتٌ مَائِلاتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ ، لا يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ ، وَلا يَجِدْنَ رِيحَهَا ، وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا ) .
واتە : دوو كۆمەڵ هەن لە ئەهلى دۆزەخ نەمبینیوون.
کۆمەڵێکیان قامچیان پێیە وەكو كلكی مانگا وایە پێی لەخەڵكی دەدەن كۆمەڵێكیان ئافرەتێلێكن داپۆشراون بەناو لە ڕاستیدا ڕووتن، بەلەنجەولار دەڕۆنە ڕێوە، و سەرنجى پیاوان بۆ خۆیان ڕادەكێشن، و پرچیان بە شێوەیەك بە سەر سەریانەوە دەبەستن وەكو بان پشتى ووشتر وایە، ئەوانە ناچنە بەهەشت وبۆنیشی ناکەن ، لەکاتێکدا بۆنی بەهەشت ئەوەندە ئەوەندە دەڕوات .

5- بەڵگەی حەڕامیەتی دەرچوونی ئافرەت بەبۆن خۆشی بەشێوەیەک پیاوان بۆنی بکەن ، ئەو فەرمودەیەیی پێغەمبەرە : ( أَيُّمَا امْرَأَةٍ اسْتَعْطَرَتْ فَمَرَّتْ عَلَى قَوْمٍ لِيَجِدُوا مِنْ رِيحِهَا فَهِيَ زَانِيَةٌ ) رواه النسائي (5126) وأبو داود (4173) والترمذي (2786) وحسنه الألباني في صحيح النسائي .
واتە : هەر ئافرەتێک بەبۆن خۆش کراوی لەماڵ دەربچێت وبەلای کۆمەڵێکدا تێپەڕێت بۆ ئەوەی بۆنی بکەن ئەوا ئەو ئافرەتە وەک ئەوە وایە زینای کردبێت .

6- بەڵگەی حەڕامیەتی دەنگ ناسک کردنەوەى ئافرەتان ، ئەم ئایەتە پیرۆزەیە : ( يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِنَ النِّسَاءِ إِنِ اتَّقَيْتُنَّ فَلا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلاً مَعْرُوفاً ) الأحزاب/32 ،
واتە : ئه‌ی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - - ئێوه‌ وه‌كو هیچ له‌ ئافره‌تانی تر نین ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، واته‌: پله‌و پایه‌و فه‌زڵ و ئه‌جرو پاداشتان یه‌كجار زۆره‌ [فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ] وه‌ نابێت كاتێك كه‌ له‌گه‌ڵ پیاوانی بێگانه‌دا قسه‌تان كرد به‌ نه‌رمی و ناسكی قسه‌ بكه‌ن [فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ] ئه‌و كاته‌ كه‌سێك كه‌ نه‌خۆشی نیفاق یان نه‌خۆشی شه‌هه‌وات و ئاره‌زوو له‌ دڵیدا بێ له‌وانه‌یه‌ ته‌ماح بكات [وَقُلْنَ قَوْلًا مَعْرُوفًا (32)] وه‌ كاتێك كه‌ له‌گه‌ڵ پیاوانى بێگانه‌و نامه‌حره‌مدا قسه‌تان كرد قسه‌ی جوان بكه‌ن با قسه‌كانتان دوور بێت له‌ نه‌رمى و ناسكى و گومانه‌وه‌و وه‌كو پیاوى خۆتان قسه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن .
جا ئەمە گەر بۆ دایکی باوەڕداران وابێت ئەوا بۆ جگە لەوان زۆر لەپێش ترە .

سێیەم :
ئەوەی کەناوی لێ نراوە خۆشەویستی لەنێوان پیاوان وئافرەتانی نامەحڕەمدا ، بەدەر نی یە لەو حەڕامانەی ئاماژەمان پێ دا ، گەر هەمووی کۆ نەبێتەوە ، بەڵکو زیاتریش ، خوای پەروەردگار ئێمە وئێوەش بپارێزێت لەهەموو ناخۆشیەک .

بۆیە پێویستە لەسەرت تەوبە بکەیت ، وئاگاداری توڕە بوونی خودا وسزادانی بیت ، و یەکسەر واز لەو پەیوەندیە حەڕامە لەگەڵ ئەو گەنجەدا بێنیت ، بەهیچ شێوەیەک بیر لەوە نەکەیتەوە لەگەڵیدا کۆ ببیتەوە ، وبەقسەی نەکەیت ولەگەڵی دەنەچیتە دەرەوە ، بەڵکو پێویستە بەتەواوی پەیوەندی لەگەڵ ببچڕێنیت ، چونکە سەرەتای شەڕ هۆگر بونی دڵتە بەوەوە ، وحەتمەن ئەوا فێڵی شەیتانە لێت ، تۆ تەماشایت کردووە یاخۆد قسەت لەگەڵی کردووە وکەوتۆتە دڵتەوە ، جا شەڕەکە زیاتر مەکە بەقسە کردن لەگەڵی یاخود دەرچوون لەگەڵی .

وە باش بزانە کە زۆربەی موسیبەتەکان سەرەتا بەهەندێ شتی سادە دەس پێ دەکات ، پاشان شتانێک ڕوو دەدەن کەهەرگیز بیریان لێنەکراوەتەوە ، هەر بۆیە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا کاتێک باسی زینا وداوێن پیسى دەکات دەفەرموێ : [وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً] [سورة الإسراء: (32) ] .
واتە: نزیكی زینا مەبنەوە چونكە زیناكردن كارێكی زۆر ناشیرینە و ڕێگایەكی خراپە.
تەماشاکە نەک نابێ زینا بکەى بەڵکو فەرمانت پێ دەکات کە نزیکى زیناش نەبیتەوە ، بێ گومان نزیک بوونەوەش لە زینا سەرەتاکەى بە پەیوەندی ناشەرعى و قسە کردن و یەکتربینین ڕوو دەدات .
وە زۆر ئافرەت هەبوون زۆر سیقەیان بەخۆیان هەبوو ، وباوەڕی وا بوو ئەو گەنجە هیچی لێناکات ، بەڵام سەرەنجامەکەی ئەوەبوو هەموو شتێکی لەدەس دا ! پاشان ئەو گەنجە وازی لەو کچە هێنا کەپێشتر پەیمانی زەواج کردنی پێ دەدا ، چونکە ئێستا بۆ ئەو ناگونجێت ، ئایا چۆن سیقەی پێ دەکات لەکاتێکدا ڕێگەی داوە بچێتە لای وپەیوەندی لەگەڵ کەسێکی نامەحەڕەم دا ببەستێت .

جا ئێمە کاتێ ئەم شتانەت پێ دەڵێین ، وەک ئامۆژگاریەک پێیتی دەڵێین وخێرمان بۆ تۆ دەوێت ، دواکارین خودا لەهەموو ناخۆشیەک وخراپەیەک بت پارێزێت .

والله أعلم .

سەردان: ٣,٧٠٧ بەش: عیشق و خۆشەویستى