کێشەی من ئەوەیە توشی پەیوەندی ناشەرعی بووم لەگەڵ ئافرەتاندا وناتوانم تەرکی بکەم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کێشەی من ئەوەیە توشی پەیوەندی ناشەرعی بووم لەگەڵ ئافرەتاندا وناتوانم تەرکی بکەم
پرسیار:

کێشەی من ئەوەیە توشی پەیوەندی ناشەرعی بووم لەگەڵ ئافرەتاندا وناتوانم تەرکی بکەم  ، سوپاس بۆ خوا کاری داوێن پیسی ناکەم ونوێژ دەکەم وڕۆژو دەگرم بەڵام بەنیسبەت ئافرەتانەوە من لاوازم وخۆم پێناگیرێت ئایا چ بکەم ؟

پێغەمبەرى خوا ڕاستی فەرمووە کاتێ فەرموویەتی : " ما تَرَكْتُ بَعْدِي فِتْنَةً أَضَرَّ عَلَى الرِّجَالِ مِنْ النِّسَاءِ . " رواه البخاري 4706
واتە: دوای خۆم هیچ فیتنەیەکم جێنەهێشتووە کە بەزیانتر بێت لەسەر پیاوان لە فیتنەی ئافرەت

وەهەروەها فەرموویەتی : " فَاتَّقُوا الدُّنْيَا وَاتَّقُوا النِّسَاءَ فَإِنَّ أَوَّل َ فِتْنَةِ بَنِي إِسْرَائِيلَ كَانَتْ فِي النِّسَاءِ . " رواه مسلم 4925
واتە: خۆتان لەدونیا و ئافرەت بپارێزن یەكەمین تاقى كردنەوەیەك لەبەنى ئیسرائیل دا ئافرەت بوو.

جا برای بەڕێز تۆ دوو شتت لەبەردەم دایە :
ئێستا و داهاتوو ، بەنیسبەت ئەوەی کە چووە و ئەو کەمتەرخەمیەیی کەلەڕابردودا کردووتە پێویستە لەسەرت تەوبە بکەیت وڕاست گۆ بیت لەگەڵ خوادا و ئەوەندە کاری چاکە بکەیت کە ئەو تاوانانەت بسڕێتەوە ، هەروەک لەفەرموودەیەدا هاتووە کە ابْنِ مَسْعُودٍ رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : ( أَنَّ رَجُلا أَصَابَ مِنْ امْرَأَةٍ قُبْلَة [ حرام ] فَأَتَى النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَخْبَرَهُ [ فقال : إني لقيت امرأة في البستان فضممتها إليّ وباشرتها وقبّلتها ] [ فأنا هذا فاقض فيّ ما شئت ] [ فجعل يسأل عن كفارتها فلم يقل له شيئا ] فَأَنْزَلَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ : أَقِمْ الصَّلاةَ طَرَفَيْ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِنْ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ فَقَالَ الرَّجُلُ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَلِي هَذَا ، قَالَ لِجَمِيعِ أُمَّتِي كُلِّهِمْ ). " رواه البخاري 495 والزيادات بين الأقواس من روايات الترمذي وأحمد ومسلم
واتە : پیاوێک ماچی ئافرەتێکی کردبوو بەحەڕامی وهات بۆ لای پێغەمبەر وهەواڵی پێدا وگوتی [من گەیشتم بەئافرەتێک لەناو باخێکدا وباوشم پێدا کرد وماچ کرد ] [ ئائەوا منم تۆڵەم لێبەکەرەوە ئەوەی خۆت دەتەوێت ] خوای پەروەردگار ئەم ئایەتەی دابەزاند { أَقِمْ الصَّلاةَ طَرَفَيْ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِنْ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ }
واتە : لەکاتی بەیانی وئێوارەدا نوێژ بکە ، بەتەئید کاری چاکە کاری خراپە دەسڕێتەوە .
پیاوەکە گوتی : ئەی پێغەمبەری خودا ئەمە تەنها بۆ منە ؟
فەرمووی : بۆ هەموو ئومەتەکەمە .

وە لەگێڕانەوەی ( ابن ماجة )دا هاتووە : ( فأكثِرْ من فعل الطاعات والحسنات لعلّ الله يتوب عليك ) .
واتە : کاری چاکە و گوێڕایەڵی خودا زۆر بکە بەڵکو خودا تەوبەت لێ وەربگرێت .

بەڵام بەنیسبەت داهاتووەوە بەهیچ شێوەیەک دروست نی یە بۆت بچیتە ئەو جێگایانە کە شوێنی خراپەکارین وئەو جێگایانەی کەپیاوان وئافرەتان تێکەڵی یەک دەبن و زیکی ئافرەتان بکەویتەوە پاشان بڵێیت :
خۆم پێ ناگیرێت ، بۆ دەچیت بۆ ئەو جێگەیەو لەگەڵیان دەوەستیت ولەگەڵیان قسە دەکەیت ...هتد پاشان دەڵێیت : خۆم پێ ناگیرێت ؟!
ئەم قسەیەت بەهیچ شێوەیەک لێت قەبووڵ ناکرێت ، خۆ ئەگەر تۆ دوور بکەوتیتایەتەوە لەجێگای خراپە توخنی نەکەوتیتایە ئەوا بەدڵنیاییەوە دەتوانی خۆت بپارێزیت .

وە دەبێ ئەوەش بزانى کە قسەی عاشقانە بەتەلەفۆن و غەیری تەلەفۆنیش هەر درووست نی یە ، وە هەروەها درووست نی یە بۆ پیاوی باوەڕدار بەشێوازێك لەگەڵ ئافرەتدا قسە بکات كە بزوێنەر و جوڵێنەری شەهوەت و ئارەزوو بێت و جۆرێك لەو شوبهانەی تێدا بێت ، چونكە ئەو كارە سەر دەكێشێ بۆ شەڕ و فەسادی، خودای پەروەردگار بەخێزانی پێغەمبەرەكەی- – دەفەرموێت : ‏{‏فَلا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ‏}‏ ‏[‏سورة الأحزاب‏:‏ آية 32‏]‏‏.‏
واته : وە نابێت كاتێك كە لەگەڵ پیاوانی بێگانەدا قسەتان كرد بە نەرمی‌و ناسكی قسە بكەن ، ئەو كاتە كەسێك كە نەخۆشی نیفاق یان نەخۆشی شەهەوات‌ و ئارەزوو لە دڵیدا بێ لەوانەیە تەماح بكات .
جا تەقوای خودا بکە ؛ چونکە خودا تەماشات دەکات بزانم چ دەکەیت ، ئامان نەچیت بۆ جێگایەک کە سەرەتاکەی حەڕامە ، وباش بزانە هەر کات تێکەڵی حەڕام بوویت وئاڵودە بویت پێوەی ئەوا ڕزگار بوونت لێی ئەستەمە ، بۆیە لەکاری خراپە دوور کەوەرەوە هەر لەسەرەتاوە ، وەهاوڕێیەتی کەسانی چاک بکە وبچۆ بۆ شوێنی چاک ودوور کەوەرەوە لەخراپە وئەوانەش خراپە کارن وئەو هۆکارانە بگرە بەر کەدەبنە هۆی داوێن پاکی وەک ژن هێنان وپاراستنی چاو لەحەڕام وداوا لەخودا بکە بت پارێزێت لەفیتنەی ئافرەتان .
وصلى الله على نبينا محمد .

سەردان: ٤,٥٥٢ بەش: عیشق و خۆشەویستى