حوکمی عاشق بوو و خۆشویستنى ئافرەت بۆ ئافرەت چیە بەئەندازەیەک کە نەتوانن بێ یەک بژین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی عاشق بوو و خۆشویستنى ئافرەت بۆ ئافرەت چیە بەئەندازەیەک کە نەتوانن بێ یەک بژین؟
پرسیار:

کچانێک هەن حەزى عیشق و خۆشەویستیان بۆ ڕەگەزی خۆیانە واتە حەزیان بە کوڕ نیە
ئایا حوکمى ئەمە چیە؟
وە چارەسەرى چیە؟

ئەو کارە حەڕام و ڕێگری لێکراوە لە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامدا ، و بێگومان فاحیشە هەر وەک چۆن لەنێوان پیاواندا ڕوو دەدات بەهەمان شێوە لەنێوان ئافرەتانیشدا ڕوو دەدات ،
وە زانایانی موسوڵمان پێی دەڵێن (السحاق) و پێناسەی دەکەن بەوەی ئافرەت دەچێتە لای ئافرەت : ( المفصل في أحكام المرأة : زيدان 5/450 ) .
وە سزای تەمبێ کردن (التعزير)یان بۆی داناوە ( کەبریتی یە لەتەمبێ کردن لەسەر تاوانێک کە حەدی بۆ دانەنرابێت لەئیسلامدا ، وئەم جۆرە سزایە لەلایەن قازیەوە دیاری دەکرێت بەگوێرەی تاوان و زڕوفی کەسی ئەنجام دەر ) .
وە ئەوانەی ئەم تاوانە ئەنجام دەدەن شاهدیان لێ وەرناگیرێت ؛ چونکە فاسقن : ( الموسوعة الفقهية 24/253 ) .
وابن قدامة ـ رحمه الله ـ دەڵێت : " گەر دوو ئافرەت جووت بن لەگەڵ یەکتردا ئەوا زینا کار و مەلعونن ( المغني 10/162 ) .
وە هەندێ لەزانایان وەک العزّ بن عبد السلام ـ رحمه الله ـ دەڵێن : دروست نی یە بۆ ئەو جۆرە ئافرەتانەی ئەو کارەیان ئەنجام داوە سەیری ئافرەتی باوەڕدار بکەن ، و دروست نی یە بۆ ئافرەتی باوەڕدار خۆی ڕووت بکاتەوە لەلای ئەو جۆرە ئافرەتانەدا ؛ چونکە ئەوانە فاسقن و دوور نی یە وەسفی بکەن بۆ کەسانی تر .
وە گەر ئەوەی باسکرا لەنێوان دوو ئافرەتدا ڕووی داوە ، پێویستە لەسەریان تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا و واز لەم تاوانە قێزەونە بێنن خۆ گەر لەشوێنێکدا کۆببنەوە و ببێتە هۆی ڕوودانی ئەم کارە ئەوا پێویستە لەسەریان جارێکی تر کۆ نەبنەوە بۆ ئەوەی ئەم کارە ڕوو نەدات .
وە ڕەنگە زەواج نەکردن هۆکارێک بێت بۆ ڕودانی ئەم کارە نەشیاوە ، بەشێوەیەک کاتێ ڕێگایەکی شەرعیان دەس نەکەوێت بۆ ئەوەی ئارەزویان بەجێ بێنن پەنا دەبەن بەر جۆرەها ڕێگای نەشیا و شاز و حەرام ؛ هەر بۆیە پێویستە لەسەر ئەو دوو ئافرەتە زەواج بکەن بەو شێوەیەیی شەرع دەسنیشانی کردووە .
وە بەنیسبەت عیشقەوە : ئەوەش تاوانە و هەندێ جار ئارەزووی لەگەڵ نی یە بەڵام زۆر ترسناکە و هەندێ جار سەر دەکێشێ بۆ پەرستنی عاشق بۆ خۆشەویستەکەی ، و وای لێ دێ هەموو بیر و بیرکردنەوەیەکی لای ئەو دەبێ ، ناتوانێ بەڕۆژ لێی جودا بکەوێتەوە وبەشەو دێتە خەوی ، دەژێ و دەمرێ لەپێناویدا ، و ڕەنگی دەگۆڕێ کاتێک دەیبینێ ، و نەخۆش دەکەوێ کاتێ لێی دوور بێت ، ئائەم جۆرە پەیوەندیە ڕوخێنەری نەفسی مرۆڤە و پەیوەندی بەخواوە لاواز دەکات ، و وا لەعاشق دەکات دەبێت بەعەبدی خۆشەویستەکەی ، وحەتمەن پەرستن بۆ غەیری خوا دروست نی یە و حەرامە ، وچارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەم دەردە کوشندەیە جودا بوونەوەیەکی گشتی یە بەشێوەیەک هیچ هەواڵی خۆشەویستەکەی نەزانێت و بەتەوای لێی دوور کەوێتەوە لێی دابڕێت .

وە دەستبازی و یەکتر ڕەحەت کردن (السحاق) لەنێوان ئافرەتاندا :
حەرامە و ڕێگایەکی ناشەرعی یە کەئافرەت لەڕێگەیەوە هەوڵی جێ بەجێ کردنی ئارەزووەکانی دەدات ، وئەم کارە بەزاندنی سنوورەکانی خودایە ، وبێگومان حەرامە ڕابواردنی ئافرەت لەگەڵ هاوڕەگەزی خۆیدا ، وگومانی تێد نی یە کە ئەم عادەتە لەوڵاتانی غەیری موسوڵمانەوە گوازراوەتەوە بۆ نێو موسوڵمانان ، بەهۆی کەناڵە ئاسمانی و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە ، وە ڕۆژنامە و گۆڤار ، و فلیمە ئابڕو بەرەکان کەپێچەوانەی دین و ڕەوشت و شەرەف و کەسایەتی مرۆڤە .
جاهەر کەسێ ئەم جۆرە ئەمێرانە بێنێتە ماڵەکەیەوە ، با لۆمەی کەس نەکات جگە لەخۆی.
وە بێگومان ئەوەی کەهەندێ ئافرەتان ئەنجامی دەدەن لەگەڵ یەکتردا کارێکی شاز و نەشیای جنسی یە ، وداڕوخانی ڕەوشتە ، وناگونجێ بۆ ئافرەتی باوەڕدار ئەم جۆر کارانە ئەنجام بدات کە پێچەوانەی فتڕەتیەتی ، و لەتەبیعەتێکی تێک چوو و ڕەوشتێکی داڕوو خاوەوە سەرچاوەی گرتووە .

 بەڵگە  لەسەر حەرامێتی ئەم عادەتە  :
 پێغەمبەرى خوا ـ   فەرمویەتى : (لا ينظر الرجل إلى عورة الرجل، ولا المرأة إلى عورة المرأة، ولا يفضي الرجل إلى الرجل في الثوب الواحد، ولا تفضي المرأة إلى المرأة في الثوب الواحد) [رواه مسلم وأبو داود وأحمد والترمذي].
واتە : با پیاو تەماشای عەوڕەتی پیاو نەکات وە با ئافرەتیش تەماشای عەوڕەتی ئافرەت نەکات ، و با پیاو بەتەنها جلێکەوە خۆی پێشانی پیاو نەدات وە با ئافرەت بەتەنها جلێکەوە خۆی پێشانی ئافرەت نەدات .
ئا ئەمە ئاگادار کردنەوەیەکی پێغەمبەرە ـ ـ بۆ ئەوەی دوور بین لە نێر بازی و جووت بوون ئافرەتان بەیەکەوە (السحاق)، وە کە دروست نەبێ تەماشاى عەورەتى یەکتر بکەن ئەوە ئەولاترە کە دروست نەبێ دەستبازی و خۆخشاندن بەیەک و یەکتر ڕەحەت کردن چونکە هەموو ئەم کارانە سەردەکێشێ بۆ تاوانى گەورە تر وەکو زینا و داوێنپیسی .
وە مەعلومە کە زینا حەڕامە بە نەصی قورئان و حەدیس و کۆدەنگی زانایانی موسوڵمان ، وئەم جۆرەش جۆرێکە لەزینا .
هەر بۆیە دروستە جۆری سزاکەی بگەیەنرێتە حەدی سزای زینا کردن ؛ بۆ ڕێگری کردنە لەم کارە قێزەونە ، چونکە ڕەنگە بەو هۆیەوە ئافرەتانی موسوڵمان کاری نەشیاوی تر بەلایانەوە سادە و ئاسایی بێت و تووشی تاوانی گەورەتر ببن ، و کاریگەری دەبێت لەسەر تاک و گۆمەڵگا ، وە گەر لێی بگەڕێت و سزای بۆ دانەنرێت ، ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی خودا سزایەکی گشت گیر بنێرێت بەهۆی ڕێگری نەکردن لەو مونکەر و خراپە قێزەونەوە، بۆیە پێویسته ڕێگری بکرێت لەم جۆر کارە نەشیاوانە و سزای بکەرەکانیان بدرێت ؛ بۆ ئەوەی ببنە پەند بۆ کەسانی تر .
زینا و (السحاق) یەک دەگرنەوە لەو ڕوەوە کە هەردوکیان حەڕامن و چێژ وەرگرتنێکی حەرامن ، وە جیاوازن لەڕوی حەقیقەت و شوێن و دەرهاوێشتەکانەوە . (الموسوعة الفقهية 24).
وە هیچ جیاوازیەک نی یە لە نێوان زانایان کە (السحاق) حەڕامە .
وە ابن حجر ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ ئەم کارەی لەتاوانە گەورەکان ئەژمار کردووە .
چارەسەریش ئەوەیە کە دەبێت ئافرەتانی موسوڵمان لەخوا بترسن ، وە ئاگاداری سەرەنجامی ئەم کارە ترسناکە بن ، وە هەوڵبدەن زەواج بکەن و داوێنى خۆیان لە حەرام وتاوان بپارێزن ، وەهەروەها عیبادەت زۆر بکەن وەک : ڕۆژو و زیکر و دوعاء ، وە با ئاگاداری ئەو هۆکار و ئامێرانە بن کە ژەهر لەنێو موسوڵماناندا بڵاو دەکەنەوە کاتێ کەعەقڵیان غافڵ و بێئاگایە .
وە بێگومان ئەم کارە چێژێکی کاتی یە ، ڕەنگە سزاکەی سەدان ساڵ بەردەوام بێت لەنێو ئاگری دۆزەخ دا گەر خاوەنەکەی بەهۆی ئەم کارەوە بمرێت ، وە خودا بێ ئاگا و غافڵ نیە لە کەسانی کەلە ڕەق و گوێ نەگر بۆ فەرمانەکانی ، و ستەمیش لەبەندەکانی ناکات ، و هەرکات بیەوێ سزایان دەدات و تۆڵەى ئەو خراپە و تاوانەیان لێ دەکاتەوە .

سەردان: ٣,٤٥٠ بەش: عیشق و خۆشەویستى