ئایا پیاو تەنها یەک ژنى هەبێ باشترە یان زیاتر لە ژنێک؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پیاو تەنها یەک ژنى هەبێ باشترە یان زیاتر لە ژنێک؟

شێخ محمد بن صالح العثیمین ـ رحمه الله تعالى ـ دەڵێ :
هەندێ لەزانایان پێیان وایە سونەتە پیاو یەک ژن بێنێت ، لەبەر ئەم هۆکارانە :
یەکەم : سەلامەت ترە و دوور ترە لە زوڵم و ستەمەوە ؛ چونکە گەر ژنی دووەمی یاخود زیاتری هێنا ڕەنگە نەتوانێت دادپەروەر بێت لەنێوانیاندا .
دووەم : لەبەر ئەوەی ڕێگری دەکات لەپارچە پارجە بوونی خێزان ، پیاو گەر زیاد لەژنێکی هەبوو حێزانەکەی دەبنە چەند بەشێکەوە ، هەندێ لەمنداڵەکانی لەو ژنەیانە ، وهەندێکی تریان لەو ژنەی تریانە ، وزۆ جار ناخۆشی لەنێوان منداڵەکاندا ڕوو دەدات لەبەر ئەوەی دایکیان ڕقیان لەیەکە ، هەروەک هەندێ جار دەبینرێت لەنێوان ئەوانەی زیاد لەخێزانێکیان هەیە .
سێیەم : هەروەها گەر یەک ژن بێت زیاتر دەتوانرێت مافەکانی بدرێت لەنەفەقە و شتەکانی تریش .
چوارەم :  ئاسان ترە و مرۆڤ دەتوانێ داد پەروەر بێت ، بەڕاستی دادپەروەری کارێکی گەورەیە ، پێویستی بەهەوڵێکی زۆر هەیە . وئەم بۆ چوونە بۆچوونی دیاری مەزهەبی [ﺍﻟﺤﻨﺒﻠﻲ]یە.
هەر بۆیە دەڵێین : هێنانی تەنها یەک ژن سەلامەت ترە ، بەڵام گەر کەسێک بەخۆی ڕادەبینێ و یەک ژن نابێتە هۆی ئەوەی داوێنی بپارێزێت ، ئەوا ئێمە فەرمانی پێدەکەین ژنی دووەم و سێیەم و چوارەمیش بێنێت تاوەکو دڵی ئاو دەخواتەوە وچاوی دەپارێزێت و دڵی ئارام دەبێت ''.
[ﺷﺮﺡ ﺯﺍﺩ ﺍﻟﻤﺴﺘﻘﻨـﻊ 12 .13]

سەردان: ٣,٦١٧ بەش: فرەژنى