حوکمی سەفەر کردنی پیاوێک چی یە کەدوو خێزانی هەبێت ، و لەگەڵ خێزانی یەکەمی دا سەفەر بکان ، بەبیانووی ئەوەی خێزانی دووەمی دوو گیانە وتوانای سەفەر کردنی نی یە ، و ئەو ڕۆژانەی بۆ قەرەبوو نەکردۆتەوە کە لەگەڵ خێزانی یەکەمی دا لەسەفەر بەسەری بردوون ، ئەمە لەکاتێکدایه پێش ئەوەی منداڵی ببێت پێی گوتووە بۆت قەرەبوو دەکەمەوە بەڵام حەوت مانگ تێپەڕ بووەو قەرەبووی نەکردووەتەوە ، وپێی گوتووە کاتێک منداڵت دەبێت دەتبەم بۆ عەمرە ..هتد .
خوای پەروەردگار فەرمانی کردووە بەدادگەر بوون لەنێوان خێزاندا وڕێگری کردووە لەپیاوان مەیلیان بەلای خێزانێکیاندا هەبێت ، وئەوی تر فەرامۆش بکەن .
جا سەفەر کردن بەخێزانێک بەبێ تیر وپشک وئیزنی یەکێک لەخێزانەکان ، بێگومان دەبێتە هۆی لەدەست چوونی مانەوە لەلای ، بۆیە پێویستە ئەو ڕۆژانەی بۆ قەرەبوو بکرێتەوە .
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەکەم: واجبێتى دادپەروەر بوون لەنێوان خێزانەکاندا .
خوای پەروەردگار فەرمانی کردووە بەدادپەروەر بوون لەنێوان خێزانەکاندا . وفەرموویەتی: (فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً) النساء/3.
واته: بهڵام ئهگهر لهوه ترسان كه دادپهروهر نهبن له نێوانیاندا ئهو كاته تهنها یهك ژنێك بهێنن .
ابن العربي رحمه الله تعالى : "لەتەفسیری: (فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا)، ـدا ، دەڵێت: زاناکانمان دەڵێن: مانای ئەوەیه: لەدابەش کردن مانەوە وبابەتەکانی پەیوەندی دار بەژن ومێردایەتی دا دادپەروەر بن ، وئەوە فەرزە .
"أحكام القرآن" (1 / 313).
وە ڕێگری کردووە لەگرنگی دان بەخێزانێکی وپشت گوێ خستنی ئەوانی تر .
پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: (مَنْ كَانَتْ لَهُ امْرَأَتَانِ فَمَالَ إِلَى إِحْدَاهُمَا، جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَشِقُّهُ مَائِلٌ) .
واته: هەر کەسێک دوو خێزانی هەبێت ، ومەیلی هەبێت بەلای یەکێکیاندا ، لەڕۆژی دوایی دێت و لایەکی خوارە .
رواه أبو داود (2133)، والترمذي (1141)، والنسائي (3942)، وابن ماجه (1969).
وصححه الشيخ الألباني، وقال: "وقال الحاكم: "صحيح على شرط الشيخين." ووافقه الذهبى، وابن دقيق العيد كما نقله الحافظ فى "التلخي " (3 / 201) وأقره..." انتهى من"إرواء الغليل" (7 / 80 - 81).
بۆیە پێویستە لەسەر پیاو دادپەروەر بێت لەنێوان خێزانەکانی دا لەهەموو شتێکدا کەلەتوانایدایە ، بەڵکو خۆی بەدوور بگرێت لەم هەڕەشەیە .
زانای پایەبەرز ابن العثيمين رحمه الله تعالى دەڵێت:
ئایا واجبە داد پەروەر بوون لەنێوان خێزاندا لەبابەتی هەدیە وبەخشیندا ؟
زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت دەڵێن: بەنیسبەت نەفەقەوە واجبە ، وجگە لەوە واجب نییە ؛ چونکە ئەوەی واجب بێت نەفەقەیە ، وئەو پێی هەستاوە ، وجگە لەوە هیچی تێدا نییە .
بەڵام ئەو بۆ چوونە لاوازە ، وبۆچوونی دروست ئەوەیە:
واجبە دادپەروەر بوون لەهەر شتێکدا کەلەتوانادا هەبێت ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەبەر ﷺ: (من كان له امرأتان فمال إلى إحداهما جاء يوم القيامة وشقه مائل)" انتهى من"الشرح الممتع" (12 / 429).
واته: هەر کەسێک دوو خێزانی هەبێت ، ومەیلی هەبێت بەلای یەکێکیاندا ، لەڕۆژی دوایی دێت ولایەکی خوارە .
وەسەفەر کردن بەدانەیەکیان جگە لەوی تریان وبێ تیر وپشک کردن ، جۆرێکە لەمەیل بوون بەلای یەکێکیاندا ، بۆیە پێغەمبەر ﷺ تیر وپشکی لەنێوان خێزانەکانی دا دەکرد .
عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: " كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَخْرُجَ سَفَرًا، أَقْرَعَ بَيْنَ نِسَائِهِ، فَأَيَّتُهُنَّ خَرَجَ سَهْمُهَا خَرَجَ بِهَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَعَهُ" رواه البخاري (2879)، ومسلم (2770).
واتە:پێغەمبەری خوا ﷺ کاتێ بیویستایە سەفەر کات تیر وپشکی لەنێوان خێزانەکانی دا دەکرد ، هەر کامەیان دەرچوایە لەگەڵ خۆی دەیبرد بۆ سەفەر .
وە ئەوە زیاتر پێویستە لەم سەردەمەدا کەناخۆشی وناڕەحەتی سەفەر کەم بووەتە ، وزۆر جار جۆرێکە لەچێژ بینین ، بۆیە تایبەت کردنی دانەیەکیان جۆرێکە لەمەیل بوون بەلای یەکێکیاندا وڕێگری لێ کراوە.
وەپێویستە لەسەر پیاو دادپەروەر بێت لەنێوان خێزانەکانی دا وڕێزی دانەیەکیان نەدات بەسەر ئەوی تریاندا .
دووەم: حوكمی سەفەر کردن لەگەڵ خێزانێکدا جگە لەوی تریان .
خێزانەکان یەکسانن لەمافدا ، ودروست نی یە دانەیەکیان ببرێت بۆ سەفەر وئەوی تریان پشت گوێ بخرێت .
ابن قدامة رحمه الله تعالى دەڵێت: گەر سەفەری بەدانەیەکیان کرد جگە لەوی تریان بەبێ تیر وپشک کردن ، تاوان بار دەبێت ، ودەبێ ئەو ڕۆژانە بۆ خێزانەکانی تری قەرەبوو بکاتەوە . وئەمە بۆچوونی شافعی یە .
و أبو حنيفة، ومالك دەڵێن:قەرەبووی ناکاتەوە ؛ چونکە دابەش کردن ڕۆژەکان لەماڵدایە نەک سەفەر .
والله أعلم.