مێردەکەم بەدرێژایی هەفتە کار دەکات ، و لەشەوی کۆتایی هەفتەدا دەڕوات لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەبێت و من بەتەنها جێ دێڵێت ، بەبیانوی ئەوەی حەقی خۆیەتی چونکە هەفتەکە بەکاملی بۆخێزانەکەیەتی ، ئایا مافى خۆمە کە ناڕەزایی دەربڕم؟
وە لەگەڵ هاوڕێکانى کات بەفیڕۆ دەدەن بەقسە ویاری کۆنکان دەکەن ونێرگەلە دەکێشن ...
ئایا تا چەند خۆ خەریک کردن بەم شتانەوە دروستە لەشەواندا؟
یەکەم :
بێویستە بابەتی ژیان و ژن ومێردایەتی بەلێک تێگەیشتن وخۆشەویستی بێت لەنێوان ژن ومێرددا ، و مەجالی گفتوگۆ هەبێت وبیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەن و با هەریەکێکیان چی لەدڵیدا هەیە بەوەی بەرانبەری بڵێت لەو کێشانەى کە هەیانە، وهەوڵی یارمەتی وهاوکاری یەکتر بدەن بۆ چارە سەر کردنی کێشەکانیان .
وە بێگومان کاتێ پیاو تەواوی هەفتەکە بەکار کردن بەسەر بەرێت پێویستی بەئسراحەت و بردنە سەری کاتی خۆشى دەبێت لەگەڵ هاوەڵەکانیدا ،و ڕەنگە ئەوەی بۆ نەڕەخسێت تەنها لەکۆتایی هەفتەدا نەبێت ، هەر بۆیە هیچ ڕێگریەک نی یە لەوەی پیاو لەگەڵ هاوەڵەکانیدا کۆ ببێتەوە ، وکاتی خۆش بەسەر ببەن بەڵام بەمەرجێ تاوان وسەرپێچی لەو کۆبوونەوانەدا نەبێت .
جا بەنیسبەت ئەو کۆبونەوەوە گەر کەسێکی تێدا بوو نێرگەلەی دەکێشا ، هەروەک لەپرسیارەکەدا هاتوو ، ئەوا دروست نی یە مێردەکەت لەگەڵیان بەشەدار بێت ، بەو شێوەیە بەردەوام بێت لەگەڵیان هەر چەند نێرگەلەش نەکێشێت ، چونکە ئەو جێگەیە جێگای خراپەیە ، ودروست نی یە بەشدار بێت لەگەڵیان ، پاشان دوور نییە ئەویش فێری نێرگەلە کێشان بێت و لەگەڵیاندا بیکێشێت ، وەبەهەمان شێوە یاری کۆنکانیش .
دووەم :
ئەسڵ لە نەنوستندا لەدوای عیشاوە باش نی یە ، چونکە دەبێتە هۆی کەم تەرخەم بوون لەئەنجامدانی نوێژی بەیانی ، وبەفیڕۆ دانی مافەکان ، هەر بۆیە ئیمامی بوخاری بابەتێکی ناو ناوە : ( بَاب مَا يُكْرَهُ مِنْ السَّمَر بَعْدَ الْعِشَاء ).
واتە : بابەتی خراپی ومەکڕوهی نەنوستن لەدوای عیشاوە .
وەالإمام ابن حجر رحمه الله لەشەرحی ئەو بابەتەدا دەڵێت :
أَيْ بَعْدَ صَلَاتهَا ... ؛ وَالْمُرَاد بِالسَّمَرِ فِي التَّرْجَمَة مَا يَكُون فِي أَمْرٍ مُبَاحٍ ، لِأَنَّ الْمُحَرَّمَ لَا اِخْتِصَاص لِكَرَاهَتِهِ بِمَا بَعْدَ صَلَاة الْعِشَاء ، بَلْ هُوَ حَرَامٌ فِي الْأَوْقَات كُلِّهَا .
واتە : دوای نوێژی عیشا ...؛ مەبەست لە(بالسَّمَرِ)شتێکە کەموباح بێت ؛ چونکە شتی حەڕام کاتێکی تایبەتی نی یە بۆ خراپ بوون بەدوای عیشاوە ، بەڵکو لەهەموو کاتێکدا حەڕامە .
وەئیمامی البخاري(599) ومسلم (647) لەئەبو هوڕەیرەوە گێڕاویانەتەوە کە پێغەمبەر خوا ﷺ: َ(كَانَ يَسْتَحِبُّ أَنْ يُؤَخِّرَ الْعِشَاءَ ، وَكَانَ يَكْرَهُ النَّوْمَ قَبْلَهَا ، وَالْحَدِيثَ بَعْدَهَا) .
واتە : پێی خۆش بوو نوێژی عیشا دوا بخات ، وپێی ناخۆش بوو لەپێش عیشا بنوێت ولەدوای عیشاش قسە بکرێت .
الحافظ ابن حجر رحمه الله دەڵێت :
" لِأَنَّ النَّوْم قَبْلَهَا قَدْ يُؤَدِّي إِلَى إِخْرَاجهَا عَنْ وَقْتهَا مُطْلَقًا أَوْ عَنْ الْوَقْت الْمُخْتَار , وَالسَّمَر بَعْدَهَا قَدْ يُؤَدِّي إِلَى النَّوْم عَنْ الصُّبْح أَوْ عَنْ وَقْتهَا الْمُخْتَار أَوْ عَنْ قِيَام اللَّيْل .
واتە : چونکە نوستن پێش عیشا ڕەنگە ببێتە هۆکاری ئەوەی لەکاتی دیاری کراویدا نوێژی عیشا ئەنجام نەدرێت ، وقسەکردن ونەنوستنیش دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ نوێژی بەیانی بەخەبەر نەیەت یاخود لەکاتی خۆیدا ئەنجام نەدات .
پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب لەخەڵکی دەدا لەسەر درەنگ نوستن ودەیفەرموو : لەسەرەتای شەودا ناونوون و لەکۆتایەکەیدا دەنون ؟!
حەتمەن ئەمە هۆکاری ڕێگرتنە لەدرەنگ نوستن " انتهى .
سێیەم :
جا نەنوستن دوای عیشا هەروەک ئاماژەمان پێ دا مەکڕوهە لەئەسڵدا ، ئەوا گەر شتێکی حەڕامی لەگەڵدا نەبێت ، خۆ ئەگەر شتی حەرامی لەگەڵ بوو ئەوا بێگومان حەڕامە ، بەتایبەت گەر ببێتە هۆی لەدەس چوونی نوێژ ، یاخو دواخستنی .
بەڵام گەر نەنوستن بەمەبەستی عیبادەت بێت ، وەک نوێژ کردن یاخود خوێندنی قورئان ، یاخود زانستی شەرعی ، یاخود هەر مەبەستێکی شەرعی تر ، ئەوا کارێکی چاکە، بەڵام بەمەرجێک نەبێت هۆکاری لەدەس چوونی عیبادەتێکی لەپێش تر ؛ واتە : نابێ لەبەر قورئان خوێندن وزانستی شەرعی درەنگ بنوێت پاشان نوێژی بەیانی لەدەس بچێت وهەڵ نەستێت بۆی ، بەڵکو دەتوانێت نەنوێت لەبەر عیبادەتێک کەپێویستی پێیەتی ، بەمەرجێک نەبێتە هۆی لەدەس چوونی نوێژ ،یاخود کەم تەرخەمی کردن لەمافی خێزان یاخود میوان ، وهاوشێوەی ئەمانە .
هەربۆیە ئیمامی بوخاری رحمه الله لە صەحيحەکەیدا بابەتێکی ناو ناوە : " باب السمر في العلم" ، وەچەند فەرموودەیەکی لەو بارەیەوە هێناوە کەبەڵگەیە لەسەر ئەوە .
الحافظ ابن حجر رحمه الله دەڵێت :
" وقد سمر عمر مع أبي موسى في مذاكرة الفقه ، فقال أبو موسى "الصلاة" ؟ فقال عمر : إنا في صلاة " انتهى من "فتح الباري" .
واتە : پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب لەگەڵ ئەبو موسادا درەنگ دەنوستن وسەقاڵی زانست بوون ، جائەبو موسا پێی گوتی : نوێژ ؟ عومەریش فەرمووی : ئێمە لەنوێژداین .
وەئیمامی أحمد (6589) فەرموودەیەکی لەعبداالەی کوڕی عومەرەوە ڕیوایەت کردووە و ئەلبانی بەسەحیحی داناوە ودەلێت پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( الصِّيَامُ وَالْقُرْآنُ يَشْفَعَانِ لِلْعَبْدِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ؛ يَقُولُ الصِّيَامُ : أَيْ رَبِّ مَنَعْتُهُ الطَّعَامَ وَالشَّهَوَاتِ بِالنَّهَارِ فَشَفِّعْنِي فِيهِ ، وَيَقُولُ الْقُرْآنُ : مَنَعْتُهُ النَّوْمَ بِاللَّيْلِ فَشَفِّعْنِي فِيهِ . قَالَ : فَيُشَفَّعَانِ ) .
واتە : ڕۆژو و قورئان لەڕۆژی دوایدا شەفاعەت بۆ مرۆڤ دەکەن : ڕۆژو دەڵێت : ئەی خودایە من بەڕۆژ ڕێگریم لێ کرد لەخواردن و ئارەزووەکانی بۆیە شەفاعەتم قەبوڵ بکە ، وقورئان دەڵێت : من بەشەو ڕێگریم لێ کرد لەنوستن وشەفاعەتم وەربگرە ، دەڵێت : شەفاعەتەکەیان وەردەگیرێت .
بەکورتی :
درەنگ نوستن لەدوای عیشا لەئەسڵدا مەکروهە گەر بکرێتە عادەت ، خۆ ئەکەر شتێکی حەرامی تێکەڵ بوو ، ئەوا بێگومان ئەو درەنگ نوستنە حەڕام دەبێت ، خۆ ئەگەر بۆ عیبادەت بێت ، ئەوا دروستە یاخود چاکە ، بەگوێرەی حاڵەتەکان دەگۆڕێت .
جا دروستە هەندێ جار مێردەکەت درەنگ بنوێت لەگەڵ هاوڕێکانیدا ، بەمەرجێک مافی خێزانەکەی پێشێل نەکات ، وە لەو درەنگ نوستنەدا کار یاخود قسە وگوفتاری خراپ بوونی نەبێت .
پاشان ئامۆژگاریمان بۆ تۆ ئەوەیە نەرم ونیان بیت لەگەڵ مێردەکەدا وهەوڵی لێک تێگەیشتن بدەیت و بەلەسەر خۆی وای لێ بکەیت واز لەو کارە بێنێت .