لەوەتەى زەواجم کردووە کێشەى داراییمان هەیە و بەرەکەت لەو پارەیەدا نیە کە دێتە دەستمان ئایا چ ئامۆژگاریەکتان هەیە بۆمان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لەوەتەى زەواجم کردووە کێشەى داراییمان هەیە و بەرەکەت لەو پارەیەدا نیە کە دێتە دەستمان ئایا چ ئامۆژگاریەکتان هەیە بۆمان؟

یەکەم :
پێویستە بزانيت کە گەورەترین هۆکاری بەرەکەت لەدین و دونیادا : تەقوای خودایە، ئەوەش بەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی خودایە ، ودوور کەوتنەوە لە حەرامکراوەکان ؛ چونکە یەکێک لەخراپیەکانی تاوان ئەوەیە کاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی مرۆڤ ، وەهەموو ئەو شتانەی کەپەیوەندی بەژیانی مرۆڤەوە هەیە ماڵ ومنداڵ وسەیارە ، هەروەک هەندێ لەسەلەف گوتیانە : " إِنِّي لَأَعْصِي اللَّهَ فَأَعْرِفُ ذَلِكَ فِي خُلُقِ امْرَأَتِي وَدَابَّتِي " .
واتە : من بێ فەرمانی خودا دەکەم شوێنەوارەکەی لەسەر ڕەوشتی خێزان و وڵاخەکەم بەدی دەکەم .

ابن القيم رحمه الله دەڵێت :
ومن عقوباتها [ أي: عقوبات المعاصي ] : أنها تمحق بركة العمر ، وبركة الرزق ، وبركة العلم ، وبركة العمل ، وبركة الطاعة .
وبالجملة : أنها تمحق بركة الدين والدنيا ؛ فلا تجد أقل بركة في عمره ودينه ودنياه ممن عصى الله ، وما محقت البركة من الأرض إلا بمعاصي الخلق ... ، وإن العبد ليحرم الرزق بالذنب يصيبه ...انتهى من "الداء والدواء" (58) .
واتە : یەکێک لە سزا و عوقوبەکانی تاوان ، ئەوەیە : دەبێتە هۆی نەمانی بەرەکەت لەتەمەن ، زانست وعیبادەتدا .
بەکورتی دەبێتە هۆکاری نەمانی بەرەکەت لەدین ودونیادا ؛ هیچ بەرەکەتێک لەتەمەن ودین و دونیای کەسێکدا نابینی کەبێ فەرمانی خودا دەکات ، وهۆکاری نەمانی بەرەکەتی ئەرز : تاوانی دروست کراوەکانە...، و مرۆڤ بێبەش دەبێت لەڕزق بەهۆی تاوانێکەوە کەئەنجامی داوە .. "

وەیەکێک لەبەرەکەتەکانی گوێڕایەڵی خودا ئەوەیە کەشوێنەوارەکەی لەسەر ژیانی مرۆڤ دەردەکەوێت لەماڵ ومنداڵ ودەور ەر ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ) الأعراف/96 .
واتە : وه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شارو دێیه‌كان ئیمان بێنن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆیان بپارێزن له‌ تاوان ئه‌وه‌ به‌ره‌كه‌تی خۆمانیان بۆ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ باران بارین وه‌ له‌ زه‌ویشه‌وه‌ به‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و جۆره‌ها به‌رووبووم و خێرو خێرات به‌ڵام ئه‌وان پێغه‌مبه‌ران و ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌ درۆزانى و ئیمانیان پێ نه‌هێنا بۆیه‌ سزامان دان و بردیانمانه‌وه‌ به‌هۆی كوفرو تاوان و كرده‌وه‌ى خراپیانه‌وه‌.

الشيخ السعدي رحمه الله ـ لە تەفسيرەکەیدا(298) دەڵێت :
کاتێ خوای پەروەردگار باسی ئەو کەسانەی کردووە کەپێغەمبەرانیان بەدرۆ دەخستەوە کەچۆن توشی ناڕەحەتیان دەکات ، وەک ئاگادار کردنەوە وئامۆژگاری کردنێک بۆیان ، وە توشی خۆشیان دەکات وەک مەجال دانێک ، پاشان باسی ئەوەی کردووە کە گەر خەڵکی ئەو لادیێیە بەڕاستی لەدڵەوە باوەڕیان بهێنایە و فەرمانى خودایان جێ بە جێ بکردایە ودوور کەوتنایەتەوە لەتاوان وسەرپێچی خودا ، ئەوا خودا بەرەکەتی ئاسمان وزەوی بۆ دەناردن ، بارانی بۆ دادەباراندن ،وئەرزی بۆ شین دەکردن کەخۆیان وحەیوانەکانیان بەچاکترین شێوە سوودی لێ ببینن بەبێ هیلاکی وماندوو بوون ، بەڵام ئەوان باوەڕیان نەهێنا وتەقوای خودایان نەکرد وخوداش سزای دان { فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ } ؛
واتە : سزامان دان بەهۆی ئەو کارانەی کەئەنجامیان دەدا .

جا واجبە لەسەر تۆ ومێردەکەت سەرەتا تەوبەیەکی ڕاست گۆیانە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خودا ، وبەردەوام زیکری خودا بکەن وداوای لێخۆش بوون لەخودا بکەن ؛ چونکە یەکێک لەگەورەترین هۆکارەکانی بەرەکەت داوای لێ خۆش بوون کردنە .
هەروەک پێغەمبەر هود بەگەلەکەی فەرموو : ( وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا مُجْرِمِينَ ) هود/52 .
واتە : ئەی گەلەکەم داوای لێ بوردن لەخوداکەتان بکەن وپاشان بگەڕێنەوە بۆ لای ، ئەو کات خودا لەئاسمانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت وبەهێزتان دەکات بۆیە پشت هەڵ مەکەن وەک کەسانی موجریم وخراپەکار .

وە پێغەمبەر نوح بەگەلەکەی فەرموو : (فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا * يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا * وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَلْ لَكُمْ أَنْهَارًا ) نوح/10-12 .
واتە : گوتم داوای لێ بوردن لەخوداکەتان بکەن بەتەئکید خودا لێ بوردەیە وماڵ ومنداڵتان پێ دەبەخشێت وباخ و بێستان و ڕوبارتان پێ دەبخشێت .

ابن كثير رحمه الله دەڵێت :
" أي : إذا تبتم إلى الله واستغفرتموه وأطعتموه ، كثر الرزق عليكم ، وأسقاكم من بركات السماء ، وأنبت لكم من بركات الأرض ، وأنبت لكم الزرع ، وَأَدَرَّ لكم الضرع ، وأمدكم بأموال وبنين ، أي : أعطاكم الأموال والأولاد ، وجعل لكم جنات فيها أنواع الثمار ، وخللها بالأنهار الجارية بينها " انتهى .
"تفسير ابن كثير" (8 / 233)
واتە : گەر تەوبەتان کرد وگوێڕایەڵی خوداتان کرد ئەوا ڕزقتان بۆ زیاد دەکات ، وبەرەکەتی ئاسمانتان بەسەردا دادەبارێنێت وەهەروەها بەرەکەتی ئەرزتان بۆ دەردێنێت ، و زەرعاتان بۆ دەڕوێنێت ، و گوانی حەیوانەکانتان بۆ پڕ شیر دەکات ، وماڵ ومنداڵتان بۆ زیاد دەکات، وجۆرەها باخ و بێستانتان پێ دەبەخشێت وهەروەها لەنێوان ئەو باخەدا جۆگەلە وڕوبار بەژێریاندا تێ دەپەڕێنێت .

دووەم :
هەروەک چۆن یەکێک لەگەورەترین هۆکاری ڕزق تەقوای خودایە لەهەموو شتێکدا ، بەهەمان شێوەیە تەقوای خودا لەگەورەترین هۆکاری بەردەوام بوونی ئەو ڕزقەیە، ئەوەش بەوە دەبێت ئاگاداری ماڵەکەی بێت وبزانێت :
لەکوێ وە و چۆن پەیدای دەکات ولەچیدا سەرفی دەکات ، بۆیە دەبێت لەڕێگای حەڵاڵەوە نەبێت هەوڵی بەدەس هێنانی ڕزق نەدات ، و واز لەحەڕام بێنێت ، وئەوەش کەگومانی لەسەرە ، بێگومان ئەوەندە ڕێگای بەدەست هێنانی ماڵی حەڵاڵ هەیە کەمرۆڤ بێ پێویست بێت لەڕێگای حەڕام إن شاء الله .

پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : (إِنَّ الرُّوحَ الأَمِينَ [ يعني : جبريل ] نَفَثَ فِي رُوْعِي ، أَنَّهُ لَيْسَ مِنْ نَفْسٍ تَمُوتُ حَتَّى تَسْتَوْفِيَ رِزْقَهَا ، فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَجْمِلُوا فِي الطَّلَبِ ، وَلاَ يَحْمِلْكُمَ اسْتِبْطَاءُ الرِّزْقِ عَلَى أَنْ تَطْلُبُوهُ بِمَعَاصِي اللهِ فَإِنَّهُ لاَ يُنَالُ مَا عِنْدَ الله إِلاَّ بِطَاعَتِهِ ) .
رواه ابن أبي شيبة في المصنف (13/227) وغيره ، وصححه الألباني .
واتە :جبریل علیه السلام پێی ڕاگەیاندم کە هیچ کەسێک نامرێت تاوەکو هەموو ڕزقەکەی نەخوات وبەدەستی نەههێنێت ، تەقوای خودا بکەن وبەجوانی بەدوای ڕزقدا بگەڕێن ، وا درەنگ دەس کەوتنی ڕزق واتان لێ نەکات دەست بۆ تاوان وڕێگای نادروست بەرن ، بەتەئکید ئەوەی لای خودایە بەبێ فەرمانی خودا بەدەس نایەت .

سێیەم :
یەکێک لەشتە گرنگەکان ئەوەیە لەم جۆرە شتانەدا مرۆڤ تەماشا بکات بزانم داهاتی چەندە ، پاشان بەگوێرەی ئەو داهاتە شت بکڕێت و مەسڕەف بکات وتەماشای دەور وبەر نەکات وکاری بەوان نەبێت چۆن دەژین و چ دەکڕن ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( لِيُنْفِقْ ذُو سَعَةٍ مِنْ سَعَتِهِ وَمَنْ قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُ فَلْيُنْفِقْ مِمَّا آتَاهُ اللَّهُ لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْساً إِلَّا مَا آتَاهَا سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْراً) الطلاق/7 ؛
واتە : با هەر کەسێک بەگوێرەی ئەوەی پێی بەخشراوە سەرفی بکات وهەرکەسێک ڕزقی کەم بوو با ئەوەندە سەرف بکات کەخودا پێی بەخشیوە ، خودا تەکلیف لەهیچ کەسێک ناکات بەقەد ئەوە نەبێت کەپێی بەخشێیوە ، حەتمەن خودا لەدوای ناخۆشی خۆشی وبەرفراوانی دێنێت .

جا بێگومان هیچ عاقڵی نیە وهیچ حیکمەتێک لەوەدا نی یە، بەڵکو شەرعیش نی یە کەسی هەژار وهاوشێوەکانی تەماشای کەسی دەوڵەمەند بکەن وبیانەوێت وەک ئەوان بژین، بەڵکو پێویسته لەسەری بەگوێرەی داهاتی خۆی مەسڕەف بکات .

وە با باش بزانێت کە وەسەتیەت لەماڵ بەخیشن ونەفەقە کردندا یەکێکە لەگرنگترین هۆکارەکانی سەرکەوتن لەژیاندا ، وەهەست کردن بەبەرەکەت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَلا تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَى عُنُقِكَ وَلا تَبْسُطْهَا كُلَّ الْبَسْطِ فَتَقْعُدَ مَلُومًا مَحْسُورًا ) الإسراء/29 .
واتە : دەستەکانت زۆر مەنوقێنە وڕەزیل مەبە وەهەروەها زۆر دەست بڵاویش مەبە بەشێوەیەک خەڵک لۆمەت بکەن .

ابن كثير رحمه الله دەڵێت :
" يقول تعالى آمرًا بالاقتصاد في العيش ذامّا للبخل ناهيًا عن السَّرَف : ( وَلا تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَى عُنُقِكَ ) أي : لا تكن بخيلا منوعًا ، لا تعطي أحدًا شيئًا ، ( وَلا تَبْسُطْهَا كُلَّ الْبَسْطِ ) أي : ولا تسرف في الإنفاق فتعطي فوق طاقتك ، وتخرج أكثر من دخلك ، فتقعد ملومًا محسورًا " انتهى .
"تفسير ابن كثير" (5 / 70) .
واتە : خوای پەروەرگار فەرمانی بەوەسەتیەت کردووە لەماڵ سەرف کردندا و سەرزەنشتی ڕەزیلی کردووە وەهەروەها ڕێگری کردووە لەئیسڕاف( وَلا تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَى عُنُقِكَ )واتە : زۆر ڕەزیل مەبە، بەشێوەیەک هیچ نەبەخشیت ،
( وَلا تَبْسُطْهَا كُلَّ الْبَسْطِ )واتە : زیادەڕەوی مەکە لەماڵ سەرف کردندا بەشێوەیەک زیاد لەتوانای خۆت شت بکڕیت بەشێوەیەک ببی بەجێی تانە وتوانجی خەڵک .

هەر بۆیە وتراوە : ئیقتسادی و وەسەتیەت لە ماڵ سەرف کردندا نیوەی مەعشیەتە .

چوارەم :
گەر هەستان بە نەبوونی و ناڕەحەتی کرد ئەوا پێویستە لەسەرتان ئارام بگرن ؛چونکە ڕزگار بوون نزیکە، و موژەدەتان لێ بێت کە لەگەڵ هەر ناخۆشیەکدا خۆشی هەیە ولەدوای هەر تەنگانەیەک فراوانی خۆش گوزەرانیە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( ... سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا ) الطلاق / 7 .
واتە : حەتمەن خودا لەدوای ناخۆشی خۆشی وبەرفراوانی دێنێ .

شێخ السعدي دەڵێت:
" هذه بشارة للمعسرين ، أن الله تعالى سيزيل عنهم الشدة ، ويرفع عنهم المشقة " انتهى .
"تفسير السعدي" (ص 871)
واتە : ئا ئەمە موژەیەکە بۆ ئەو کەسانەی کەنەبوون و لەژیانێکی ناخۆشدان ، کەخودا ئەو ناخۆشیەیان لەسەر لادەبات ، وڕزگاریان دەکات لەتەنگانە ونەبوونی .

والله أعلم .

سەردان: ٣,٥٣١ بەش: هەمەجۆر