ئایا حوكمی بەكارهێنانی شت ومەكی سووكی حكومەت چیە بۆ مەبەستی تایبەتی كەسی وەكو پێنووس و زەرف وڕاستە وئەو جۆرە شتانە لەلایەن فەرمانبەرەوە، خوا پاداشتتان بداتەوە؟
بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بەكارهێنانی ئامێر وئامرازی حكومی كە لە نوسینگەو فەرمانگە جۆر بەجۆرەكاندایە بۆ مەبەستی تایبەتی حەرامەو دروست نیە، چونكە ئەوە پێچەوانەی پاراستنی ئەو سپاردەیەیە كە خوای گەورە واجبی كردووە بپارێزرێ مەگەر شتێك نەبێت كە زەرەرو زیان نەدات و كاریگەری نەبێت وەكو ڕاستە(مسطرة)، بەڵام بەكارهێنانی پێنووس وكاغەزو پەڕەو ئامێری نووسین وئامێری وێنەگرتن ئەوا حەرامە و ماڵی تایبەتی تۆ نیە.
[الشیخ محمد بن صالح العثيمين]