بۆ سەلەفیەكان لە هەڵوەستەكاندا قسە ناكەن و هەڵوێستی خۆیان بۆ خەڵك و ڕوون ناكەنەوە و مەوقیفیان دیار نیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆ سەلەفیەكان لە هەڵوەستەكاندا قسە ناكەن و هەڵوێستی خۆیان بۆ خەڵك و ڕوون ناكەنەوە و مەوقیفیان دیار نیە؟

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه ومن واله، أما بعد:

سەرەتا پرسسیارەكە ڕاست نیە، سەلەفیەكان مەوقیفیان هەیە بەڵام دەكرێت بگونجێت بۆ مەوقیفی سەلەفیەكان وەكو مەوقیفی تێكڕای گروپە ئیسلامیەكان نیە، ئەوەیان بەڵێ وایە، لە هەندێ شتدا مەوقیفی سەلەفیەكان جیاوازە لە هەندێ لە گروپە ئیسلامیەكان. بۆ نموونە كاتێ گۆڤاری چرپە ئەو كوفرەی تێدا كرا مامۆستا سەلەفیەكان لە وتاری هەینیدا باسیا كردو ئینكاریان لەوە كردووەو وە نەصیحەتی موسڵمانیان كردووە كە ئەو كارە بە كوفر دابنێن و هەر كەسێك مسقاڵە زەڕەیەك لە دڵیدا ڕازی بێت و بە باشی بزانێت ئەوە پێی كافر دەبێت و لە دین پێی دەچێتە دەرەوە، هەركەسێك لە دڵیشیدا پێ ناخۆش نەبێت ئەوە لە ئیمانی بترسێت، ئەمە هەمووی كراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وتراوە ڕێگای شەرعی و هەڵوێستی شەرعی ئەوەیە كە مامۆستایانی و ئاینی پیاو ماقوڵان ئەوانە بڕۆن بۆ لای سەركردەو بەرپرسەكان لە گەڵ ئەوان قسەبكرێت و چارەسەرس كێشە بكرێت بە شێوەیەكی باش و زانستیانەوە ئەدەبانە و حەكیمانە و كاربەجێیانە، ئەوە مەوقیفی سەلەفیەكان بووە.
پێش ئەوەی ئەو (خۆپیشاندانە)ی پێش دەرگای پەرلەمان بكرێت چەندان پرسیار هاتووە بۆ ئێمە ئایا شتێكی وا دەكرێت بڕۆین وتومانە نەخێر چونكە ئەوە هەڵوێستێكی شەرعی نیەو خراپە و فەوزاو فیتنەیەو تێكدانە و خواش دەزانێ كە دەستی كێی لە پشتە و بە چ ئاقارێكدا دەڕوات بێگومان.
كەواتە ئێمەش هەڵوێستمان هەبووە بەڵام هەڵوێستمان ئەوە نەبووە هانی خەڵكی بدەین بڕۆن كاول كاری بكەن و و خۆپیشاندان بكەن و فیتنەو ئاژاوە دروست بێت و نەش زانین كێ پاڵی پێوە دەنێت و مەصڵەحەتی كێی تێدایە، نەخێر ئەوەمان وتووە كە نەكرێت،كەواتە ئێمەش مەوقیفمان هەبووە بەڵام مەوقیفمان لە كەسێكی حەماسی و نا حەكیم و نازانا بەشەرعی خواو سوننەتی خوا جیاوازە، نەك بۆ ئەم ڕوواوە ئێمە بۆ تێكڕای ڕووداوەكانی تریش هەڵوێستی خۆمان هەبووە، بۆ نموونە ئەو خۆپیشاندانانەی كە لە پێشوودا كرا نەك هەر هەڵوێست نەبووە بەڵكو من وتاری هەینیم لە سەری داوەو كتێبیكیشم لەسەری نووسیوە بە ناوی(گۆڕانكاری ڕاستەقسینەو بە سوود كامەیە) بۆیە هەڵوێستمان هەبووە بەڵام مەرج نیە هەڵوێستی ئێمە وەكو فڵانە حیزب بێت، دەمانەوێت خوا یارمەتیمان بدات بە پێی شەرع بێت و بە گوێرەیی سوننەت بێت بێ ئەوەی كاریگەری و فشاری كۆمەڵگا یان حزب یان حكومەتمان لەسەر بێت یان هی وڵاتانی دەرەوە، ئێمە بە حەماسەت و عاتیفەت ناجوڵێین بەڵام بە شەرعی خوا دەجوڵێین خوا هاوكارمان بێت، جا خەڵك پێی خۆشە پێی خۆش نیە یان حكومەت پێی خۆشە یان نا ئەوە گرنگ نیە بەلای ئێمەوە، لەوانەیە لە مەوقیفێكدا هەڵوێستمان هەبێت حزبی ئیسلامی پێش خۆش بێت یان لە یەكێكی تر حكومەت پێی خۆش بێت، هەڵوێستێكت هەیە لەو جوزئییەتەدا حكومەت پێ خۆش نییە  .
ئێمە گوێ نادەین بەوە كە كێ پێی خۆشە كێ پێی ناخۆشە، گوێ دەدەینە ئەوە كە ئایا ڕەزابوونی خوا تێدایە و بە گوێرەیی شەرعی خوایە یان نا، كە لەگەڵ حزبێكی ئیسلامی هەڵوێستمان وەكو یەك یان نزیك لە یەك بوو حكومەت بڵێ ئا ئەوانە حزبێكی سیاسین یان لە كارێكی تر لەگەڵ حكومەت هەڵوێستمان نزیك بوو ئەوكاتە حزبی ئیسلامی بڵێن ئەوان پیاوی حكومەتن، ئەمانە هەمووی بوهتانەو لەهەر لایەكەوە بكرێت بۆ سەلەفیەكان، سەلەفی دەیانەوێت خوای گەورە لە خۆیان ڕازی بكەن و شەرعی خوا چۆنە بەو شێوەیە بمێنێتەوە خەڵك بانگ بكەن بۆ ئەوە بە بێ ئەوەی كە سوپاس بۆ خوا پیاوی كەس بن یان بە تەوجیهی لایەنێك بچن بە ڕێوە جگە لە تەوجیهی كتاب و سوننەت نەبێت.
والله أعلم.
ئەم پرسیارە لەلایەن (د.عبداللطيف أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٣٧٥ بەش: سەلەفیەت