ئایا دەبێت كەسێك بە خۆی بڵێت من سەلەفیم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دەبێت كەسێك بە خۆی بڵێت من سەلەفیم؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هیچ ڕێگرییەك نییە، شیخ الإسلام إبن تیمیة‌ش (ڕەحمەتى خواى پەروەردگارى لێبێت) دەڵێت: [لا عيب على من أظهر مذهب السلف وانتسب إلى السلفية واعتزى إليه، بل يجب قبول ذلك منه بالإتفاق، فإن مذهب السلف لايكون إلا حقاً] .
واتە هیچ عەیب لەوەدا نییە كەسێك كە نیسبەتى سەلەفییەت بداتە پاڵ خۆى، چونكە نیسبەت بۆ ئەوە بریتییە لە نیسبەتێكى حەق نەك نیسبەتێكى (باطل)، واتە كەسێك كە ئەو نیسبەتە بداتە پاڵ خۆى ناڵێت من (قادرى یان نەقشبەندى یان صۆفى)م، بەڵكو نیسبەتى خۆى دەداتە پاڵ مەنهەجى سەلەف وە مەنهەجى سەلەفیش حەقەو هەركەسێك خۆى بداتە پاڵ حەق ئەوە هیچ عەیبى تێدا نییە، بەڵام بە مەرجێك مەبەستى ئەوە نەبێت كە (من لە عیبادەت و گوێڕایەڵیمدا سەدا سەد وەكو صەحابەم) نەخێر بەڵكو بڵێت مەبەستم ئەوەیە كە من مەنهەجم مەنهەجى ئەوانەو هەر ئەویشم پێ دروستە، جا ئەگەر هاتوو ئەو كەسەى نیسبەتى خۆى دەداتە پاڵ ئەو مەنهەجە بەتەواوى كردەوەكەى و عەقیدەكەى لەگەڵ ئەو نیسبەتەدا ڕێك بوو (ڕوخسارو ناوەوە)ى ئەوە كارێكى باشەو ڕاستە، ئەگەر هاتوو لە ڕوخساردا موافق بوو بەڵام لە ناخەوە وانەبوو ئەوا وەكو مونافیق وایە، یان ئەگەر هاتوو كابرا وابوو بەڵام هەڵس و كەوتى ناشرین بوو وە كردەوەكانى خراپ بوو ئەوا دەبێت ئامۆژگارى بكرێت بۆ ئەوەى كە ئەو مەنهەجە بە هۆى ئەوەوە ناشرین نەكرێت چونكە خەڵكانێك مەنهەج لە كەسەكاندا دەخوێننەوە، جا پێى بوترێت تۆ یان نیسبەتى خۆت مەدە پاڵ سەلەفەوە یان ڕەوشتت جوان بكە، هەڵسوكەوتت چاك بكەو وەكو (سەلەف)بە، وەكو (صەحابە)بە.
لە لایەن بەڕێز [د.عبداللطيف أحمد] ه وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٦٩١ بەش: سەلەفیەت