چۆن پێناسەی‌ وەهابیەت دەكەیت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن پێناسەی‌ وەهابیەت دەكەیت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. 
ئەمە ناوێكە دوژمنانی‌ دین دروستیان كردووە، شێخ" محمد كوڕی‌ عبدالوهاب"یەكێك بووە لە زاناكان هاتووە لە سەردەمی‌ خۆی‌ مەنهەجی‌ پێغەمبەر()و هاوەڵانى زیندوو كردۆتەوە، لەو كاتەدا خەڵكی‌ خەریكی‌ شەخص پەرستی‌ بوون لە سعودیە، وە كەعبە ببوو بە چوار مینبەر (مینبەری‌ شافیعیەكان و حەنبەلیەكان و مالیكیەكان و حەنەفیەكان) كەس لەدوای‌ كەس نوێژی‌ نەدەكردو تەفرەقەیەكی‌ زۆر لە عەقیدەو بیرو باوەڕی خەڵكدا هەبوو. لەو كاتەدا ئیمامی‌ محمدی‌ كوڕی‌ عبدالوهاب بانگی‌ خەڵكی‌ كردو ووتی‌ خەڵكینە گۆڕپەرست و شەخص پەرست مەبن و وەرن خودای‌ تاك و تەنها بپەرستن، حوكمی‌ قورئان جێ‌ بەجێ‌ بكەن و موسڵمانان یەك میللەتن و ئیمە یەك قیبلەمان هەیەو دەبێت یەك پێشەوامان هەبێت نەك چوار مینبەر لە كەعبەدا، جا دوژمنانی‌ دین هەر كەسێك بە دوای‌ (محمدی‌ كوڕی‌ عبدالوهّاب) بكەوتایە پێیان دەوت وەهابی‌، لە ڕاستیدا ئەو بانگی‌ خەڵكی‌ دەكرد بۆ دینی‌ ئیسلام نەك بۆلای‌ خۆی‌، وە ئەو كتابێكی‌ هەیە (كتاب التوحید) لە فەرمودەی‌ خوداو پێغەمبەر زیاتر هیچی‌ تری‌ باس نەكردووە، بۆیە وەهابیەت بوونی‌ نیە وە بەڵگەش لە سەر ئەوەی‌ ئەم زاراوەیە لەلایان دوژمنانی‌ ئیسلام وە دانراوە، دەبینین محمدی‌ كوڕی‌ عبدالوهاب بانگەوازی‌ كردووە نەك باوكی‌ كە (عبدالوهاب)ە، بەڵام كە دوژمنان وتبایان (محمدی‌)خەڵكی‌ بە سەیر وەریان نەدەگرت، بە لە جیاتی‌ ئەوە(محمد عبد)یان لا بردو تەنها (وهاب) یان هێشتەوە، بەڵام نەیان زانی‌ كە كەوتونەتە كێشەیەكە تر كە ئەویش ئەو بانگەوازیە درایە پاڵ خوای‌ گەورە كە یەكێك لە ناوەكانی‌ (الوهاب)ە. بەڵكو محمد عبدالوهاب و ئەلبانی‌ و چەندین كەسانی‌ تری‌ خودا پەرست و موخلص بوونە نەك شتێكی‌ تر.
د.عبد اللطيف أحمد

سەردان: ٣,٩٣٨ بەش: سەلەفیەت