لە ئاكار و ڕەوشتی پێشینە چاكەكان (السَّلف الصالح): ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە ئاكار و ڕەوشتی پێشینە چاكەكان (السَّلف الصالح)
پرسیار:

چۆن خۆمان بڕازێنینەوە بە ئاکار و ڕەوشتە جوانەکانى سەلەفى صاڵح ؟ 

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەو کەسەى بە خۆى دەڵێ من سەلەفیم و شوێنکەوتەى سەلەف و پێشینەچاکەکانم دەبێ ئاکار و ڕەوشتى وەکو ئەوان بێ ئەو کاتە دەتوانێ بڵێ من شەوێنکەوتەى سەلەفم. 

ئەمەى خوارەوە هەندێ لە ئاکار و ڕەوشتى جوانی پێشینە چاکەکانمان گەر ئەم خاڵانەت لە خۆتدا بەدی کرد ئەوە دڵخۆش بە و مژدە بێ تۆ خۆتت ڕازاندۆتەوە بە ئاکار و ڕەوشتە جوانەکانى پێشینە چاکەکانمان :
1- دڵسۆزیان لە زانست وزانین وكردەوە پێكردنی ، وترسیان لە ڕیاو بەرچاوی .
2- بەگەورە سەیركردنی حەرامكراوەكانی خوا ، و خرۆشانی غیرەتیان لەكاتی پێشێل كردنیاندا.
3- هەوڵ وتێكۆشانیان بۆ دوورخستنەوەی نیفاق ودووڕویی بەشێوەیەك كە هەوڵ دەدەن دڵ وناخ ودەروون وڕووكەشیان یەكسان بێت  لە خێردا ، وەبەكەم سەیركردنی كردەوەكانی خۆیان و هەمیشە پێش خستنی كاروكردەوەی قیامەت بەسەر كاروكردەوەی دونیاییدا.
4- دڵ نەرمبون و زۆری گریان وچاوبەفرمێسكیان لەبەر ئەو كەم تەرخەمیەیان بەرانبەر مافی خوا بەڵكو خوا لێیان خۆش بێت. 
5- خۆبەكەم زانینیان ، ومنەت نەكردنیان بەتایبەت كاتێك كە زۆر خەریكی پەرستش وكاری خواپەرستین.
6- زوو پەشیمان بوونەوەو زۆر تۆبەكردن ، بەشەو ڕۆژ چونكە ئەوە دەزانن كە هەرگیز پارێزراونابن لەشەیتان و لەتاوان .
7- زۆر ووردبوونەوەو قووڵ بوونەوەیان لە تەقوای خوادا ، وە هەرگیز هیچ یەكێكیشیان بانگەشەی ئەوە ناكەن كە (متقی)یە ،لەكاتێكدا بە لە خواترس دەناسرێن.
8- زۆر ترسانیان لە سەرەنجامی خراپ وچارەڕەشی، بۆیە زۆر بەئاگان وبێ‌ ئاگایی ڕوویان تێ ناكات وناهێڵن زوو فریای خۆیان دەكەون ، وبەسووك سەیركردنی دونیاو پاڵ نەدان پێیەوەو تەنها بەگوێرەی پێویست نەبێـت. 
9- داخستنی دەرگای غەیبەت لە كۆڕو مەجلیسیاندا ، و زمانی خۆیان دەپارێزن لێی و گومانی خراپ بەكەس نابەن ، بۆ ئەوەی دانیشتنەكەیان نەبێتە مەجلیسی تاوان .
10- زۆر بەشەرمن و ڕێز لەگەورە دەگرن وبەزەییان بەبچووكدا دێتەوە .
11- لێبوردەیی وچاوپۆشیان بەرانبەر ئەو كەسانەی ستەمیان لێیان كردووە .
12- بێ ئاگانەبوون لە دژایەتی ودوژمنایەتی ئیبلیس ، و هەوڵیان دەدا بۆ زانین ودەرخستنی فێڵ وتەڵەكەكانی .
13- زۆر ئەنجامدانی صەدەقەو بەخشینی ماڵ ، بەنهێنی وبەئاشكرا .
14- ڕێزگرتنی میوان وباش خزمەتكردنی .
15- ڕەفتار جوانیان لەگەڵ بچووك وكەم تەمەندا چ جای گەورەو بەساڵاچو.
16-  چاككردنەوەی نێوانی خەڵكی ، چونكە ئەوە لە دەرگاكانی خێرەوەیە .
17- نەهی كردنیان لەحەسوودی وئیرەیی پێبردن ، چونكە تۆوی دوژمنایەتی وڕق دەچێنێت وئیمان لاواز دەكات  .
18- فەرمان كردن بەچاكە لەگەڵ دایك وباوكدا وگوێڕایەڵی كردنیان لە چاكەدا .
19- لەگەڵ دراوسێدا چاكن ونەرمن لەگەڵ خەڵكدا, زۆر سەلام لەخەڵكی دەكەن ، ڕەحم دەكەن بە هەتیوو ڕێبوارو زەلیل و نەداران.
20- هەرگیز شتێك بەكەم نازانن كە شەرع دانی پێدا نابێـت .

سەردان: ١,٥١٤ بەش: سەلەفیەت