بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
به‌ڵگه له قورئان: خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنْ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (100) ] التوبة . واته: وه ئه‌وانه‌ی پێش خه‌ڵك كه‌وتن بۆ باوه‌ڕبوون به‌خوای په‌روه‌ردگار و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی ـ له كۆچه‌ران ئه‌وانه‌ی كه كۆچیانكردووه و گه‌ل و هۆزی خۆیان به‌جێهێشتووه رۆشتوون بۆ وڵاتی ئیسلام، و له پشتیوانانیش ئه‌وانه‌ی كه په‌یامبه‌ری خوایان ﷺ سه‌رخستووه به‌سه‌ر دوژمنانی بێباوه‌ڕیدا، وه له ئه‌وانه‌ش كه به‌چاكه شوێنیان كه‌وتوون له بیروباوه‌ڕ و كرده‌وه‌یاندا، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگار، ئائه‌وانه‌ن كه خوای په‌روه‌ردگار لێیان ڕازیبووه له به‌ر گوێڕایه‌ڵیان بۆ خوای په‌روه‌ردگار و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی ﷺ ، وه ئه‌وانیش لێی ڕازیبوون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پاداشته‌ی كه پێی به‌خشیون له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی و باوه‌ڕیان، وه به‌هه‌شتگه‌لێكی بۆ ئاماده‌كردوون كه جۆگه‌له و ڕووبار به‌ژێریاندا ده‌روات، و تێیدا به‌هه‌تاهه‌تایی ده‌مێننه‌وه، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ی گه‌وره . وه ئه‌م ئایه‌ته پاكامه‌ی هاوه‌ڵانی تێدایه ـ خوای په‌روه‌ردگار لێیان ڕازیبێت ـ به‌چاك دانانیانه، و باسكردنیانه به‌چاكه، بۆیه ڕێزلێگرتنیان یه‌كێكه له بنه‌واكانی باوه‌ڕ .
وه له سوننه‌تیشدا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوایه ﷺ كه ده‌فه‌رموێت: " خَيْرُ النَّاسِ قَرْنِي ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ " رواه البخاري ومسلم. واته: باشترین خه‌ڵكى ئه‌وانه‌ى سه‌رده‌مى منن پاشان ئه‌وانه‌ى له‌دواى ئه‌مان دێن وپاشانیش ئه‌وانه‌ى له‌دواى ئه‌وان دێن.
به‌ڵام یه‌كده‌نگى زانایان، ئه‌و زانایانه‌ى كه یه‌كده‌نگ بوون و هاوڕابونیان جێگه‌ى متمانه‌یه به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت له هه‌موو شوێن و كاتێكدا یه‌ك قسه ویه‌ك بۆچوونن له‌سه‌ر واجبێتى رۆیشتن له‌سه‌ر مه‌نهه‌جى سه‌له‌ف له بیروباوه‌ڕ و شه‌ریعه‌تدا.
شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي
لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)