گرنگترین بنه‌ماكانى مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صالح چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گرنگترین بنه‌ماكانى مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صالح چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
گرنگترین بنه‌ماكانى مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صالح ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یه‌:
- ئه‌وان ئه‌هلى نێوه‌ندگیر و دادگه‌رین له‌نێوان هه‌موو گروپ و تاقمه‌كانى ئه‌م ئوممه‌ته‌دا.
- سه‌رچاوه‌ى وه‌رگرتنى شه‌رع لاى ئه‌وان بریتیه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ت به‌تێگه‌یشتنى پێشینى ئوومه‌ت، و إجماع و قیاسى صه‌حیح.
- شوێنكه‌وتن و زیندووكردنه‌وه‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر - - .
- وازهێنان و نه‌كردنى ده‌مه‌ده‌مێ وچه‌له‌حانێ له‌دیندا هاوكات له‌گه‌ڵ رێنمایی كردن و ئامۆژگارى به‌سوود.
- به‌گه‌وره‌ڕاگرتنى سه‌له‌فى صالح به‌بێ زیاده‌ڕۆیی.
- ڕه‌دكردنه‌وه‌ى لێكدانه‌وه‌ى خراپ و ناپه‌سه‌ند، و ڕق بوونیان له‌ بیدعه‌ و بیدعه‌چیان.
- سووربونیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى بیروباوه‌ڕى ڕاست و ڕه‌سه‌ن به‌ ئه‌وپه‌ڕى دانایی وحیكمه‌ته‌وه‌.
- سووربونیان له‌سه‌ر پاراستنى یه‌كڕیزى و تێكنه‌دانى كۆمه‌ڵى موسڵمانان و خۆشه‌ویستى دروست كردن له‌نێوان موسڵماناندا.

شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي
لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)

سەردان: ٢,٥٣٨ بەش: سەلەفیەت