ئامۆژگاری بەێزتان چی یە بۆ ئەو گەنجانەی کە پەلە دەکەن لەهەستان بەبانگەواز و دەعوە کردن و فەتوا دان بەبێ عیلم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگاری بەێزتان چی یە بۆ ئەو گەنجانەی کە پەلە دەکەن لەهەستان بەبانگەواز و دەعوە کردن و فەتوا دان بەبێ عیلم ؟

بێگومان بانگەواز و دەعوە کردن بۆلای خودا واجبە لەسەر ئەو کەسانەی کەتوانایان هەیە پێی هەستن لەڕووی عیلمی و جەستەیی و ئەقڵی یەوە ، وهەرکەسێک توانای هەستان بەبانگەواز ودەعوەی نەبێت ، ئەوا ئەو کەسە بادوعا بۆ موسوڵمانان بکات بەتەوفیق و سەرکەوتن ، وئەگەر ماڵی هەبێت ؛ ئەوا بەماڵ یارمەتی بانگەواز و دەعوە کردن بدات ؛ لەچاپ کردنی کتێب ،ودابەش کردنی،ویارمەتی دانی بانگەوازکاران بۆ لای خودا .
بەڵام فەتوا دان ؛ ئەوا مەنسەبێکی مەترسی دارە ، دروست نی یە دەستی بۆ ببرێت ؛ مەگەر بۆکەسانێک نەبێت کە زانستێکی باشیان پی بێت وئەو زانستەیان لەزانایانی جێی سیقەوە وەرگرتبێت ، ولەکاتی زەرووریدا نەبێ فەتوا نادرێت، ولەحاڵەتێکدا نەبێت کەکەسی لەو زانا تر نەبێت .
وەڵامى شێخ صالح الفوزان حفظه الله

سەردان: ١,٩٣٢ بەش: مەرجەکانى بانگخواز