ماوەی ئارام گرتن لەسەر کەسی موخالیف چەندە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ماوەی ئارام گرتن لەسەر کەسی موخالیف چەندە ؟
پرسیار:

ماوەی ئارام گرتن لەسەر کەسی موخالیف چەندە ؟
تێبینی : مەبەست لە(موخالیف) ئەو کەسەیە کەکارێک دەکات پێچەوانەی مەنهەج وڕێبازی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عليه وآله وسَلَّمَ وهاوەڵان وسەلەفی ساڵەحە .

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام على من أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:
یەکێک لەڕەوشتە جوانەکان لەگەڵ ئەو کەسانەی کەموخالەفەی سوننەت دەکەن وموسوڵمانن سەرەتا پێویستە دادپەروەری لەگەڵیاندا جێ بەجێ بکرێت ، پاشان بەڕاستگۆی وئەمانەت ودڵسۆزیەوە ئامۆژگاری بکرێن .

دووەم : پێویستە موسوڵمان ئەو شتەی کەبۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برا موسوڵمانەکەشی پێ خۆش بێت وبەپێچەوانەوە هەرشتێی بۆ خۆی پێ ناخۆشە بۆ برا موسوڵمانەکەشی پێ ناخۆش بێت .
وەهەروەها ڕەچاوی برایەتی بکرێت ، تا مەجال هەبێت چەند جارێک ئامۆژگاری دووبارە بکرێتەوە ، «فالأولى: فرضٌ وديانةٌ، والثانية: تنبيهٌ وتذكيرٌ، وأمَّا الثالثة: فتوبيخٌ وتقريعٌ»(«الأخلاق والسير في مداواة النفوس» لابن حزم.)،
واتە : یەکەمیان فەرزە ودینە ، دووەم جار ئاگادار دەکرێتەوە وبیری دەخرێتەوە ، ولەسێیەم جاردا : سەر زەنشت دەکرێت ودەترسێنرێت .
پاشان دوای ئامۆژگاری کردن ئارامی لەسەر دەگیردرێت .

دواتر ئەوەندەی من زانیبێتم ئارام گرتن (دوای ئامۆژگاری کردن)ماوەیەکی دیاری کراوی نی یە ، بەڵکو ئەمە :
لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی جیاوازە
وەهەروەها لەبابەتێکەوە بۆ بابەتێکی تر جیاوازە
وەهەروەها لەسەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر جیاوزە
وە ڕێز وکەسایەتی کەسی هەڵەکار لەناو خەڵکدا ڕەچاو دەکرێت ، جا ماوەی موعتەبەر لەوەدا دەگەڕێتەوە بۆ توانای کەسی ئامۆژگاری کار بەو شێوازەی کەپێشتر ئاماژەمان پێ دا ، وئەوە ئومێدی گەڕانەوە وپەشیمان بوونەوەی کەسی هەڵەکارە ماوەکە دەس نیشان دەکات کەئایا تاچەند ئومێدی لێ دەکرێت بگەڕێتەوە وپەشیمان بێتەوە وتاچەند بێ هیوا بوونە لێی ،هەر بۆیە ئەو ماوەیەیی کەباس دەکرێت کەپێویستە سەبری لەسەر بگیردرێت دیاری کراو نی یە .

والعلم عند الله تعالى، وآخر دعوانا أن الحمد لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين وسلَّم تسليمًا.

العلامة محمد علي فركوس

سەردان: ٢,١٤٣ بەش: مەرجەکانى بانگخواز