بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
1- پێش هەموو شتێك نیەتەكەى خۆى پاك بكاتەوە بۆ خواى پەروەردگار، مەبەستى تەنها خواى پەروەردگار بێت، مەبەستى كەسى تر نەبێت، وە لە ئیشەكەى مەبەستى هەواو ئارەزووى خۆى نەبێت.
2- داواى هیچ لە خەڵك نەكات و ئەركى لەسەر خەڵك نەبێت، بانگەوازەكەى بۆ ئەوە بێت كە خەڵك هیدایەت بدرێت.
3- بە نەرم و نیانى بانگەواز بكات.
4- بە حیكمەتەوە بانگەواز بكات، كار لە جێیى بزانێت وە هەر مەجلیسێك كە قسەیان بۆ دەكات بزانێت چۆن قسە دەكات و چۆن لەگەڵیان دەدوێت، ئەگەر عەقڵیان هەندێك قسە قەبوڵ نەكات بۆیان نەكات، هەركەسەو لە ئاستى عەقڵى خۆى قسەى لەگەڵ بكرێت، هەروەها زۆریش هەوڵبدات نمونە بهێنێتەوە لە قسەكانیدا وە هەروەها قسەكانى مژدەو ترساندن(ترغیب وترهیب)ى تێدابێت، وە چیرۆك و بەسەرهاتى پێغەمبەرانیان (علیهم الصلاة والسلام) بۆ باس بكات كە لەگەڵ گەلەكانیان چۆنبوون.
ئەو هۆكارانە بگرێتە بەر، وە خۆشى تەقواى خواى گەورە بكات و كەسێك نەبێت كردەوەكەى پێچەوانەى قسەكانى بێت، كردەوە بكات بەو قسانەى كە دەیكات و لە خۆیدا ڕەنگ بداتەوە نەك تەنها قسەبێت و كردەوەى نەبێت.
لە لایەن بەڕێز [مامۆستا عبداللطيف] ە وە وەڵام دراوەتەوە