من 50 ڕۆژە منداڵم بووە بە عەمەلیات لە 35 ڕۆژەوە خوێنم نەما هەتا 45 ڕۆژ بەڵام ئێستا لە 24 سەعات جارێك 1بۆ 2 قەترە خوێن هەیە بە لینیەكەوە دیتە خوارەوە ئایا هۆكەی چیە ئایا دەتوانم بە ڕۆژوو بم و نوێژ بكەم؟ تكایە زوو وەڵامم بدەنەوە زۆر سوپاستان دەكەم
بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
خوێنى زەیسانى ئەو خوێنەیە كە لە پێشى ئافرەتەوە دەردەچێت بە هۆى منداڵبوونەوە ئەگەر تەنانەت منداڵ لە باریشى چوبێتماوەى ئەم خوێنە هیچ سنورو كاتێكى دیارى كراوى نیە بۆ كەم ترینى جا ئەگەر منداڵى بوو دواى كاتێكى كەمیش ئەگەر چى چەند چركەیەكیش بێت و خوێنى نەما دواى منداڵ بوون یان منداڵى ببێ و خوێنى نەبێت ئەوا حوكمى وەكو باقى ئافرەتانى پاكە لە خوێن، و دەبێت نوێژەكانى بكات. زۆرترین كاتیش عادەتى هەر ئافرەتێك خۆى دەیزانێت ئەگەر دواى ئەوە خوێن هەر هەبوو ئەوە خوێنى (مستحاضة) واتە (نەزیف)ە، ئەوە دەبێ ڕۆژوو و نوێژ بكات ئەگەر (عادة)ى لێ تێكچوو ئەوە وەكو زۆربەى ئافرەتانى تر ڕەفتار دەكات.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە