حوكمى ئاوى قاوەیى بە رۆژێك یان دوو رۆژ پێش حەیز چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى ئاوى قاوەیى بە رۆژێك یان دوو رۆژ پێش حەیز چیە؟
پرسیار:

حوكمى ئاوى قاوەیى (الكدرە) چییە كە دادەبەزێت لە ئافرەت بە رۆژێك یان دوو رۆژ پێش حەیز؟ كە هەندێك جار لەسەر شێوەى دەزوویەكى تەنكى رەش یاخود قاوەیى یان هاوشێوەى ئەمانەیە، وە حوكمەكەى چییە ئەگەر لە دواى حەیز بێت؟

ئەگەر لە پێش حەیز بێت ئەوا هەر بە حەیز دادەنرێت ئەمەیش بەوە دەناسرێتەوە كە ئازارى لەگەڵدایە، وەئەگەر لە دواى حەیزیشدا بوو ئەوا چاوەڕێى دەكرێت تا نامێنێت و بە حەیز دادەنرێت، چونكە عائیشە (خواى لێ رازى بێت) دەفەرمێت: (لا تعجلن حتى ترين القصة البيضاء) (رواه مالك، وصححه الشيخ الألباني في: إرواء الغليل: 1/218) واتە: پەلە مەكەن تا ئاوى سپى دەبینن.
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى:م/ صلاح الدین عبدالكریم

سەردان: ٤,٧٥٠ بەش: حەیز و نیفاس