ئایا غوسل جێگای دەست نوێژ دەگرێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا غوسل جێگای دەست نوێژ دەگرێتەوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەگەر مرۆڤ لەشگران بوو, وە غوسلی دەركرد ( خۆی شۆرد ) ئەوا غوسلەكەی دەستنوێژیشە بۆی و پێویست ناكات دووبارە دەستنوێژ بگرێتەوە با نیەتیشی نەبێت، لەبەر ئەوەی خوای گەورە دەفەرموێت: [وإن كنتم جنباً فاطهروا] ، بەڵام دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگیرێت كە پێویستە لەكاتی غوسلی لەشگرانیدا ئاوڕادانەناودەم و لوتدا بكرێت.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله

سەردان: ٥,٨٦٣ بەش: خۆشۆردن (غوسل)